serbexo.com
ئازادی ڕاده‌ربڕین
  2025 August 24   24 ئاب 2025

پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بەبۆنەی چەک دانانی پەکەکە و قوناخێکی نوێ لە شۆڕشی دیموکراتی

پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بەبۆنەی چەک دانانی پەکەکە و قوناخێکی نوێ لە شۆڕشی دیموکراتی
Ainde

پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بەبۆنەی چەک دانانی پەکەکە و قوناخێکی نوێ لە شۆڕشی دیموکراتی. ئێمه‌ پێشوازی له په‌یامی عەبدوڵ ئوجالان ده‌که‌ین، بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی

پەیامی بزووتنەوەی ئایندە بەبۆنەی چەک دانانی پەکەکە و قوناخێکی نوێ لە شۆڕشی دیموکراتی

 

پەیامەکەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵ ئوجالان بۆ گەرێلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان  و دەوڵەتی تورک ،چەندین ڕەهەندی جیاوازی هەیە و سیناریۆی پشت ئەو پەیامە چەندین شرۆڤەو وردەکاری گرنگ وبەبایەخ هەڵدەگرێت ، لەسۆنگەی نەتەوەیی بوونەوە سەلماندی کە کورد ئاشتی خوازە و هەرگیز چەکینەویستوە و خوازیاری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلانەو ئەمڕۆ گروپێک لە چەک دانانی گەرێلاکان ئەوەی بۆجیهان سەلماند.

هاوکات ڕەهەندێکی تری پشت ئەو پرۆسەیە پەیامێکی جدی یە بۆ ئەوەی هەموجیهان بزانێ کە کورد وگەریلا تیرۆریست نین و خەباتی چەکداریان لە تاو  زوڵم و ستەمی نەتەوایەتی بەڕەوا زانیوەو بۆ دۆزیڕەوای میلەتێکی چەوساوەو ستەم لێکراو تێکۆشاون. 

لێرەوە ئەم پەیامانە بۆ هەموجیهان ئەوەی سەلماندکە تێبینی و سەرنجەکانی دەوڵەتان لەسەر هێزی چەک دارو خەباتی چەکداری لە چوار پارچەیکوردستان ، ئامانج لێی تەنیا گەیشتن بە مافەنەتەوەییەکانە، شێوازی خەباتی کورد دەوڵەتی داگیر کەردیاری دەکات، بۆیە لە ئێستادا گەرکرانەوەیەک هەبێت لەدەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بەڕوی دیموکراسیدائەوا پەیامەکەی ئۆجەلان ئەو ستراکتۆرەی خولقاندووە کە کورد نەتەوەیەکن دەتوانن لەگەڵنەیارەکانیشیاندا بە ئاشتی بژین. بەمەش قۆناغێکی نوێ لە ڕەوتی خەباتی دیموکراسی هاتوەتە پێشەوەوکاتی ئەوەهاتوە لە پارچەکانی تری کوردستانیش دانوستان و خەباتی شارستانی بەرجەستە ببێت و ڕژێمەداگیرکەرەکان گۆڕانکاری لە سیاسەتی دووژمنکارانەو سەرکوتگەری خۆیاندا بکەن  و گفتو گۆیدیموکراسی و پێکەوەژیان جێی هەموو ڕێگاکانی تر بگرێتەوە.

3464 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

1 مانگ و 12 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاپه‌ڕه‌کانمان
چاوت له‌سه‌ر ئێمه‌ بێت

■ ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ


ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ ، میدیایەکی سەربەخۆیە لەڕێگەیەوە زانیارییەکان و پەیامەکان  دەگەیەنێت بەخوێنەر. 

■ په‌یوه‌ندی


سۆسیال مێدیا


سۆسیالمێدیاکانی ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆ