فشاری ناو كۆڵانه‌كانی قاهیره‌ حوسنی موباره‌كی تۆقاندووه‌

فشاری ناو كۆڵانه‌كانی قاهیره‌ حوسنی موباره‌كی تۆقاندووه‌

فشاری (مسیۆن) گروپه‌ ئیسلامه‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ ناو كۆڵانه‌كانی قاهیره‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی هه‌راسانكردووه‌،ئه‌م گروۆه‌ ئیسلامیانه‌ به‌هه‌موو شوێنه‌كانی ژیانی هاوڵاتیاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ هه‌تا بچوكترین شوێنی كارو چایخانه‌و ناو گه‌ڕه‌ك وكۆڵانه‌كان،ئه‌م گروپانه‌ داوا له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كه‌به‌پێی ڕیوشوێنی ئیسلامیانه‌ پۆشاك بپۆشن وڕه‌فتاربكه‌ن،به‌تایبه‌تی ژیانی ئافره‌تانیان تاڵكردووه‌.له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌ كۆماری میسری عه‌ره‌بی فشاری ئایینی دژ به‌ئافره‌تان له‌و په‌ڕی بره‌ویدایه‌،ئه‌م خه‌ڵكانه‌ به‌ناو كۆڵانه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌ی پۆلیسی ئاكارو ڕه‌ووشت (ئه‌خلاق)هه‌واڵه‌كه‌ له‌ زمانی ڕۆژنامه‌ی (المرات النجار) ناوخۆیی میسریه‌وه‌ كه‌بۆ مێدیا ئازاده‌كانی ئه‌مریكا كارده‌كات ده‌لێت( ره‌شاالخولی) كه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵه‌یه‌ دانیشتووی یه‌كێك له‌گه‌ره‌كه‌كانی قاهیره‌یه‌ وله‌ كارگه‌ی سیپاڵ (قوماش) كرێكاره‌ كه و‌تۆته‌ داوی ئه‌م گروپانه‌وه‌ سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی دۆستانه‌ لێم نزیكبوونه‌وه‌ گووتیان ده‌بێ سه‌رت به‌پێی ڕیوشوێنی ئیسلامیانه‌ داپۆشی پاشان هه‌ندێ ئامۆژگاری تریان كردم وئینجا گوتیان ده‌بێ ده‌م وچاویشت بشاریته‌وه‌ په‌چه‌ بكه‌یت دوای ئه‌وه‌ cd سێدێه‌كیان داپێم كه‌ده‌بێ ئیتر به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ڕه‌فتاربكه‌م،پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی تر ڕایان گرتم ووتیان له‌گوناحه‌كانی پێشووت كه‌كردووته‌ سه‌رت ڕووت بووه‌ لێت خۆش ده‌بین به‌ڵام ده‌بێ له‌مه‌و دوا ڕۆژی ٥جار نوێژه‌كایشت بكه‌یت و نابێ نه‌له‌ ناوكۆڵان ونه‌له‌ شوێنی كاره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌ته‌ فه‌لانه‌ (كریستیان)كان په‌یوه‌ندیت بمێنێ به‌ڵام ئه‌م داوایه‌یان ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌حه‌تی كردم.ڕۆژانه‌ چاوه‌دێریم ده‌كه‌ن له‌كاتی هاتوچۆمدا بۆ ماڵه‌وه‌و شوێنی كاره‌كه‌م،ئه‌وه‌ی زیاد له‌پێویست بیزاری كردووین ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌م زه‌لامانه‌ ناناسین وده‌بێ گوێڕایه‌ڵیان بین ئه‌م داوایانه‌شیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌ نه‌ك ئێمه‌.زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێمان بسه‌لمێنن كه‌ئه‌وان موسڵمان ڕاستن و ئامۆژگاریه‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانیان بێزاری كردووین.جگه‌ له‌ئافره‌تان پیاوانیش تووشی لێپرسینه‌وه‌ ده‌بن له‌ لایه‌ن ئه‌م گروپانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌جۆرێك ته‌ماشای ئافره‌تان بكه‌ن و نابێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكا بگه‌ڕێن كه‌خزمیان نه‌بێ، سلمی ندیمی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ كه‌ دانیشتووی گه‌ڕه‌كێكی تری قاهیره‌یه‌ ده‌ڵێ له‌ناو كۆڵانه‌كه‌ی خۆمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌مگروپه‌ بوومه‌وه‌ سه‌ره‌تا گوتیان قژت پرچت زۆر جوانه به‌كچێكی به‌ناموسیش ده‌چیت‌ بۆ نایه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ت جوان تر بێت سه‌رت داپۆشی،ڕه‌فتاری ئه‌م گروپانه‌ كه خۆبه‌خشانه‌‌به‌ شاره‌گه‌وره‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری تۆقاندووه‌ چونكه‌ هه‌موو كون وقوژبنێكی ووڵاته‌كه‌یان ته‌نیوه‌ته‌وه‌. به‌شی هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌/ڕۆژنامه‌ی میللیه‌ت ٢/١٢/٢٠٠٧ هۆشیار
هۆشیار

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...