به‌شی دووه‌م: له‌ به‌شی دووه‌می وتوێژه‌کانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ به‌ بۆنه‌ی 8 ی مارش، خانمی شنۆ میهرپه‌روه‌ر وڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه‌.

به‌شی دووه‌م: له‌ به‌شی دووه‌می وتوێژه‌کانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ به‌ بۆنه‌ی 8 ی مارش، خانمی شنۆ میهرپه‌روه‌ر وڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه‌.


ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆ< له‌ ڕوانگه‌ی به‌ریزتانه‌وه‌ 8 مارس تا چه‌نده‌ له‌ نێۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا وه‌ک پیویست پێشوازی لیکراوه‌؟

وڵام: - سه‌ره‌تا رازاوه‌ترین پیرۆزبایم پێشكه‌شی هه‌موو ژنانی جیهان به‌ گشتی و ژنانی كوردستان ده‌كه‌م .پێموایه‌ هێشتا به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌، ئه‌م رۆژه‌ وه‌ك رۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا پێشوازیی لێنه‌كراوه‌. هۆكاره‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به‌ بۆچوونی من ئه‌گه‌ر باسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زاڵ به‌ سه‌ر كوردستاندا ، پاشان نزمبوونی ئاستی وشیاری ژنان .

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ئایا به‌ بۆچوونی به‌ڕیزتان بێوڵاتی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری هۆکاری سه‌ره‌کی نین، له‌ دوا که‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌ ئاست مافه‌کانی ژناندا؟.
وڵام: من له‌ گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتێك سه‌ربه‌خۆ بوو ئه‌وا ئیتر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ مافه‌كانی خۆیان گه‌یشتوون، بۆ نموونه‌ زۆریك له‌ وڵاتان مێژووی دامه‌زران و سه‌ربه‌خۆییان زۆر له‌ مێژه‌، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ ناو سه‌ربه‌خۆییانه‌دا، هێشتا مافی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنانیش به‌ زه‌قی پێشێل ده‌كرێ. ده‌توانین باسی وڵاتانی ئێران، عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌، وڵاتانی ئه‌فریقایی و كوه‌یت و كۆمه‌ڵێك له‌ وڵاته‌ شێخ نشینه‌كانی لێواری كه‌نداو بكه‌ین كه‌ هێشتا ژنان به‌ به‌شێكی كه‌م له‌ مافه‌ سروشتی و ره‌واكانی خۆیان نه‌گه‌یشتوون. له‌ وڵاتی عه‌ره‌بستان ژنان تازه‌ به‌ تازه‌ ئه‌و ئیزنه‌یان پێدراوه‌ كه‌ ئۆتۆمۆبیل لێبخوڕن، له‌ كوه‌یه‌ت ژنان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا مافی ده‌نگدانیان پێدرا، له‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ ئیسلامییه‌كانی ئه‌فریقادا هێشتا كچان خه‌ته‌نه‌ ده‌كرێن، كه‌وابوو سه‌ربه‌خۆیی ناتوانێ به‌ ته‌نیا كاریگه‌ر بێ له‌ چاره‌سه‌ریی پرسی ژنان.

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: به‌ بۆچوونی ئێوه‌ ژنان ده‌توانن چ شۆڕشێک ده‌ست پیبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش گۆڕانکاری تێبکه‌وێت ویه‌کسانی ببێته‌ بابه‌تێکی ئاسایی.
وڵام: بێ گومان ئه‌ركی ژنانی كورد له‌ ژنانی دیكه‌ی جیهان گه‌لێك قورستتره‌ ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ تێكۆشان بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی ژنان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كسان له‌ كومه‌ڵگه‌، پرسێكی گرنگترله‌ ئارادایه‌، ئه‌ویش دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورده‌ كه‌ ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌. گۆڕانكاریی له‌هه‌ر كۆمه‌ڵًگه‌یه‌كیشدا پێویستی به‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ و ئامرازی خۆی هه‌یه‌، ده‌بێ شۆڕشێكی فیكری بێته‌ ئاراوه‌. بۆ نموونه‌ راگه‌یاندنی ئازاد، راسته‌وخۆ گرینگترین رۆڵ ده‌بینێت كه‌ ئه‌ویش به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی ژێرده‌سته‌یی به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌ره‌تانی ئه‌و ئامرازه‌ گرینگه‌ نیه‌ ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ك، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ هێزترین هۆ پێموایه‌ روانگه‌ی پیاوسالارانه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان، كه‌ ده‌بێ ئێمه‌ی ژن هه‌وڵ بۆ تێكشاندنی ئه‌و روانگه‌یه‌ بده‌ین

ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ژنان تا چه‌نده‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ و خه‌بات بۆ ڕزگاری کوردستان به‌شداریان هه‌بووه‌؟
وڵام : ئه‌گه‌ر بێنین راده‌ی به‌شداری ژنان له‌ گه‌ڵ پیاوان به‌راورد بكه‌ین، رێژه‌كه‌ له‌ چاو پیاوان زۆر كه‌متره‌، رێژه‌ی شه‌هیده‌ ژنه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه له‌وانه‌: دواكه‌وتوویی و نه‌خوێنده‌واری، هه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ كه‌ ژن خاوه‌نی خۆی نیه‌ و موته‌عه‌لقی به‌ برا و باوك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه‌‌ و دیسان ناچارم هۆیه‌كه‌ی بگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ پیاوسالاربوونی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری.
به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بزووتنه‌وه‌ و جوولانه‌وه‌كان كه‌ هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه‌ هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك دروشمی رۆژ بوون، به‌ڵام هه‌مان عه‌قڵیه‌تی پیاوسالارانه‌ له‌ نێویاندا زاڵبووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌توانین باس له‌ دابونه‌ریتی كۆن و سواو بكه‌ین كه‌ بوونه‌ته‌ له‌مپه‌رێكی هه‌ره‌ به‌هێز له‌ به‌رده‌م ژناندا. هه‌ر بۆیه‌ پێشنینی ده‌كرێت كه‌ به‌ پێی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌م پێكرد به‌شداریی ژنان كه‌متر بێ. جا بۆیه‌ نه‌قش و رۆڵی ژنان كه‌متر بووه‌، نه‌ك ئه‌وه‌یكه‌ به‌شدار نه‌بن و نه‌بووبن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌شدار بوون و به‌شدارییان كردووه‌ به‌ڵام لێره‌دا باس له‌ كه‌می به‌شداریكردنه‌كه‌ و هۆكاره‌كانی ده‌كه‌ین.














وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...