هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و پرێسكۆنفراسه‌كه‌ی.

ڕۆژی سێشه‌ممه،‌ ٦ ی خه‌رمانانی ٢٧٠٧، له‌ پرێسكۆنفرانسێكدا له‌ تاران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاماژه‌ی به‌ شكستی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كرد و ئیدیعای ئه‌وه‌ی كرد ده‌سه‌لاتی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێراق به‌ره‌ و شكت ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها ئێرانیش ئاماده‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌‌یی ئه‌و بۆشاییانه‌ پڕ بكاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی شكستی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێراق چێ ده‌بن.

ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م ڕژێمه‌ سوپای خۆی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستانی باشوور مۆڵداوه‌ و ڕۆژانه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بۆردومان ده‌كات، هه‌روه‌ها زیند و كردنه‌وه‌ی ‌تێرۆریستانی ئێسلامی، كه‌ ڕاسته‌ و خۆ سه‌ربه‌ ڕژێمی ئێرانن، ڕۆژانه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردستانی باشوور چالاكییان هه‌یه‌.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ قسه‌كانیدا ڕووی له‌ ئه‌مه‌ریكایه‌ و ده‌ڵێ:
(به‌زووی شایه‌تی ئه‌ده‌ین،‌ به‌هه‌بوونی بۆشایه‌ك له‌ ده‌سه‌لاتدا له‌ ناوچه‌كه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی خۆمان، له‌ ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك سحودییه‌یی عه‌ره‌بی و خه‌ڵكی ئیراق ئاماده‌ین كه‌ ئه‌م بۆشاییه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌).

ئه‌مه‌ به‌شێك بوون له‌ قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، هه‌روه‌ها به‌ گوێڕه‌ی قسه‌كانی، ده‌وڵه‌تی ئێران زۆر دڵنییایه‌ له‌وه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی ئێستای ئێراق به‌ره‌و شكت ده‌ڕوات و ئێرانیش ڕاسته‌وخۆ نیازی هه‌یه‌ بێته‌ ناو خاكی ئێراق، سنووری ئێراق ببه‌زێنێت.

هه‌روه‌ها ئه‌حه‌مه‌دی نه‌ژاد هیچ هه‌والێكی دڵخۆشكه‌ری ده‌رباره‌ی وه‌ستاندنی پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی پێ نه‌‌بوو، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌پێی گوته‌كانی ئه‌حه‌مه‌دی نه‌ژاد ئه‌و ڕژێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ سه‌رۆك بۆش ئاگاداری بڵاو كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریكا ڕێگه‌بدات ئێران چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات، ئه‌وه‌ ڕژێمی ئێران ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌‌ی قڕكردن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئه‌حمه‌دی نه‌ژدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هیچ هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕژێمی ئێران له‌ ئارادا نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و پێی وابوو، ئه‌گه‌ر بڕیاری لێدانی ئێرانیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ بدرێت، ئه‌وان‌ ناتوانن ئه‌و خه‌ونه‌ بهێننه‌ دی، ئه‌وان ده‌بێ كێشه‌كانی ئه‌فگانستان و ئێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

سه‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێرێكی موحه‌مه‌د، په‌یامبه‌ری ئیسلام، له‌‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌یه‌كی سوێدییه‌وه‌، ئه‌وكاره‌ی به‌ كاری سه‌هیۆنییه‌كان ناو برد، ئه‌و پێی وایه‌ سه‌هیۆنییه‌كان له‌ پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاریكاتێرانه‌ن.
دڵــشاد

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...