چۆن بوو ساڵی 1979 خومه‌ینی وخومه‌ینیه‌كان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست؟

چۆن بوو ساڵی 1979 خومه‌ینی وخومه‌ینیه‌كان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست؟

ئه وه ی كه له ئێران،له ساڵی 1357(1979)ڕویداو له ئاكامی شكستی جوڵانه وه ی دێموكڕاتیك وئازادیخوازانه ی خه ڵكانی
ئێراندا مه لاكان و له سه روی ئه وانیشه وه خومه ینی له جێگای ڕژێمی پاشایه تی هه ڵسوڕاندنی كاروباری ووڵاتی گرته ده ست، تا ئێستاش بۆ هه ندێ كه س وه ك مه ته ڵێكی بێ وه ڵام ماوه ته وه.
ئه گه ر چاوێكی خێرا به مێژوی پڕ له هه ورازونشێوی كۆمه ڵگای ئێراندا بخشێنین زۆر به ئاسانی بۆمان ده رده كه وێ كه هه ركات بیروهزره پێشكه وتن خوازه كانی خه ڵكانی ئێران كه له ژێر كاریگه ری ئاڵ وگۆڕیه جیهانیه كاندا سه ریان هه ڵداوه و به دوای جۆره ژیانێكی پێشكه وتو و سه رده میانه ی زانستی و كۆمه ڵگایی سه رده مدا بوون،كۆمه ڵێك مه لا بونه ته ڕێگری سه ره كی له پێشوه چونی بۆ ئه وه ی ئه و ئاڵ و گۆڕیه پێشكه وتن خوازیانه به ئامانج نه گه ن.له و نێوانه دا چه نده زۆرن ئه و كه سایه تیه ڕامیاری،زانستی،فه رهه نگی و...یانه ی كه بونه ته ئامانجی تیرۆره ڕه شه كان به ده ستور و فه رمانی كۆمه ڵێك له مه لاده سه ڵات به ده سته كانی سه رده م وبه هۆی هه بونی بیروباوه ڕی كۆمه ڵایه تی پێشكه وتو، گیانی خۆیان له ده ست داوه.فه تواكانی ئه وجۆره مه لایانه بۆ كوشتنی جودا بیران خۆی مێژوویه كی تایبه تی خۆی هه یه له مێژوی مه زهه بیه توندره وه كاندا.له مێژوی تازه ی ئێرانیشدا به شی مه لاكان له ئاڵ و گۆڕیه ڕامیاری وكۆمه ڵایه تیه كانی ئه و ووڵاته دا،دوا كه وتویی و گه ڕانه وه به ره ودوا بووه و هیچی تر.له هه ر چوار جوڵانه وه گرینگه ڕامیاری وكۆمه ڵاتیه كانی سه ده كانی 19 و 20له ئێراندا،واته جوڵانه وه تنباكو(1980)،جوڵانه وه ی مشروتیت(1906-1909)،جوڵانه وه ی به میللی كردنی نه وت(1951) و سه ر ئه نجام جوڵانه وه ی دژه پاشایه تی(1979)،ڕۆڵی مه زهه بیه توندره وه كان،ڕۆڵێكی به رچاو له به لاڕێ كێشان و سه ره نجام شكستی جوڵانه وه كان بووه.به پێی ئه وه ی باس كرا ده توانین ئه ڕك وكاروباری مه لاتوندره وه كان وكه سانی وه ك خومه ینی له و پێوه ندیه دا هه ڵ سه نگێنین.پێش خومه ینی ودوای ئه ویش زۆر مه لا،ئیمام جومعه ،و كه سانی مه زهه بی بوون و هه ن كه له پێناو پاراستنی نیزامی ده سه ڵات به ده ستی سه رده می خۆیان هاتونه ته گۆڕه پانی سیاسه ته وه و ڕۆڵی تێكده رانه ی خۆیان ئه نجام داوه و ده یده ن.ئه و مه لاو ئیمام جومعه و...سه رده مێك له گه ڵ فئوداله كان و ئاغاكان به دژی جوڵانه وه ی پێشكه وتن خوازانه، جوڵاونه ته وه،ئه مڕۆ و سبه ینێش هه ركاتێك جوڵانه وه ی پێشكه وتن خوازانه ی خه ڵك سه رهه ڵدا و نزیك بێته وه له سه ركه وتن، بێ گومان دێنه وه مه یدان وتا بۆیان بكرێ ناهێڵن سه ركه وێ و به ئامانج بگات. ئه وجۆره مه لاو مه زهه بیانه له یه ك ڕۆڵ و ئه ڕك به ولاوه چیتریان نه بووه و نیه ئه ویش پاراستن وڕاگرتنی نیزامی سه ركوتگه ر له به رامبه ر جوڵانه وه ی ئازادی ودێموكڕاتیانه دا.ئه وجۆره مه لاو مه زهه بیانه به رده وام وه ك یه ك كه ره سه له خزمه تی هێزه كۆنه په ره ست و سه ركوتكه ره كانی ده سه ڵاتداردا بون و هه ن.خومه ینی له ڕاستیدا یه كێك له دواكه وتوترین وكۆنه په رست ترینی مێژوی ئێرانه و له هیچ بارودۆخێكدا،بچوكترین ئاڵ و گۆڕ له بیركردنه وه تاریك،به ردین ودژه گه لیه كه یدا ڕوی نه داوه.خومه ینی 15 ی جۆزه ردان هه ر هه مان خومه ینی 22ی ڕێبه ندانی 57 بو وهه روه ها هه ر هه مان خومه ینیه ی پێش و پاشی مێژووه كانه و له ڕاستیدا بیر كردنه وه و هزری ئه وجۆره مه زهه بیانه وخومه ینی ده گه ڕێته وه بۆ سه رده مه كانی نه زانی و به ڕبه ڕی پێش مێژووی مرۆڤایه تی.خومه ینی زۆر پێش له 15ی جۆزه ردان و22ی ڕێبه ندان و...خۆی سه رتاپا له كتێبی حكومه تی ئیسلامی و
ویلایه تی فه قیهدا نیشان دابو،به ڵام مێشكی هه ندێ له ڕوناكبیر،نوسه ر، وهه ل قۆزتنه وه ی زۆربه ی ڕێبه رانی جوڵانه وه سیاسیه كان، ده م وچاوی خومه ینییان له مانگ دا دیت و كردیانه تابلۆی شه ڕه ف ومایه ی شانازی خه ڵكانی ئێران.به هه ر حاڵ ،بۆ نه هێشتنی كاریگه ریه چه وته كانی ئه و جۆره مه لاو مه زهه بیانه له سه ر كۆمه ڵگا،پێویست به ئاڵ و گۆڕیه كی بنیات نه رانه له ناو ڕیزه كانی كۆمه ڵگادا هه یه و ئه وه ش نه به ڕێفۆرم و چاكسازی و ئاڵ و گۆڕی له ناو چینی سه ره وه،به ڵكو ده بێ له ڕێگه ی شۆڕشێكی كۆمه ڵایه تی،ڕامیاری و فه رهه نگی یه وه ئه نجام بدرێت.ئه وجوڵانه وه و شۆڕشه كۆمه ڵایه تیه له ئێراندا،به تایبه تی كرێكاران و قوتابیانی زانكۆكان،ژنان و گه نجه كان به باشی هه ستیان پێ كردووه.جیلی جوان كه ورده ورده دێنه ناو بازاڕی سیاسه ته وه خاوه نی یه ك دنیا ته جروبه ی باش و
خراپن وئه و ته جروبانه ده توانن جوڵانه وه و ڕاپه ڕینی كۆمه ڵایه تی دیاری و ڕێبه ری بكه ن.هیچ ئاڵ وگۆڕیه ك ناتوانێ له ئاستی سه ره وه مه به سته كانی دێموكڕاتیك و مافه كۆمه ڵایه تیه كانی خه ڵك دابین بكاو بیان هێنێته دی.ده بێ له خواره وه و له پایه سه ره كیه كانی كۆمه ڵگادا ،واته له ناو چینه كانی زه حمه تكێش،له ناو ناوه نده كانی به رهه مهێنان،له ناو
زانكۆكان و قوتابخانه كان و له ناو ڕوناكبیرانی شۆڕشگێڕی پێشكه وتو و...،وه ك هێزێكی پۆڵایین له به رامبه ر
نیزامی زۆرداری ده سه ڵاتداردا بوێستن و له ناوه وه جوڵانه وه دژی ئه و نیزامه گه نده ڵ، دیكتاتۆر و مرۆڤ كوژه ،ڕێ بخرێت.

نووسینی:قادر ئه حمه دزاده.رێبوار.نۆروێژ

rebwar125@hotmail.com
نووسینی:قادر ئه حمه دزاده.رێبوار.نۆروێژ

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...