که‌رکوک داگیر کراوه‌ نه‌ک تۆراوه‌ ـ ـ ئه‌گه‌رنا کێ(...) به‌کڵاوی عه‌باس ئه‌پێوێ؟


که‌رکوک داگیر کراوه‌ نه‌ک تۆراوه‌ ـ ـ ئه‌گه‌رنا کێ(...) به‌کڵاوی عه‌باس ئه‌پێوێ؟ ‏‏‏‏‏‏‏‏ده‌مێکه‌ په‌ست وتوڕه‌م به‌بیستنی (که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان) له‌سه‌ر زاری کۆمه‌ڵێک به‌رپرس و خه‌ڵکانێکی تره‌وه‌ له‌ڕیێ که‌ناڵه‌ کوردێکانه‌وه‌ یان به‌خوێندنه‌وه‌ی له‌‌گۆڤارو سایته‌ ئه‌له‌کترۆنێکاندا، چونکه‌ تائێستا ئاستی ڕۆشنبیری ده‌زگا کوردییه‌کان نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی پێویست بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد و کۆمه‌ڵگای کوردی بۆ تێگه‌یشتن له‌و زوڵم و سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌ نامرۆڤانه‌ی ‌ کراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌ کوردییه‌ پڕسامانه‌ که‌به‌دڵی کوردستان ناسراوه‌ له‌سه‌رزاری بارزانی نه‌مره‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێ هه‌میشه‌ دڵ بێت وه‌نه‌هێڵین ئه‌و دڵه‌ له‌لێدان بکه‌وێت.

وه‌کو کوردێکی ئه‌مشاره‌ داواکارم له‌سه‌رکردایه‌تی کورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆک بارزانی له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی بارزانی نه‌مر هه‌نگاوی بوێرانه‌ بهاوێژێت وه‌به‌ زه‌رده‌ خه‌نه‌و به‌ڵێنه‌ پوچه‌کانی هیچ که‌س و لایه‌نێک ته‌فه‌ره‌ نه‌خوات چونکه‌ دووژمنان هه‌رکاتێک هێزیان په‌یدا کردبێت به‌زه‌ییان به‌کوردا نه‌هاتووه(سالح موتله‌گی)ئه‌مرۆ له‌خزمه‌تی بارزانیدا هه‌ر ئه‌و بوو دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد و ئه‌یووتی (إدنا مکسوره‌ وزلوعـنا مکسوره‌ لکن والله‌ وهی مکسوره‌ ماراح نتنازل عن وحدة العراق مهما کانت تکالیف) وه‌کاتێکش لاواز بووبێتن بێشه‌رامانه‌ به‌پێی خۆیان هاتوونه‌ته‌ خزمه‌تی بارزانی و پاڕاونه‌ته‌‌وه ‌و داوای ئاشتیان کردووه‌،ئه‌مرۆ دووژمن بێ هێزه‌ ونابێت ڕێگای پێبدرێت زمان درێژی بکات وئاسته‌نگ دروست بکات له‌رێی سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانمان‌ وه‌‌هیچ جۆره‌ ده‌ست تێوه‌ردانێکیش له‌که‌س قه‌بوڵ نه‌کات،لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ولیستی ئیتلافی شیعی هاوپه‌یمانن که‌چی ‏له‌هه‌مان کاتیشدا عباس بیاتی تۆرانیان کردووه‌ به‌ده‌م ڕاستی خۆیان لێره‌وله‌وێ لێدوانی ترسناک وئاگڕ خۆشکه‌ر ساز ئه‌کات بێئه‌وه‌ی حیساب بۆ قه‌واره‌و سه‌نگی بوونی کورد له‌عێراقی نوێدا بکات که‌ده‌ریایه‌ک خوێنی له‌پێناوی ئازادی ودیموکراتیدا ڕشتووه،خۆ ئه‌م هاژوهوژه‌ی عه‌باس بیاتی ئاشکرایه‌ ده‌ستی جعفری ومالکی له‌پشته‌ ئه‌گه‌رنا کێ(...)به‌کڵاوی عه‌باس ئه‌پێوێ. ساڵه‌های ساڵه داگیرکه‌ران بۆ دابڕانی که‌رکوک له‌کوردستان شه‌ورۆژیان داوه‌ته‌‌ ده‌م یه‌ک تاکو ڕوخساری کوردایه‌تی له‌که‌رکوک داماڵێنن ئه‌ویش به‌قه‌ده‌غه‌کردنی خوێندنی زمانی کوردی وه‌ئاخافتن له‌جێگا فه‌رمێکاندا سه‌رباره‌ی ته‌عریب و ته‌رحیل وته‌بعیس وده‌ست به‌سه‌راگرتنی ماڵ و موڵکیان و ڕاپێچانی بۆ کونجه‌ تاریکه‌کانی به‌ندیخانه‌. بۆیه‌ به‌پێویستم زانی بیده‌م به‌بای گوێچکی هه‌موو کوردێکدا(که‌رکوک نه‌تۆراوه‌)خۆ ئه‌گه‌ر بتۆرایه‌ تائێستا کوردیش ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتبوو وه‌ئه‌و هه‌موو به‌رخودانه‌ی له‌پێناویدا نه‌ئه‌دا‌ وه‌چاوه‌ڕوانی سه‌ندنه‌وه‌شی نه‌ده‌کرد،پێویسته‌ هه‌موو کوردێک به‌چاکی بزانێت که‌رکوک داگیرکراوه‌ ده‌بێ بسه‌ندرێته‌وه‌ نه‌ک بگه‌رێته‌وه‌.
له‌یادمه‌ بارزانی نه‌مر له‌بالیسان به‌وه‌فـده‌ نێردراوه‌که‌ی میری ڕاگه‌یاند ئێوه‌ ئه‌مرۆ که‌رکوکتان داگیرکردوه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش نه‌توانین لێتانی بسه‌نینه‌وه‌ ئه‌وا نه‌وه‌کانی پاش ئێمه‌ لێتانی ده‌سێننه‌وه‌،له‌ساڵه‌کانی 970دا حکومه‌ته‌که‌ی( احمد حسن بکر) بیرۆکه‌ی سه‌رژمێری و رفڕاندۆمیان پێشنیار کرد بۆ دیاری کردنی چاره‌نووسی شاری که‌رکوک، بارزانی له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی باشه‌ سه‌رژمێری گۆرستانه‌کانی که‌رکوک ئه‌که‌ین بزانین مردووی کورد زۆره‌ یان عه‌ره‌ب،ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای حوکمی ئینتقالیدا بۆئیداره‌ی عیراق واته‌ له‌کاتی فه‌رمانره‌وای(پرێمه‌ر)دا کورد رازی نه‌بووایه‌ به‌سه‌رژمێری و رێفراندۆم له‌سه‌رکه‌رکوک ئه‌وا ئێستا توشی ئه‌م قه‌یرانه‌ نه‌ده‌هاتین به‌ده‌ست تۆرانی وعه‌ره‌به شۆفینێکانه‌وه‌ که‌ده‌ڵێن سه‌رژمێری وریفراندۆم خه‌ونی کورده‌.
تکا له‌هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م به‌هیچ پرۆژه‌یه‌کی سه‌پێندراو رازی نه‌بن چونکه هه‌ر‌ سازشکردنێک له‌سه‌ر که‌رکوک شکاندنی وه‌سێتی بارزانی و دۆراندنی ‌ئه‌و شاره‌یه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.
ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان بێسڵکردنه‌وه‌ دروشمی که‌رکوک یانه‌مان به‌رزبکرێته‌وه‌ به‌رووی عه‌ره‌ب وتۆرانێکاندا تاکار له‌کار نه‌ترازاوه‌.
بۆ بیستنی لێدوانه‌که‌ی سالح موتلگ کلیکی ئێره‌ بکه
لێدوانه‌که‌ی موتله‌گ

نجم الدین احمد شوان
نه‌رویج 08 /04 /2008
‌‌‌‌
نجم الدین احمد شوان

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...