( به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى كێشه‌ خێزانيه‌كان )



( به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى كێشه‌ خێزانيه‌كان )

هيچ خێزانێك بێ‌ كێشه‌ نييه‌ , زۆره‌به‌ى كێشه‌كان له‌ ئه‌نجامى جياوازى بير و رِاو
خوو رِه‌وشته‌كانه‌وه‌ دروست ده‌بێت و ده‌توانرێت به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ يه‌كتر كۆتايى پێبێت ,
به‌ مه‌رجێك ژن و مێرد به‌ سنگێكى له‌ خۆ بووردوانه‌وه‌ باس له‌ كێشه‌كان بكه‌ن ,
ئاكام يه‌كێك له‌ هاوسه‌ره‌كان له‌ رِاستى و باشى بيرو رِاى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى دڵنيا ده‌بێت ,
به‌م شێوه‌يه‌ پێكدێن و به‌ ئارِاسته‌ى چاره‌سه‌ردا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن ..
زانايانى ده‌روونى و كۆمه‌لاَيه‌تى له‌ مباره‌يه‌وه‌ پێيانوايه‌ كێشه‌كانى خێزان له‌ خۆوه‌ دروست نابێت , به‌ڵكو چه‌ندين هۆكار هه‌يه‌ , كه‌ هه‌ندێكيان ئه‌مانه‌ن :
• درۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر , كه‌لله‌رِه‌قى و رِقه‌به‌رايه‌تى يه‌كتر .
• قسه‌ى ناشرين و سووكايه‌تى پێكردنى هاوسه‌ر يان كه‌س و كاره‌كه‌ى .
• هه‌ست نه‌كردن به‌ لێپرسراوێتى به‌رامبه‌ر به‌ ماڵ و هاوسه‌ر .
توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه‌يان ده‌رخستووه‌ كه‌لله‌رِه‌قى هاوسه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ يه‌كتر هۆكارێكى سه‌ره‌كييه‌ بۆ رِوودانى چه‌ندين حاڵه‌تى جيابوونه‌وه‌ , پێداگرتنى ژن يان مێرد له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكى دياريكراو به‌ جۆرێك كه‌ ته‌نيا قسه‌ قسه‌ى خۆ بێت , زۆر جار كێشه‌كان زياتر قوڵده‌كاته‌وه‌و ده‌يگه‌يه‌نێته‌ ده‌رگايه‌كى داخراو كه‌ كه‌س نازانێت كليله‌كه‌ى لاى كێيه‌ ؟!
رِه‌نگه‌ پێشتر كێشه‌كه‌ به‌ كه‌مێك سازشكردن و ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ ماف و بيرورِايه‌كى دياريكراو چاره‌سه‌ر بكرايه‌ , سازشكردنى تۆ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت يان سازشى ئه‌و بۆ تۆ هيچ نه‌نگييه‌كى تێدا نييه‌ , به‌ڵكو به‌ڵگگه‌يه‌ بۆ گه‌وره‌يى و خۆشه‌ويستى و سۆزى بێپايان .
ئافره‌ت ده‌توانێت وا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى بكات هه‌رچى بووێت بۆى بكات و له‌ زۆر شتدا به‌ قسه‌ى بكات به‌ شێوه‌يه‌كى نا رِاسته‌وخۆ به‌ بێئه‌وه‌ى پياوه‌كه‌ هه‌ستبكات له‌ ئاستى پياوه‌تى كه‌مبوه‌ته‌وه‌ . له‌مه‌شدا ده‌توانێت بير له‌و كاتانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ پێش گواستنه‌وه‌ چه‌ند خۆشه‌ويستى و رِێز و دڵسۆزى له‌ نێوانيان به‌هێز بووه‌ , ده‌شێت هه‌مان هه‌ست و مامه‌ڵه‌ بۆ پاش گواستنه‌وه‌ش به‌رده‌وام بێت .
برِيارى خێزان له‌ لاى كێ بێت ؟
تاكرِه‌وى له‌ برِيارداندا بێئه‌وه‌ى به‌رامبه‌رى به‌شدار بكات به‌ تايبه‌ت له‌ به‌رِێوه‌بردنى كاروبارى خێزاندا , ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى كێشه‌ , به‌ تايبه‌ت ئه‌گه‌ر بزانرێت ئاكامى هه‌ر برِيارێك زيان و خۆشييه‌كانى كاريگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ردوولا داده‌نێت , له‌ خۆشى و ناخۆشيدا هه‌ردوولا به‌شدار بن .
ئافره‌ت چۆن رِووبه‌رِووى كێشه‌ ده‌بێته‌وه‌ ؟
نۆرمان رايت كه‌ پزيشكێكى ده‌روونييه‌ له‌ مباره‌وه‌ چه‌ندين هه‌نگاوى پێشنياز كردوه‌ :-
• چاكه‌و خاڵه‌ باشه‌كانى مێرده‌كه‌ت له‌ بير نه‌چێت و له‌ به‌ر چاوى خۆتى گه‌وره‌ بكه‌ , به‌مه‌ش زۆر له‌ هه‌ستكردنى تورِه‌ى نيگه‌تيڤت به‌رامبه‌رى هێور ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتى كێشه‌كاندا به‌رامبه‌رى په‌يدا ده‌بێت .
• چاكه‌ به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌ و رِێزى زۆرى لێبگره‌ چونكه‌ سه‌ره‌نجام سوپاست ده‌كات و ئه‌وه‌ى پێت خۆش بێت بۆتى ده‌كات .
• ئه‌وه‌ت له‌ ياد نه‌چێت چه‌ند كات به‌سه‌ر كێشه‌و ناكۆكيه‌كانتاندا برِوات ئه‌وه‌نده‌ زياتر كێشه‌كان سه‌خت و قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ .
• به‌دواى هه‌لێكدا بگه‌رِێ‌ قسه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باس و كێشه‌يه‌ بكرێت له‌ گه‌ڵيدا , هيچكات بێ‌ ئومێد مه‌به‌ له‌وه‌ى رِاو بۆ چوون و قه‌ناعه‌تى نه‌گۆرِدرێت .

فه‌رهه‌نگ جه‌لال / سلێمانى
Farhang_jalal@hotmail.com
Farhang_jalal@yahoo.com



فه‌رهه‌نگ جه‌لال / سلێمانى

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...