پیاوێكی ڕه‌ش پێستیان كوشت !

پیاوێكی ڕه‌ش پێستیان كوشت !
له‌به‌ر بێ یاسایی ڕه‌شپێستێ كوژرا!!
لای ئێمه‌ له‌توركیا دوژمنایه‌تیكردنی زنجی (schwarz afrikaner) بوونی نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌ش پێستی لێ نیه‌ ٭ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكیه‌ سپی پێسته‌كانیشدا ئێمه‌ لایه‌نگری ڕه‌شپێسته‌كانین. سپی پێسته‌كان بۆچی وا به‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشای ره‌ش پێسته‌كان ده‌كه‌ن و ناتوانم تێبگه‌م بۆ ڕه‌نگی پێست وره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌ وخوێن كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر به‌های مرۆڤه‌كان!! ئه‌رمه‌نی كورد نیه‌ و دوو ره‌گه‌زو دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن وخۆیان شانازی به‌چی بوونی خۆیانه‌وه‌ بكه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌ن ئێمه‌ خه‌راپه‌كارین به‌رانبه‌ریان، ره‌فتاره‌كانمان دوورن له‌هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی مرۆڤ ئاساوه‌. له‌بنكه‌ی (پۆلیسی به‌ی ئۆغڵو) له‌ ئه‌سته‌نبوڵ پۆلیسه‌كان به‌لێدان ره‌ش پێستێكی نایجیریان كوشت، پۆلیسه‌كان به‌ مسكه‌ده‌مانچه‌له‌پشتی سه‌ریان دا هه‌تا كوشتیان، ئه‌م له‌ پشته‌وه‌ لێدانه‌ بووه‌ هه‌وێنی نوسینه‌كه‌م!هه‌واڵی كوشتنی ئه‌م ره‌شپێسته‌ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌نده‌ بایه‌خی پێنه‌درا به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ توركیادا دوژمنایه‌تیكردنی ره‌ش پێسته‌كان پێشینه‌یه‌كی نیه‌ وكه‌س له‌م ووڵاته‌دا به‌هۆی ره‌نگی پێسته‌كه‌یه‌وه‌ یان ئایین وره‌گه‌زه‌وه‌ دوژمنایه‌تی نه‌كراوه‌، به‌ڵام ڕه‌فتاری پۆلیسه‌كانمان به‌رانبه‌ر به‌و مرۆڤه‌ ڕه‌ش پێسته‌ سه‌رسامی كردین وگه‌یاندنیه‌ سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی كه‌ به‌چاوی گومانه‌وه‌ بڕوانینه‌ یاساكانمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ یاسای سه‌ره‌كی توركیادا ده‌ڵێ (لێدانی پیاوێكی سپی له‌ پشته‌وه‌ یاساغه‌) به‌ڵام ئایا لێدانی پیاوێكی ڕه‌ش پێستیش هه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌ یان یاساكانمان پێویستیان به‌ پیاچونه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌و بیانووه‌ی له‌ ووڵاته‌كه‌ماندا نێگه‌بوونیان نیه‌!پاش ئه‌م رووداوه‌ ڕۆژنامه‌كان به‌ خۆیاندا چوونه‌وه‌ وداوایانكرد كه‌ پێویسته‌ به‌ندێكیش تایبه‌ت به‌ڕه‌ش پێسته‌كان هه‌بێت جیهانی گڵۆباڵ نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زو ره‌نگی ره‌سه‌ن به‌ نه‌گۆڕی ناهێلێته‌وه‌!!!له‌ حاڵی حازردا له‌ توركیا ره‌ش پێست ژیانی پارێزراو نیه‌ پۆلیس بۆی هه‌یه‌ هه‌ر كاتی ویستی ده‌مانچه‌كه‌ی ڕاكێشێ وله‌پشتی سه‌ری ئه‌فریقیه‌كی بسره‌وێنێ!چونكه‌ یاسا ته‌نها باس له‌ پیاوێكی سپی پێست ده‌كات. دوای ئه‌م رووداوه‌ پۆلیسه‌كان بانگكران بۆ لێپرسینه‌وه‌ كه‌ ئایه‌ بۆچی به‌و شێوه‌یه‌ له‌و پیاوه‌یان داوه‌و كوشتویانه‌،پۆلیسه‌كان ئاماده‌نه‌بوون هیچ جۆره‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ بخه‌نه‌به‌رده‌ست، له‌ هه‌مووی سه‌یرتر له‌و كاته‌دا كامێراكانی ناو بنكه‌كه‌ش له‌ كاركه‌وتوون تا به‌شێكی كاره‌ساته‌كه‌مان به‌زمانی خۆیان بۆ روون كردایه‌ته‌وه‌. بنچه‌ی ڕووداوه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌پێی گووته‌ی پۆلیسه‌كان (به‌مل ووتیاری) پۆلیسی ئه‌سته‌نبول له‌ ناو بازاڕ دوو گه‌نجی نایجیریایی ده‌گرن و به‌ نیازی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌یان به‌ن بۆ بنكه‌ی دیاریكراو گوایه‌ یه‌كێ له‌و گه‌نجانه‌ لاساری به‌رهه‌ڵستی كردووه‌و په‌لاماری ده‌مانچه‌ی یه‌كێ له‌ پۆلیسه‌كانی داوه‌ ئه‌مانیش ئه‌مه‌یان جیاكردۆته‌وه‌ بردویانه‌ته‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه‌ی خۆیان بۆلێدانی .یاساش به‌رو پێش و هه‌ندێ شوێنی تایبه‌تی كه‌ بۆ سپی پێستی دیاریكردووه‌ بۆ ره‌ش پێستی دیاری نه‌كردووه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێیانداوه‌ تا به‌ته‌واوی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ژماره‌ی ره‌شپێسته‌كان له‌ ئه‌سته‌نبول وكۆڵانه‌كانی له‌ زیادبووندایه‌،هه‌ندێكیان ئه‌م ووڵاته‌یان بۆ شوێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵبژاردووه هه‌ندێیان گوایه‌ خه‌ریكی فرۆشتنی ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كانن، ئێمه‌ دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ڕه‌ش پێسته‌كاندا نیه‌ به‌ڵام له‌ ره‌نگ و ڕۆخساردا له‌ خۆمان نه‌چن ئه‌وه‌نده‌ جێگه‌ی بایه‌خدان نین،ئه‌گه‌ر ڕه‌نگت له‌ ڕه‌نگی قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌ نه‌چێ وه‌كو ئه‌وان ته‌ماشاناكرێیت!!له‌ یاسا به‌ده‌ریت پۆلیسیش له‌ لێدانت ناپرینگێته‌وه‌ وده‌وڵه‌تیش ئه‌وه‌نده‌ وه‌ك لێپرسراوی مافی گشتی بایه‌خی پێنادات، ئه‌مه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ كوشتنی قولێك...زنجیه‌ك...عه‌بدێك كه‌ سه‌دان كیلۆمه‌تری بڕیوه‌ وهاتۆته‌ وولاته‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناهێنێ ئه‌و هه‌موو هه‌رایه‌ی لێبكه‌وێته‌وه‌ با قوله‌ ره‌شێكیتر له‌ جیهاندا كه‌مبێته‌وه‌ چی له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌گۆڕێ!!! ئه‌و بێگانه‌یه‌ك بوو..پێسته‌كه‌ی ڕه‌ش بوو..ئه‌فریقایی بوو..هه‌ژاریش بوو .. بێكاریش بوو..بێكه‌سیش بوو..مناڵی هه‌ژارێكی ووڵاتێكی هه‌ژاریش بوو هه‌ر بۆیه‌ بێكه‌س كوژكرا!!!

لێدانی ئه‌وروپیه‌ك له‌ بنكه‌كانی پۆلیس به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌،ئه‌مه‌ هه‌موو هاونیشتیمانیه‌ك ده‌یزانێ و ته‌نانه‌ت لێدانی توركیش قه‌ده‌غه‌یه‌ وله‌وانه‌یه‌ لێدانی كوردو ئه‌رمه‌نیش یاسایه‌ك هه‌بێ ڕێگری لێبكات!!!؟ به‌ڵام لێدان وكوشتنی ره‌ش پێستێكی نه‌یجیری كێ خۆی پێوه‌ ماندوو ده‌كات له‌ كاتێكا ئێمه‌ ڕه‌ش پێسته‌ ئه‌مه‌ریكایه‌كانمان خۆش ده‌وێ وبه‌مسكه‌ ده‌مانچه‌ش له‌ پشته‌ ملی هه‌مان ره‌شپێستێكی ئه فریقی ده‌ده‌ین وده‌یكوژین، توركیا به‌هۆی نه‌بوونی بڕیاره‌وه‌ ره‌شێكی كوشت چونكه‌ له‌ یاسای ووڵاتدا ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه‌.هێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌نده‌ش سه‌باره‌ت به‌ پیاوێكی سپی نه‌نگیه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌یاساكه‌مانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌ ڕه‌نگ وه‌ك خۆمان نه‌بێ حیسابی مرۆڤی بۆ ناكه‌ین له‌ كوشتنی ئه‌و ره‌ش پێسته‌وه‌ كه‌وتوینه‌ته‌ گومانه‌وه‌ له‌ مرۆڤبوونی خۆمانیش. چونكه‌ له‌ ووڵاتێكدا ده‌ژین هێشتا یاساكانی دۆگمان و زۆر شت ماوه‌ ساغی بكاته‌وه‌!!له‌ توركیادا جگه‌له‌وه‌ی شوێنی كارو كاسبی نیه‌ بۆ ره‌ش پێسته‌كان به‌ڵام كه‌م كورت له‌ شارێكی مێترۆپۆلی وه‌ك ئه‌سته‌نبول بوونیان هه‌یه‌،توركیا له‌ ڕاستیدا خۆشی مرۆڤی ڕه‌ش پێستی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌هۆی ئاڵگۆڕی شوێنه‌كه‌یانه‌وه‌ ره‌نگیان گۆڕاوه‌و كاڵبوونه‌ته‌وه‌(یه‌كێ له‌ سوڵتانه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری به‌زمانی خۆیان قوله‌ره‌ش یا زنجی هێناوه‌ته‌ ئاسیای بچوكی ئه‌و كاته‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بۆ كێڵگه‌كانی په‌موو چاندن به‌تایبه‌تی له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی ئه‌ده‌نه‌و مه‌رسینی ئێستا به‌ نانه‌زگ كاریان پێكردوون ئێستاش هه‌ر ماوون له‌و شوێنانه‌. و/هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان ١٢/٠٩/٢٠٠٧

ت/ نێگه‌ر ناتۆڕه‌یه‌كه‌ واته‌ ره‌ش یان قوول.
نوسینی ئه‌حمد ئاڵتان/ گه‌زه‌ته‌م , و/هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...