کاتی ئه وه هاتووه ناسۆنالیست بین.

کاتی ئه وه هاتووه ناسۆنالیست بین.


پیشێلکردنی که‌رامه‌ت و نه پاراستنی مافه کانی مرۆڤ، گه‌وره‌ترین تاوانه‌ و مه‌زنترین هێزی دواکه وتویی کۆمه‌ڵگایه‌.

له ‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردستان کێشه‌ی خاکێکی داگیرکراوه‌و باوه‌ڕمان به‌وه‌یه‌ که‌ بۆ ئازادکردنی کوردستان پێش هه مۆشتێک پێویستیمان به‌ میلله‌تێکی ناسۆنالیست و کوردستانیی هۆشمه‌ند، ژێر، زاناو، ته‌ندروست‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌ پێش هه‌مۆو شتێک بزووتنه‌وه‌ و گۆڕانی ‌کۆمه‌ڵایه‌تی، و سیاسی، و شۆڕشی بیری نوێی کوردستانیی‌ به‌سه‌ر دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و، تاک په‌رستیی‌و، ده‌سه‌ڵات په‌رستیدا، لاوازکردوه‌. بۆیه پێ ویستی به شۆڕشێکه‌ بۆ ئازادکردنی بیر‌و ده‌روونی گه لی کورده له‌ گشت بۆاره کاندا. هه‌روه‌هاش شۆڕشێکی ئابوورییه‌ بۆ داسه پاندنی باژێڕی کوردستان له‌ ئابووریی داگیرکه‌ران‌و کردنی به‌ شاریکی جیهانیزمانه‌ی ئازاد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بی بیری ناسۆنالیستی بکه‌ین به‌ رواڵه‌ت و قه واره ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان به‌ سه‌رخان‌و ژێرخانیه‌وه‌. بیکه‌ین به‌ ڕه‌وشتێک که‌ مرۆڤی کورد رۆژانه ووشه ی ناسۆنالیزم بۆ به ده ست هێنانی سه ربه خۆیی‌ له و په‌یوه‌ندیه‌ دا به‌ کاریبێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتده‌که‌ین بۆ قه واره یه کی درۆست وئوسوڵی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ تیایادا، نه ته وه ی کورد، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵابێت‌و بتوانێت هه‌م کار له‌ ره‌وشی گشتی پێشکه‌وتن‌و هه‌م له‌ ژیانی رۆژانیدا‌ بکات وهه م دواڕۆژی خۆی به خۆی دیاری بکا، هه روه ها له ئاستی نیوونه ته وه یشدا وه کو گه ڵانی تری جیهان حیسابی بۆ بکریت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ی کورد خه‌باتده‌که‌ین بۆ سیستێمێکی ئابووریی و سیاسی، که‌ تیایدا، مرۆڤی کورد وه‌ک نه ته وه یه ک، وه‌ک مرۆڤیکی ئازاد بتوانێت کار له‌ ڕووگه‌ی به‌رهه‌م هێنان‌و شێوه‌ی ژیانی سیاسی وفه رهه نگی خۆی بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی ئێمه‌ بۆ ئازادیی وسه ر به خۆیی، بۆ رێزگرتنه‌ له‌ تاک‌، بۆ ماف‌، بۆ هۆشمه‌ندییه‌، بۆ دادپه روه ریه و بۆ دڵفراوانییه‌، پێویستیمان به‌ مێتودیکه‌ که‌ ئه‌وشتانه‌ هه‌مووی بگرێته‌وه‌، بۆیه باشتروایه ‌ووشه ی ناسۆنالیست هه لبژیرین.
. سوودوه‌رگرتن له‌ گۆڕانی مێژوویی پێویستی به‌ بڕیاری مێژووییه‌. پێویستی به‌ هه‌نگاوی مێژووییه‌. باری ژئۆپۆلوتیکی و سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان ماف به‌ گه لی کوردستان و رۆشه‌نبیرانی کوردستانی ده‌دات که‌ به‌خۆی ڕابگات و ڕیزه‌کانی پته وتربکا‌و له‌ پێناویی سه‌ربه خۆیی کوردستان، و مۆدێرنیزه کردنی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی کوردستان ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ ناسۆنالیستی پێشکه‌ش بکات و بی کاته ئامانجی دووارۆژیی بۆ ئه وی نه ویی نوێ به میشکێکی ناسۆنالیستی کوردوستانیه وه بار بێت.
ناسرقاده‌رپوور

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...