من ی ژن و تۆی پیاو له‌بازنه‌ی ئازاردا

من ی ژن و تۆی پیاو له‌بازنه‌ی ئازاردا

كه‌ژاڵ ئیسماعیل

هوڵندا

منی ژن به ئاواتی ڕۆژێكه‌وه‌م كه هه‌واڵێكی ناخۆش له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زی خۆمه‌وه نه‌بیستم ، كاتێك مناڵ بووم هه‌میشه گوێم له‌باسی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی ژن ئه‌بوو ، كاتێك دایكم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی یان ژنانی گه‌ڕه‌ك كۆ ئه‌بوونه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان داخ وئازاری خۆی باس ئه‌كرد ، له‌بیرمه شوێنی لێدان و جێ شه‌قی مێرده‌كانیان نیشانی یه‌كیان ئه‌دا و به‌ ووشه‌ی ده‌ستی بشكێت وچاوی كوێر بێت دڵخۆشی یه‌كیان ئه‌دایه‌وه كه‌چی نه‌ده‌ست ئه‌شكاو نه چاو كوێر ئه‌بوو ، هه‌ر ئه‌وكاته ترسێك له ناخما دروست بوو هێن له‌باوكم ئه‌ترسام هه‌رگیز نه‌مئه‌وێرا له‌ته‌نیشتی دانیشم و ڕقیشم له هه‌موو ئه‌و پیاوانه بوو كه ئازاری ژنه‌كانیان ئه‌دا له‌بیرمه ئێواره‌یه‌كیان هاواروقیژه له‌كۆڵانی ئه‌ودیومان به‌رزبووه‌وه منیش وه‌ك هه‌موو مناڵانی گه‌ڕه‌ك و گه‌وره‌كان به‌ده‌م هاواره‌كه‌وه ڕام كرد كاتێك گه‌یشتمه به‌رده‌رگای ئه‌و ماڵه بینیم كه‌سێكیان له‌به‌تانییه‌وه پێچابوو به ئیسعاف بردیان ، دواتر هه‌ر له ناو قسه‌و باسه‌كه‌دا گوێم لێبوو كه ئه‌و كچه شۆخ وشه‌نگه‌بوو هه‌رچه‌ن به‌به‌رده‌ركی ماڵماندا تێ ئه‌په‌ڕی خۆزگه‌م ئه‌خواست هێنده‌ی ئه‌و باڵا به‌رزو جوان بم براكه‌ی فیشه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووه وبه‌ر سه‌ردڵی كه‌وتوه و ده‌م وده‌ست گیانی سپاردووه ، ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌مووساڵه وێنه‌ی ئه‌و خانمه شه‌هیده له‌به‌رچاومه و ئێسا دڵنیام كه به‌ده‌ستی براكه‌ی كوژرا نه‌ك به سودفه ، ڕۆژێك نه‌هات من گوێم له‌هاوارو زریكه نه‌بێت ، شه‌وێك نه‌بوو پیاوێكی سه‌رخۆش ژنه‌كه‌ی فڕێ نه‌داته كۆڵان و ته‌نانه‌ت بێشكه‌ی مناڵیان فڕێ ئه‌دایه كۆڵان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاغایان به گریانی مناڵه‌كه‌ی ئیزعاجه ، گه‌وره بووم و هه‌موو ڕۆژێك هه‌مان سیناریۆ دووباره ئه‌بوونه‌وه ، ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌ش ڕۆژانه باسی لێدان و ئازاردانی هاوڕێكانمم ئه‌بیست و زۆر جار بۆ مامۆستایان باس ئه‌كرد كه چۆن براكانیان لییان ئه‌ده‌ن یان باوكیان سجنیان ئه‌كه‌ن و ئه‌یانبه‌ستنه‌وه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌گه‌رانه‌وه دوا بكه‌ون یان كوڕێك به‌به‌ر ده‌رگایانا بڕوات یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مانگانه نمره‌ی كه‌م وه‌رئه‌گرن ، ئه‌مانه هه‌مووی بوبونه ئازار و هه‌میشه بیرم ئه‌كرده‌وه بۆ ئه‌بێت برا ئازاری خوشك بدات ؟ ئه‌ی هه‌ردووكیان پێكه‌وه ناژین و له‌یه‌ك دایك ویه‌ك باوك نه‌بوون ؟ بۆ یه‌كیان خۆش ناوێت ؟ چۆن باوك به‌و شێوه‌یه ئازاری كچی خۆی ئه‌دات ؟ ئه‌ی ناڵێن مناڵ جه‌رگی باوك ودایكه چۆن ئینسان ڕقی له‌جه‌رگی خۆی ئه‌بێت وئازاری ئه‌دات ؟ زۆر ئه‌ترسام و هه‌میشه هه‌وڵم ئه‌دا خۆم له‌و ئازاره قوتار بكه‌م ، تا ئه‌هات هه‌ستم به‌ئازار زیاتر ئه‌كرد له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونم ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ باس وچیرۆكی سه‌یرو ترسناكترم ئه‌بیست ، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی زانیم ژیانی ژن چه‌ن به‌سوێو ئازاره له‌كۆمه‌ڵگه‌ی من ،

پاشانیش ژیانی ژن له زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی نزیكن و هه‌مان عورف وعادات په‌یڕه‌و ئه‌كه‌ن و كه‌لتور زاڵه به‌سه‌ر داهێنان و پێشكه‌وتندا ، كام پێشكه‌وتن ؟ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژیانی ژن به‌ره‌و ناخۆش وناخۆشتر ئه‌چێت و ژن بۆته كۆیله و پیاو ، به‌ڵێ ئه‌مه‌یه ڕاستییه‌كه ، ته‌نها پیاوه ئازاری ژن ئه‌دات و چۆنی بوێت حوكم وقه‌راری خۆی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێت ،

باوه‌ڕم نییه هیچ كام له ڕێكخراوه جیهانی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه به‌ناو داكۆكی له‌مافی ژن ئه‌كه‌ن وبانگێشه‌ی ئازادی بۆ ژن ئه‌كه‌ن توانیبێتیان یان بتوانن ته‌نها یه‌ك گرام له‌قورسی باری شانی ژن سووك بكه‌ن ، ته‌نها قسه‌و هیچی دیكه ، ته‌نها شیعاراتی موزه‌یه‌ف و قسه‌ی زل ، كام له‌و ڕێكخراوانه توانیویانه ڕێگر بن له‌به‌رده‌م كه‌م كردنه‌وه‌ی زوڵم وزۆر به‌رامبه‌ر به‌ژنان و كامیان توانیویانه مافی ژن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن ؟ ئێستاش له‌هه‌موو شوێنێكی دونیا ژن گیرۆده‌ی زوڵم وزۆری ده‌ستی كۆمه‌ڵه ، به‌تایبه‌ت ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه ڕاده‌ی ڕۆشنبیری وپێشكه‌وتنی سه‌رده‌میان لاوازه ، ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه گیرۆده‌ی داب ونه‌رێت وكولتوری كۆنی هه‌زار ساڵه‌ن ، ئێستاش ژن موتاجه‌ره‌ی پێوه ئه‌كرێت ، ژن بۆته كه‌ره‌سه‌ی خاو كڕین وفرۆشتنی پێوه ئه‌كرێت ، ژن خه‌ته‌نه ئه‌كرێت به‌ناوی سوننه‌ته‌وه و به‌شێكی جه‌سته‌ی لێ زه‌وت ئه‌كرێت ، ژن گیرۆده‌ی ده‌ستی هه‌ژاری ونه‌خوێنده‌وارییه‌وه وبه‌زۆر بۆ پاره به‌مێرد ئه‌درێت ، باوك كچی خۆی ئه‌فرۆشێت وگه‌ر ڕازی نه‌بێت ئه‌یكوژێت ، پیاو بازرگانی به جه‌سته‌ی ژنی خۆی ئه‌كات وله‌ناو كۆمه‌ڵدا شه‌ره‌فی خۆی گرێ ئه‌دا به جه‌سته‌ی ژنه‌وه ، مناڵ له‌ته‌مه‌نی ژێر دوانزه ساڵ به‌زۆر له‌پیاوێك ماره ئه‌بڕێت كه له‌ته‌مه‌نی باوكێتی وبگره گه‌وره‌تریش ، پیاو ژنێك ودوان وسیان تێری ناكات و ژیانی چه‌ن ژنێك ئه‌كاته دۆزه‌خ تا پێێ بڵێن فه‌رزی به‌جێ هێناوه ، نه ئه‌و هه‌موو كه‌مپین وئیمزاكۆكردنه‌وه‌یه نه هه‌زاران ووتارو نووسین نایتوانیوه‌و ناتوانن ڕێ له‌پیاوێك بگرن به پیاوه‌تی خۆی ژنه‌كه‌ی ئه‌بوغزێنێت ، وه‌ك كه‌ڵه‌شێر باڵی رائه‌وه‌شێنێ و ژن ئه‌كوژێت ، ژن ئازار ئه‌دات ، ژن هه‌تك ئه‌كات ، به‌لێدان وتف وسووكایه‌تی كردن مامه‌ڵه‌ی ژن ئه‌كات ،

زۆربه‌مان چیرۆكی كچی قه‌تیفمان بیست ئه‌و كچه ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌ی كه به حه‌وت گورگ كچێنیان هه‌تك كردو مه‌حكه‌مه‌ی سعودییه حوكمی شه‌ش مانگ ودووسه‌د جه‌لدی به‌سه‌ردا سه‌پاند ، كام ڕێكخراوی مافی ئینسانیه‌ت توانی ته‌نها ڕۆژێك حوكمی له‌سه‌ر كه‌م بكات ؟ ئه‌مه‌یه مه‌ئساتی ژن ئه‌م نموونه‌یه دڵۆپێكه له‌ده‌ریای ئازارو زوڵم و نه‌هامه‌تی ژن ، گه‌ر ڕۆژانه هه‌موو ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانی دونیا باس له ژن بكه‌ن و به‌ناوی ژن مانشێته‌كانیان بنووسن ئه‌و ڕاستیه ناشارنه‌وه كه خۆمان به‌چاو ئه‌یبینین ، ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ژن قه‌ده‌رێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و چاره‌نوسێكی نادیار له‌به‌رده‌مێتی ئازاره‌كانی ژن زۆرن و زۆرترن له‌وه‌ی بتوانین به‌نووسین باسیان لێوه بكه‌ین ، چیتر هه‌رگیز ناڵێم با ژن خودی خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات چونكه ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌یه ، كاتێك شمشێر له‌سه‌ر ملی ژن بێت و به زمانی فیشه‌ك و به‌رد وه‌ڵامی بدرێته‌وه و به‌ئاگر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ بكرێت خودی خۆی چی ده‌سه‌ڵاته چی ئه‌توانێت بكات له‌به‌رده‌م چاره‌نوسدا ، كاتێك پیاو شه‌ره‌فی خۆی خۆی ناوه‌ته نێو لنگی ژنه‌وه و خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و شه‌ره‌فه ئه‌زانێت ، له‌كاتێكدا ویژدان و ڕه‌وشت شه‌ره‌فی ئینسانه چ ژن بێت یان پیاو ، به‌ڵام كام ویژدان ؟ به‌كام ویژدان بیر له به‌ئینسان بوونی ژن ئه‌كرێته‌وه ؟ كێ بیر له‌دواڕۆژی ئه‌و ژنانه ئه‌كاته‌وه كه هه‌ژاری جه‌سته‌یان پێ رووت ئه‌كاته‌وه له‌پێناوی ژیاندا ؟ تاكه‌ی خێزان له‌پێناوی سه‌ربه‌رزی خۆیدا ژن ته‌سلیمی قه‌ده‌رێكی نادیار ئه‌كات و ئه‌یداته ده‌ست پیاوێك ته‌نها بۆ چه‌ند دڵۆپێك خوێن ئه‌یكاته هاوبه‌شی ژیانی خۆی ؟ تاكه‌ی منی ژن به ژن بوونم ئازار بچێژم له‌كاتێكدا نه‌منی ژن ونه‌تۆی پیاو كه‌سمان ڕه‌گه‌زی خۆمان هه‌ڵنه‌بژاردووه چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر تۆی پیاو له‌شوێنی منی ژن بوویتایه و منی ژن ببومایه‌ته تۆی پیاو ، هه‌مان هاوكێشه‌ی نه‌گۆڕ له هه‌مان بازنه‌ی داخراودا كاممان ته‌واومان ئه‌كردو كاممان ئه‌مانكێشا ؟


ئه‌م بابه‌ته له‌ماڵپه‌ڕی نوكاروان بڵاوبۆته‌وه
www.nukarwan.com







كه‌ژاڵ ئیسماعیل

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...