بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان سه‌نترال دیموکراتی و دادپەروەری سۆسیالیستی تێکەڵ دەکات. ئەم تێکەڵەیە بۆ ئەوە دانراوە کە کۆمه‌ڵگا له سیاسەتی ناڕێکخراو و نادادپەروەری نایەکسانی ئابووری دوور بکەوێتەوە.
بیرۆکەی سەنترالیزمی دیموكراتی و سۆسیالیستی، له بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان
چۆن کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش دەتوانن سوود لە بەرنامە‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان وەربگرن؟
کوردستان به‌سه‌ر دەوڵەتانی دیکه دابەشکراوە و داگیرکراوە. گەلی کورد لە مافە سەرەتاییەکان بێبەش کراوە، وەک بە ئازادی قسەکردن بە زمانی خۆی، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی پێویستی، وه‌ک هەڵبژاردنی سەرکردەی خۆی، یان کۆنترۆڵکردنی سامانە سروشتییەکانی خۆی.
کورد به‌رده‌وام بووه له خەبات بۆ ده‌ستهێنانی مافەکانی، بەڵام دووبەرەکی ناوخۆیی و نەبوونی سەرکردایەتییەکی بەهێز و ڕاستگۆ و دەستوەردانی زلهێزەکانی دەرەوە زۆرجار ئەم ڕێگری له سه‌رکه‌وتنی کورد کردووه. ڕژێمه‌کانی ده‌ره‌وه کاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه له سه‌رنه‌که‌وتوونی خه‌باتمان بۆ ئازادی بۆ گه‌لی کورد. به‌ڵام بیرمان نه‌چێ،
ئێمه له نێوخۆماندا که‌سانێکمان هه‌یه مشه‌خۆرن، په‌ڕاستین، به‌نێوی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک سه‌رۆک و ئاغا دێن بازاڕێک داده‌نێن، ئه‌وانه مه‌رامی شه‌خسی خۆیان هه‌یه و هیچ ڕاستگۆیه‌ک له کرده‌وه‌یاندا نییه، ئه‌و که‌سانه‌ش زۆر زیان به نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه‌ی کورد ته‌نانه‌یت بووینه‌ته قوربانی ئه‌و که‌سه مشه‌خۆرانه‌ی بانگه‌شه‌ی گه‌وره و مه‌رامی خۆ ده‌رخستنیان هه‌یه. به‌ڵام له به کرده‌وه له خیانه‌ت و درۆ هیچ شتێک له هه‌گبه‌یه‌یاندا نییه.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان بۆ فێربوون لە هەڵەکانی ڕابردوو، هه‌روه‌ها پێشکەشکردنی ڕێگایەکی نوێ و مۆدێرن به کرده‌وه بۆ پێشەوە بڕوات، به کرده‌وه دیموکراسی بێت، به کرده‌وه دادپەروەر بێت و کراوە بێت بۆ هاوکاری لەگەڵ هەردوو کورد و غەیرە کورد.
لە سەنترالیزمی دیموكراتیك‌دا ڕاو بۆچوونی زۆرینەو كەمینە وەردەگیرێت و پاشان بە پێی بەرژەوەندی گشتی پەسەند دەكرێت. یەكسانی تەواو بۆ هاووڵاتیان بەرجەستە كراوە لە سەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندیە گشتیەكان . ئه‌وه بیرۆکه‌یه‌کی زۆر جوانه و به کرده‌وه له ڕۆژئاوای کوردستان سوودی لێوه‌رگیراوه.
لە بزووتنەوەی ئاینده‌ی کوردستاندا، بیرۆکه‌ی سەنترالیزمی دیموكراتیك، شێوازێکە بۆ ڕێکخستن کە بەشداریی خەڵک ، دروستکردنی یەکێتییەکی بەهێز لە کرداردا، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی غه‌یره کوردیش بێت!
هەموو بڕیارە گەورەکان بەکۆمەڵ دوای گفتوگۆی کراوە دەدرێن. کاتێک بڕیارێک درا، هەمووان پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی بڕیارە‌کان بچنه بواری جێبه‌جێکردن، به کرده‌وه!
نوێنەرایەتی دادپەروەرانە: هەموو دەنگێکی کورد شانسی بیستنیان هەیە نەک تەنها ئەوانەی پارە یان دەسەڵاتیان هەیە.
یه‌کسانی بۆ هه‌موومان، بەرنامە‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، بە ڕوونی دەڵێت هەموو هاووڵاتیان کورد یان غه‌یره کورد، به به‌بێ هیچ مه‌رجێک، یه‌کسانن. وه‌ک چۆن ژن و پیاو لای ئێمه یه‌کسانن، به‌هه‌مان شێوه‌یه، ئێمه‌ی کورد ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که قوربانی نه‌ژادپه‌رستین، ناکرێ ئێمه‌ی قوربانی نه‌ژادپه‌رستی به شێوازی نه‌ژادپه‌رستی بیر بکه‌ینه‌وه.
بیرۆکەی سۆسیالیستی
سۆسیالیزمی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، پەیوەندی بە کۆنترۆڵکردنی دەوڵەتەوە نییە بەسەر هەموو لایەنەکانی ژیاندا، بەڵکو پەیوەندی بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پاراستنی خه‌ڵک و سامانی گشتی و به‌کارهێنانی سامانی گشتیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان دەیەوێت سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان (نەوت، گاز، کانزا‌کان) بۆ بەرژەوەندی خەڵک بەکاربهێنێت — نەک تەنها بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان یان زلهێزە بیانییەکان.
بۆ نموونه، ئێمه بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، خوێندنی بێبەرامبەر بۆ هەمووان، مافێکی سه‌ره‌کی هاوڵاتیانه. لەوانەش بەرنامە‌ی خوێندەواری بۆ گەورەکان، خوێنده‌وارکردنی هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا!
چاودێری که‌رته‌کانی تەندروستی، وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بێ به‌رابه‌ر، به بێ جیاوازی بۆ هه‌موومان. به‌شیوازێکی گشتگیر بۆ ئەوەی هەموو کەسێک بتوانێت دەستی بە چارەسەر بگات بەبێ گوێدانە داهات.
چاودێری دارایی و هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوان کار بکەن.
یەکسانی تەواوەتی جێندەری — ژن و پیاو هەمان مافیان هەیە لە سیاسەت و کار و کۆمەڵگادا.
قەدەغەکردنی کاری منداڵان و پاڵپشتی بۆ دامەزراندنی گەنجان.
پشتگیری لە بازرگانی تایبەت دەکات، بەڵام لە ژێر چاودێری گشتیدایە بۆ ئەوەی کرێکاران نەقۆزنەوە و زیان بە ژینگە نەگەیەنن.
هانی وەبەرهێنانی بیانی دەدات بە شێوەیەک کە سوودی بۆ خەڵکی ناوخۆیی هەبێت.
دروشمی مافی چارەی خۆنووسینی بزووتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی کوردستان، تەنها پەیوەندی بە سەربەخۆییەوە نییە — پەیوەندی بە مافی خەڵکەوە هەیە کە بە شێوەیەکی دیموکراسی بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن. ئێمه مافی چاره‌ی خۆنووسین به مافی کورد ده‌زانین!
بۆ کورد ئەمە بە مانای کۆتایی هاتنی ستەم و چانسی بنیات نانی کوردستانێکی فیدراڵی و دێموکراسی و ئازادە.
به کورتی.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان سه‌نترال دیموکراتی و دادپەروەری سۆسیالیستی تێکەڵ دەکات. ئەم تێکەڵەیە بۆ ئەوە دانراوە کە کۆمه‌ڵگا له سیاسەتی ناڕێکخراو و نادادپەروەری نایەکسانی ئابووری دوور بکەوێتەوە.
2265 جار خوێندراوه‌ته‌وه