با به‌هانه له کولتووره‌که‌مان نه‌گرین

با به‌هانه له کولتووره‌که‌مان نه‌گرین

ده‌کرێ بڵێن تا ئێستا نه‌ژیان له ئاڵوگۆڕ وه‌ستاوه و نه ئاڵوگۆڕیش مانای ژیانی به‌دیهێناوه. ژیانی مرۆڤیش ئه‌و كاته ماناکراوه‌ته‌وه که به دوو بواری ( مادی و معنوی ) وه گرێدراوه. دیاره ئه‌و دوو دیارده‌یه ته‌واو که‌ری یه‌کترینه و هه‌ر مرۆڤێک به بێ یه‌کێک له‌وانه ناته‌واوه.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستی‌یه که له گۆی زه‌ویدا تا ئێستا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ ئایین نه‌ژیاوه و زۆربه‌ی داب و نه‌ریته ئایینی‌یه‌کانیش له نێو که‌وڵی کولتووری نه‌ته‌وه‌کانه‌وه خزاوه، به‌ڵام ئه‌و دیارده ئایینیانه ئه‌وه‌نده له نێو ئه‌و کولتوورانه‌دا سواوه که که‌س به مڵکی ئایینی دانه‌ناوه یا خود ئه‌گه‌ر داشینابێ هه‌ستێکی ئه‌وتۆی پێ‌نه‌کراوه.
هه‌ر بۆیه پێویسته دیارده ئایینی‌یه‌کان نه‌که‌ینه بیانوو و له‌و په‌ڕی توانادا له هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌و دنیایه‌ هه‌ین کولتووری خۆمان بپارێزین و به‌هانه به کولتووره‌که‌مان نه‌گرین و ڕیزی لێ‌بگرین. ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین، وێڕای تێکه‌ڵبوون و" ئینتگراسیۆن" ده‌گه‌ڵ کولتوور و داب و نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کانی ئه‌و وڵاتانه ، با کولتووری خۆشمان له‌بیر نه‌که‌ین و به‌باشی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووشمانی ڕاگوێزین. من به بێ ئه‌وه‌ی چیدیکه له سه‌ر ئه‌و باسه بڕۆم سرنجتان بۆ به‌سه‌ر هاتی مام ده‌یان ڕاده‌کێشم که ده‌گه‌ڵ کاکه عه‌به‌ی" نه‌وعی‌"دا تووشی هاتووه.

کاکه عه‌به


ئه‌و رۆژانــــــــه بوو مام ده‌یــان به‌سـه‌رهاتێکی کرد به‌‌یــان
ئه‌و چــــــه‌ند ساڵێکه لێـــــره‌یه له هه‌نـــــده‌‌ران ئاواره‌یــــــه
کوردێکی بێ خــــــه‌وش و پاکه چه‌نــدی بڵێی پیاوی چاکـه
پیـــــــاوێکی زۆر شـــــــاره‌زایــه هێـــــدی و هێمن و وریایــه
باسێــــکی کـــــرد رۆژێ له بۆم با له‌سه‌ر ئه‌و باسه بڕۆم

ووتی :
دانیـــشتبووم رۆژێ له مــــــــاڵ وه‌ژوور که‌وت یه‌کێ خوێنتاڵ
تێكـچـــڕمابوو ده‌تگووت دێـوه تێـــی‌ڕامام و نه‌منـــــاسێوه
قـــــــــه‌پۆز به‌ران و ناله‌بـــــــار که‌ڵپ گڕ و دان خێچ و خوار
هــــاتـــــــــه ژوورێ زه‌لام زه‌لام ئه‌قڵی نه‌بوو بکا ســـــــــه‌لام
ئه‌و که‌لله چه‌وتی که‌لله شه‌ق ده‌ستی کرد به هه‌له‌ق مه‌له‌ق
بێ ئه‌وه‌ی باسێــــک بگــــــــۆڕێ عه‌‌رش و قورشی هێنا گـــــۆڕێ
هینـــده ســـــه‌رم لێـی‌‌ڕاوه‌شــان سه‌ره‌گێـــژه‌م گرتپـوو پاشــــان
ئه‌و جار هه‌ستا به‌دزی و فــزی ڕۆیی و نه‌یـــــکرد خوا حافیزی
ده‌گه‌ڵ خۆمدا که‌وتمه قســـان حه‌یفــــــــــه بۆ کاکی وا جه‌وان
خـــــه‌ڵک پێـــی بڵێـــن کــــرێته عــه‌یب نه‌بــێ بڵێـــن شێتـــــــــه

کــــــوڕی گه‌وره‌م هاتـــــــه وڵام ووتی بابه شێـــت نیه، بـــــه‌ڵام
بیــــــــری وایه کاکه عــــــــــه‌به ده‌ڵێ ســــــــڵاو هی عــــــــه‌ره‌به
خــواحـــــافیزیش هــــــه‌ر ئی وانه بۆیه ده‌روا و نایکا ، گیــــــــــانه
ســــه‌ره‌خــۆشی بوو پێــــــــــــره‌که عـــــــــــه‌به‌ش هـــاته نێـــو ژووره‌که
که فاتیحــــــای ده‌خوێند خـــــه‌ڵک ســــه‌ری هـــه‌ڵـــــدێنـــــا وه‌ک که‌ڵک
ده‌یــــدا له قاقای پێ‌که‌نیــــــــــــــن وه‌ک له شایی بێ نه‌وه‌ک شین
ده‌یگووت ئه‌و به‌زمــــــه‌ی هه‌ڵگرن ســـــــــه‌ره‌خـــــۆشی بۆ که‌س مه‌گرن
پرســــــــه هه‌ر مـــــــــۆدی نه‌مـــاوه ئێـــمه ده‌ژیـــــــــــــن له رۆژئــــــــاوا
ئه‌وانـــــــــه مــــــــۆدی قــــــــه‌دیمن ئه‌من ئێـــستـــاکه بۆچیــــــــــــــــــمن
به‌رهــــــــــــــــه‌می دینن ئه‌وانــــــه له‌نێــو کولتــــووری کـــــــــــــورد دانه
له‌و کولتـــــووره هــه‌زار تۆبــــــــــه که ئه‌و گـــــــــڕه و ئایین سۆبــــــــــــــه
وه‌رن ئێــستا به‌ره‌و مــــــــــــاڵ بن ئاگــاداری ســــــــــه‌ری ســـاڵ بن
ســــاڵی زایینم مه‌به‌ستـــــــــــــــــه جێژنێکی گه‌وره‌م به‌ده‌ستــــــــــه
ده‌چم له هـــــــــــــــــــاڵی ماڵه‌که‌م ده‌گه‌ڵ ژن و منــــــداڵه‌که‌م
داری "یــــول"ی بــــــــــــۆ داده‌نێم * به‌ر و دیــــــــــاری ده‌بن ده‌نێم
هــــــه‌تا کــــۆتایی دیسامبــــــــه‌ر چـــــــــراخانه ماڵم یه‌کسه‌ر
ئه‌و جێــــــــــژنه، جێژنه براگیان هـــــــه‌زار نه‌ورۆزی به‌قــوربان!!
هه‌ر که‌س هــــات و ئاوام بینێ به پێشـــــکه‌وتــــــوو ناوم دێنێ
ئه‌وانــــه‌ی وا نه‌گــــــــــــــــــۆڕاون له سه‌ر دابی خـــــــــۆیان ماون!
پێشــــــکه‌وتن به خــــــــــۆ نابینن تا له ســــــــــــه‌ر ئه‌و بیره بمێنن
نیسک،له‌پـــــه،بـــڕوێش،شــۆرباو نۆک و ســــــــاوار،دۆ یا ماستــــاو
شتــــــی ئـاوا باســـــــی ســــــــــه‌ره چوون پێی ده‌ڵێن ئابروو به‌ره
بۆ ده‌خــــــۆم گۆشتــــی مـــــریشک ئه‌و گۆشتــــی وا چـــــرچ و ئیشک
بۆ ناخـــــۆم گۆشتـــی بـــــــــه‌رازی له‌نێو خــــه‌ڵکی به‌ شــــــــانازی!
داوه‌ت، سه‌مـــــــا،یا جــلی فـــــش حاشـــــا له‌وه‌ی ،به‌شی من چــش
ئه‌وه‌ی پێـــم خۆشبێ من ده‌یکه‌م گوێچکه به‌وان قســــــــــان ناده‌م
ئه‌وه کـــورده‌ و ئه‌و کولتــــــووری ڕه‌چـــــــــاوی که‌م به مه‌جبووری!
چـــــی به کولتـــــــــوور ناوی دێنن دانس و دیسکــــــــــۆیه‌ک ناهێنن
ئه‌ندامی حیـــــــــزبی کـــــوردیمه هه‌رچــــــــه‌ند زۆریش ڕازی نیمه
ئه‌گینا من و کـــــــــــورد له‌کـــــوێ به من چی کــورد چی به‌سه‌ردێ

ئه‌وجاره‌کانه مـــــــــــــــام ده‌یـــان به په‌له هاته ســــــــــــــــه‌ر به‌یان
به‌ خــــــــۆی دادا به دوو ده‌ســـتان قسه‌ی له‌ده‌م کــــــــــــوڕه ئه‌ستان
عـه‌به‌م هه‌ر پێ وه‌ک شێـت وابوو کاکه عـــــــــــــه‌به‌ شێت با شآ بوو
مه‌ســــــه‌له‌کی کوردی هه‌یـــــــــه پێم بۆ ئێـــــــــــــــــره نمـــــوونه‌یه
بنه‌ی خـــــۆت ناو سه‌ره‌ی خه‌ڵک بۆچی ده‌که‌ی هه‌ی بێ که‌ڵــــک؟
کولتــووری خۆت فــــــــــــــــڕێ‌داوه ده‌ڵێی له ئایین گیــــــــــــــــــــراوه
گه‌ر له‌وێ ئه‌و هی ئایینـــــــــــه ســــــــــــــه‌ری ساڵیش ئی زایینه
بۆچی ئێســــــتاکه پێتــــــــــــوایه پێشــــــــکه‌وتوو هه‌ر رۆژئاوایه
مه‌به‌ستم بواری فه‌رهــــــــــه‌نگه ئه‌و لاســـــــــــــــــاکردنه‌وه نه‌نگه
تۆ مــــــــه‌ردی ئی‌خۆت ڕاگــــــــره ده‌س له خه‌ڵکی دی هه‌ڵــــــــگره
چی فه‌رهـــــــــــــه‌نگی رۆژئاوایه گشت ده‌ســـــــــکردی مام عیسایه
چوون له سه‌رتاپای گۆی زه‌وی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌س ناکه‌وی
ئه‌گه‌ر به بـــێ ئایین ژیابێ دین و فه‌رهه‌نگی جوودابێ
له بــــــۆیه کاکی که‌له‌پووک کولتووری خۆت مه‌بینه چووک
کێ دیتـــــــــوویه له رۆژئاوا کولتوورێکی خاوێن ئاوا
کاتێک که‌سێکن لێ ده‌مرێ خه‌میش به‌ر بینگن پێ ده‌گرێ
سێ رۆژ پرسه‌ی بۆ داده‌نێن هیندێک له‌و خه‌مه لا ده‌نێن
ئه‌لفاتیحای بۆ ده‌خوێنین ئاوا ڕێزی به‌جێ دێنین
وه‌ک بێ ده‌نگی بۆ شه‌هیدان ده‌قیقه‌یه‌ک دێته وه‌شان
تۆش که باوه‌ڕی پێنـــــاکه‌ی پێویست ناکا خۆ ماندووکه‌ی
هه‌مان بێ ده‌نگی بنوێنـــــه ده‌س هه‌ڵبڕه و هیچ مه‌خوێنه
له بواری خوارده‌مه‌نێــــــوه چیو پێ باشه ئه‌و بۆ ئێوه
گۆشتی مریشکی خۆمــــاڵی هیندێک برینجی له پاڵی
هه‌زار گۆشتی به‌راز دێنێ حه‌ک عه‌به عومری نه‌مێنێ
ئه‌و دانه‌وێـــــــڵه و دانه‌وێ هه‌زار جاران له‌منی که‌وێ
پشتیوانی هـــــــــــــــه‌ژارانه ئه‌وه‌ی له‌دێ و له شارانه
هه‌ر با عه‌به خــــۆ هه‌ڵاوێ بڵێ ماش ونیسکم ناوێ
نه‌سیحه‌ت بێ بۆ هه‌موانوو ئایین مه‌که‌نه به بیانوو
ئه‌لێره‌وه خۆ ده‌بوێـــــــــــرم به خودای گه‌وره‌و ده‌سپێرم
له سه‌ر چاوم ره‌خنه‌کانوو ئه‌گه‌ر ڕاستن، ئه‌گه‌ر بیانوو

* یول: (کریسمس) ، به نۆروێژی به جێژنی سه‌ری ساڵی زایینی ده‌ڵێن
هیوا ئه‌حمه‌دی
پاییزی 2007 ــــ نۆڕوێژ



هیوا ئه‌حمه‌دی

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...