,,ئينشقاقى حزبى كوردى له‌رۆژهه‌لآت و باشورء باكور، له‌(1945-2007)





ئينشقاقى حزبى كوردى له‌رۆژهه‌لآت و باشورء باكور، له‌(1945-2007)

ئه‌نوه‌ر حسێن(أ. بازگر)


هه‌موو كات كه‌ باس له‌ فاكته‌ره‌كانى شكستهێنانى شۆرِشه‌كانى كورد ده‌كرێت ، يه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ ناوخۆييه‌كان خيانه‌تى سه‌ركرده‌يه‌ك يان عه‌شيره‌تء شێخ ء مه‌لايه‌ك به‌به‌شێك له‌ شكستى ئه‌و شۆرِشه‌ ده‌زانينن.

له‌مه‌لاى خه‌تێه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ خيانه‌ت له‌خانى له‌پ زێرێنء خيانه‌ت له‌شه‌ريف پاشا له‌ كۆنگره‌ى پاريس له‌لايه‌ن خێڵه‌ كورده‌كانى باكووره‌وه‌ء تاده‌گاته‌ شۆرِشى سمكۆى شكاكء شێخ مه‌حمودء شۆرِشه‌كانى ئاگرى داغ.

ئه‌وه‌شى كه‌له‌هه‌موو كه‌س باشتر په‌نجه‌ ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسيانه‌، سياسيه‌كانى كوردن، به‌لآم گرفته‌ كه‌ ئه‌وه‌يه‌ خۆشيان هه‌مان هه‌ڵه‌ده‌كه‌نء فاكته‌رى سه‌ره‌كى شكستى شۆرِشن ، به‌لآم ره‌نگه‌ ميكانيزمء ميتۆدى گرفته‌كان جۆرێكى تر بێت.
واتا مه‌رج نييه‌ ئه‌مجاره‌ سه‌رۆكى خێڵێك بآ، به‌ڵكو ئه‌مجاره‌ سه‌ركرده‌يه‌كى سياسى يان سكرتێرى حزبێكه‌ يان باڵێكه‌ له‌ناو حزبدا.
به‌بيانوى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و له‌سه‌ر هه‌قه‌، يان مافى خوراوه‌ رێگا به‌خۆى ده‌دات خيانه‌ت له‌ حزب ء گه‌ل و ئايدۆلۆژياكه‌شى بكات.
مۆدێلى لێكجيابونه‌وه‌و ئينشقاق له‌ مێژووى تازه‌ى حزبى كورديدا، شتێكى نوآ نييه‌، به‌تايبه‌تى له‌ دروستبوونى پارتى ديموكراتى كوردستانى ئێرانء پارتى ديموكراتى كوردستانى عێراقه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات ، تاده‌گات به‌لئيستا.
هه‌ر ئه‌وكات ء دواى روخانى كۆمارى مهابادء گيان له‌ده‌ستدانى قازى محه‌مه‌د ململانێنى له‌نێوان قاسملۆء همزه‌ عه‌بدوڵلآ دروستده‌بێتء قاسملۆ هه‌مزه‌ عه‌بدوڵلآ به‌وه‌ ده‌ناسێنآ كه‌له‌ژێر كاريگه‌رى پارتىء مه‌لا مسته‌فادايه‌.
پارتى ديموكراتى كوردستانى عيراقيش( پارتى) پاش جيابونه‌وه‌ى باڵآ مه‌كته‌بى سياسى، ئيبراهيم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال، توشى هه‌مان كێشه‌ ده‌بآ.
به‌لآم ئه‌م مۆدێلى ئينشقاق ء جيابوونه‌وه‌يه‌ له‌ حزبى كورديدا، ناكرێت وا به‌ئاسانى مرۆڤ فاكته‌ره‌ ئه‌ساسيه‌كانى ده‌ستنيشان بكان، به‌و مانايه‌ى ئايه‌ ئه‌م جيابونه‌وانه‌ فاكته‌رى سياسى و ئيدۆلۆژى له‌ پشته‌وه‌يه‌؟ كه‌ ئه‌م جۆره‌يان تارِاده‌يه‌ك راستى مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ڵده‌گرێت به‌و پێيه‌ى فاكته‌رى سياسىء ئيدءلۆژى مانايه‌ك ده‌دات بۆ زيندوێتى حزب ء ديالۆگ.
واتا له‌م حاڵه‌دا، فكر زاڵه‌ به‌سه‌ر فاكته‌ره‌كانى تر له‌ بابه‌تى(كۆنترۆڵى ده‌سه‌لآت، ترس له‌كارێزمه‌بوونى سه‌ركرده‌يه‌ك، ده‌ستبسه‌رداگرتنى داهاتى حزب، په‌راوێزخستنى كادرو هه‌ڵسورِاوى چالاكء گه‌نج) كه‌ به‌قه‌ناعه‌تى من، ئه‌م چوار فاكته‌ره‌ له‌ئێستادا هۆكارى سه‌ره‌كين بۆ كێشه‌ء ململانێى ء ئينشقاقء جيابونه‌وه‌ء كێشه‌ءگيروگرفت، نه‌ك مه‌سه‌له‌ى فكرء ئايدۆلۆژيه‌.
له‌كاتێكدا، ئه‌م مۆدێله‌ لاى سازمان ء گروپه‌چه‌په‌كان تا سالآنى هه‌شتاكانء ناوه‌رِاستى نه‌وه‌ده‌كان كارى پێده‌كراو هه‌ستده‌كرا، كێشه‌ء ناكۆكيه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى فكرى ء ئيدۆلۆژى بوو.
به‌لآم هه‌ر له‌زوه‌وه‌ مۆدێله‌كه‌ى تر، باو بووه‌ له‌ناو حزبه‌ ناسيۆناليست ء مه‌زهه‌بيه‌كاندا.
ئه‌م مۆدێله‌ تالأ ء دژواره‌ له‌ناو حزبى كورديدا به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ش كه‌ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان دروستده‌بێت ء دواتر بزوتنه‌وه‌ى سوسياليستى كه‌ دواتر ده‌بێت به‌ حزبى سۆسياليستى كوردستانى لێجياده‌بێته‌وه‌ء دواتريش حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له‌ حزبى سۆسياليست جياده‌بێته‌وه‌ء جارێكى تر ئالآى شۆرِشى، به‌سه‌ركردايه‌تى مه‌لا به‌ختيار له‌ يه‌كێتى جياده‌بێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش پارتى گه‌لى كوردستانى سامى عبدولرحمان له‌پارتى جياده‌بێـته‌وه‌. به‌لآم گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌ ، به‌شێكى زۆر له‌م جيابونه‌وانه‌ يه‌كسه‌ به‌شه‌رِء ته‌قه‌كردنء ده‌ستدانه‌ چه‌ك ء ئاژاوه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستيه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌سه‌لمێنآ كه‌ فيكرء ئايدۆلۆژيا له‌م ئبنشقاقانه‌دا ، غائب بووه‌ء مه‌سه‌له‌ سياسىء كارێزمايبوون ء دارييه‌كانء كێشه‌ء ململانێى شه‌خسىء خێزانيه‌كان رۆڵى كارايان هه‌بووه‌، چونكه‌ له‌حاڵه‌تى زاڵبوونى فكر به‌سه‌ر كێشه‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ په‌نا بۆ حيوارء ديالۆگ ده‌بردرێت، نه‌ك شه‌رِء لێكدان.
- به‌داخه‌وه‌ ئێستا خه‌ريكه‌ ئه‌م مۆدێله‌ له‌ناو حزب چه‌په‌كانيشدا، ده‌بێته‌ باوو ده‌ستبردن بۆ چه‌ك گه‌ر قسه‌ ئه‌وه‌بآ ئه‌مجۆره‌ له‌جيابونه‌وه‌ء ئينشقاق له‌ كوردستانى باشور له‌ سه‌رده‌مى شاخدا بووه‌ء فاكته‌رى تايبه‌تى له‌پشته‌وه‌ بووه‌، به‌لآم ئه‌و مه‌سه‌له‌يه‌ له‌پاش راپه‌رِينيش به‌رده‌وامه‌، به‌لآم به‌ فۆرمێكيتر ، له‌ كوردستانى رۆژهه‌لآتيش، جگه‌ له‌شه‌رِى چه‌ند ساڵه‌ى كۆمه‌ڵه‌ء ديموكرات، به‌لآم ئه‌م مۆدێله‌ له‌سه‌ر ده‌ستى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران دروستده‌بێت. ئه‌ويش به‌ جيابونه‌وه‌ى حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران رێبه‌رايه‌تى شۆرِشيگێرِ به‌سه‌ركردايه‌تى جه‌ليل گادانى.
سه‌ره‌تاكانى ئه‌م جيابونه‌وه‌يه‌، به‌شه‌رِءلێكدان ده‌ستپێده‌كاتء گه‌ر چايكراوه‌كانى هه‌ردوولا بخوێنيته‌وه‌ ده‌زانى كه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌ى ئازاء شۆرِشيگێر له‌هه‌ردوولا شه‌هيدكرانء ناويان به‌جاشء به‌كرێگيراو خۆفرۆش ده‌سته‌به‌ندى ... هاتووه‌.
هه‌ر ئه‌و كات رێبه‌راتى شۆرِشيگێرِ د. عبدالرِحمانى قاسملۆيان به‌وه‌ تاوانباركرد كه‌ ديكتاتۆره‌ كۆنترۆڵى هه‌موو كاروباره‌كانى كردووه‌ء مه‌جالى پێكه‌وه‌ ژيان نه‌ماوه‌.
ئه‌م مۆدێله‌ له‌ كوردستانى باكوريش ده‌بينرێت به‌تايبه‌تى پێش دروستبونى (pkk) چه‌ند گروپى بچووك له‌ حزبى سۆسياليستى باكوور پارتى ديموكراتى باكور جيابونه‌وه‌، له‌سالآنى كۆتايى هه‌شتاكانء نه‌وه‌ده‌كانيش به‌هۆى كاراێزمابونى عه‌بدوڵلآئوجلانه‌وه‌ چه‌ند گروپى تر له‌(pkk)جيابوونه‌وه‌.
له‌كاتێكدا مۆدێله‌كانى جيابونه‌وه‌ له‌م به‌شه‌ى كوردستاندا زۆر جياوازتره‌.
(pkk) پێوابوو نه‌ده‌بآ گروپێك كه‌ پێش ئه‌و وه‌كو پارتى ديموكراتى باكوور، حزبى سۆسياليستى باكورى كه‌مال بورقاىء نه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ دواتر جيابونه‌وه‌، نابآ رێگايان پێبدرێت كاروچالاكى سياسىء خه‌باتى چه‌كدارى بكه‌ن له‌شاخ.
كاركردنى (pkk) له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێله‌ ، وايكرد(pkk) بكه‌وێته‌ پاكتاوى گشت حزبء گروپه‌كانىترء هه‌موويانى ناچاركرد گۆرِه‌پانه‌كه‌ جێبێهێڵن بۆ(pkk)ء بچنه‌ ئه‌وروپاء هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ش بوو وايكرد(pkk) ببێته‌ گه‌ورترين هێزى چه‌كدارءسياسى له‌باكورء بگره‌ له‌ كوردستانيش له‌پالأ ئه‌و ديپسلينء فۆرمى كاركردنه‌ى كه‌ بانگه‌شه‌ى كوردستانيبوون و ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌كرد.
كه‌ به‌داخه‌وه‌ گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌جێنداى مێژووى حزبى كورديدا بگه‌رِێن، پرِيه‌تى له‌شه‌رِء كوشتارء خيانه‌تء ئينشقاقء جيابونه‌وه‌ء كوشتنء داخستنى گشت ده‌رگاكانى ديالۆگ، كه‌ره‌نگه‌ له‌مێژووى سياسى دونيادا هێنده‌ى حزبى كوردى ئينشقاق ء ئينشعاب رووينه‌دابێت، به‌و پێيه‌ى حزبى كوردى نه‌يتوانيوه‌ له‌گه‌لأ ئاڵوگۆرِه‌كان برِوات.
- بۆيه‌ ده‌بينى پاش راپه‌رِين ئه‌م مۆدێله‌ له‌ئينشقاق به‌رده‌وامه‌، جياله‌وه‌ى حزبى شيوعى كوردستان له‌ ژێر باڵى حزبى شيوعى عيراقى دێته‌ ده‌ره‌و، پارتى كارى سه‌ربه‌خۆء دواتر پارتى كارى ديموكراتى كوردستانى ئه‌بو حكميت له‌ حزبى شيوعى جياده‌بێته‌وه‌ دواتر ده‌چنه‌ ناو پارتيه‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ ميللى كوردستانى عبدوالخالق زه‌نگه‌نه‌ له‌ زه‌حمه‌تكێشان جياده‌بێته‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو پارتيه‌وه‌ء ره‌وتى نيشتمانى به‌سه‌ركردايه‌تى حه‌مه‌ ئاوات له‌ حزبى زه‌حمه‌تكێشانى قادر عه‌زيز جياده‌بێته‌وه‌ پاشان ده‌چێته‌ ناو حزبى سۆسياليستى ديموكراتى كوردستانء دواتر ده‌چنه‌ ناو يه‌كێتيه‌وه‌. ئه‌م جگه‌ له‌وه‌ى دوو يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان كه‌ دروستكراوى (pkk)ء پارتى ده‌بن جياده‌بنه‌وه‌ء دوو ديموكراسيخوازان جياده‌بێته‌وه‌ دور له‌ كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌يى كورد دروستده‌بێت دوو پارێزگارن له‌نێوان عومه‌ر ئاغاى سه‌رچى و زه‌يد و نه‌جاتى كورِيه‌وه‌ پارتى پارێزگارانى ديموكراتى كوردستان و پارتى پارێزگارانى كوردستان دروستده‌بن و هه‌رلايه‌كيان سه‌ر به‌پارتى و يه‌كێتى ده‌بن
به‌مشێوه‌يه‌ دواي راپه‌رِين كێرڤى ئينشقاق له‌( كوردستانى باشور روه‌وه‌ هه‌ڵكشان ده‌چێتء فاكته‌ره‌كانيش هه‌مان ئه‌و چوار فاكته‌ر پێشووه‌، به‌لآم ئه‌م ديارده‌يه‌ به‌ته‌نها به‌ حزبه‌ چه‌پء ناسيۆناليسته‌كان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو له‌ناو حزبه‌ ئيسلامه‌كانيش سه‌رهه‌ڵده‌دات بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى، پاش ئه‌وه‌ى ناتوانى له‌گه‌لأ ره‌وتى روداوه‌كان برِوات ء خوێندنه‌وه‌ى وورد بۆ بارودۆخى سياسى كوردستان بكاتء حه‌جمء قه‌باره‌ ء نفوزء جوگرافياى خۆى لێتكده‌چێت، ده‌كه‌وێته‌ شه‌ره‌وه‌، له‌گه‌لأ يه‌كێتى ء كۆنترِۆڵى ناوچه‌يه‌ك ده‌كاتء حوكمى ئيسلامى تێدا جێگيرده‌كاتء به‌پێى ياساكانى ئيسلام ده‌جوڵيته‌وه‌. ءئێران هاوكارى زۆرى بزوتنه‌وه‌ ده‌كات ، ورده‌ ورده‌ كۆپيه‌كى قاعيده‌ء تاڵبانى لێده‌رده‌چێت، سه‌رئه‌نجام رابه‌ره‌كه‌يان ده‌ستگير ده‌كرێت ء ئه‌م حزبه‌ له‌گه‌شه‌ده‌كه‌وێتء كێشه‌ ناوخۆيه‌كانيان په‌ره‌ده‌گرێت.
به‌تايبه‌تى كه‌ رابه‌رء ئه‌ميرءئيداره‌ء ماليه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست بنه‌ماڵه‌ى مامۆستاى مه‌لا عوسمانء مه‌لا عه‌لى عبدولعه‌زيزء سه‌ره‌تاكانى ناره‌زايى له‌لايه‌ن مه‌لا كرێكارو عه‌لى باپيره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاتء ئه‌م دوو كه‌سايه‌تيه‌ ئيسلاميه‌ ، وه‌كو دوو رێبه‌رى باڵى ناره‌زايى ناو بزوتنه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ چنينى پلانى ئينشقاقء سه‌رئه‌نجام بزوتنه‌وه‌ى راپه‌رِينى مه‌لا سديق جياده‌بێته‌وه‌و پاشان يه‌كبونى ئيسلامى لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ تادواتر عه‌لى باپير كۆمه‌ڵى ئيسلامى دروستده‌كاتء مه‌لا كرێكاريش (ئه‌نسار ئيسلام) ء هێزى دووى سۆرانء گروپى ته‌وحيد ئه‌نسارءسوننه‌ء كۆمه‌ڵه‌ى مجاهدين كوردستان ء چه‌ند گروپى تر له‌ بزوتنه‌وه‌ى دايك جياده‌بنه‌وه‌، ئيتر ئه‌م هێزانه‌ ده‌بنه‌ حزبى پله‌يه‌كء بزوتنه‌وه‌ى بۆخۆى په‌راوێزده‌خرێتء تاده‌گات ئێستا كه‌ وه‌ك گروپێكى ئيسلامى بچوك سه‌ير ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده‌ يه‌كگرتوى ئيسلامى زاده‌ى بزوتنه‌وه‌ نيه‌، به‌لآم هێزێكه‌ هه‌ر ئێستا مه‌يلێك بۆ ئينشقاق تێدا گه‌شه‌ى كردوو به‌تايبه‌تى باڵى ريفۆرم ده‌يانه‌وێت له‌مباره‌وه‌ هه‌نگاوبنێنء جيابونه‌وه‌ له‌ناو يه‌كگرتوى ئيسلاميدا، ئه‌گه‌رێكى زۆر نزيكه‌ ، به‌لآم ميكانيزمء فۆرمى كاركردنى ئه‌م گروپه‌ هێنده‌ تاكتيكانه‌يه‌ له‌پێناو ستراتيژێكى دورتردا ، پێده‌چێت بووبنه‌ خاوه‌نى ئه‌زمونێكى باش له‌ مه‌سه‌له‌ى په‌يوه‌ست به‌ئيشقاقء ئينشعابه‌وه‌.
سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى گروپه‌ ئيسلاميه‌كان تائێستا له‌ په‌رتبوون جيابونه‌وه‌ء به‌رده‌وامن.
واتا گروپه‌ ئيسلاميه‌كانى كوردستانيش به‌وپێيه‌ى زاده‌ى واقيعى سياسىء مێژووى كۆمه‌ڵگاى كوردستانن، جياوازنين له‌ حزبى چه‌پ و ناسيۆناليستى كوردى.
* له‌ده‌ورانى تازه‌دا، ئينشقاق له‌ كوردستانى خۆرهه‌لآت به‌شێوه‌يه‌كى به‌ربلآو په‌ره‌ده‌گرێت.
جياله‌وه‌ى پارتى يه‌كسانى كوردستان به‌سه‌ركردايه‌تى ئه‌ميرى قازى له‌ حزبى ديموكراتء پارتى سه‌ربه‌ستى كوردستانى عارف باوه‌جانى له‌ حزبى ديموكرات جياده‌بنه‌وه‌ء دواتريش پارتى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دروستده‌بێت.
سازمانى خه‌باتى ئيسلامى كوردستانيش به‌ريبَه‌رايه‌تى شێخ مه‌لا جه‌لالى براى شێخ عزدين حوسێنى، باڵێكى ترى به‌ناوى سازمانى خه‌باتى شۆرِشگێرى كوردستان به‌ رێبه‌رايه‌تى مه‌لا خدر لێ جياده‌بێته‌وه‌ء ماوه‌يه‌ك له‌چوارتا شه‌رِده‌كه‌وێته‌ نێوانيان، ءتا ئه‌م ساته‌ش دور سازمانى خه‌بات هه‌يه‌، كه‌ يه‌كێكيان خۆى به‌ ناسيۆناليست ء شۆرِشگێر، ئه‌ويتريش خۆى به‌ ئيسلامى له‌قه‌ومى ده‌وانآ كه‌ بابه‌ شێخ، كورِى مامۆستا شێخ مه‌لا جه‌لال سكرتێريه‌تى و له‌لايه‌ن پارتيه‌وه‌ پشتگيرى ده‌كرێت.
ئه‌م جگه‌ له‌وه‌ى يه‌كێتى شۆرِشێگيرانى كوردستانى ئێران به‌رێبه‌رايه‌تى حوسێن يه‌زدانپه‌نا پاش گۆرِينى ناوى حزبه‌كه‌يان به‌پارتى ئازادى كوردستان(پاك)ء بوونى عه‌لى قازى، كورِى قازيى محه‌مه‌د ده‌بێته‌ سه‌رۆك، جارێكى تر يه‌كێتى شۆرِشگيران كوردستان به‌رێبه‌رايه‌تى ئامينه‌خان له‌باڵى حوسێن يه‌زدان په‌نا جياده‌بنه‌وه‌،
- به‌لآم له‌م به‌شه‌ى كوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌وه‌ده‌كانه‌وه‌ دوو حزبه‌ گه‌وره‌كه‌ى كوردستانى خۆرهه‌لآت ( كۆمه‌ڵه‌ء ديموكرات) توشى گه‌ورترين ئينشقاق ده‌بن.
به‌تايبه‌تى ساڵى(1990) له‌سه‌ر ده‌ست مه‌نسورى حيكمت ء ئيره‌جى ئازرينء كۆرشى موده‌ريس، حه‌ميد تقوايىء ره‌زا مقدم (سازمانى كوردستان - حزب كۆمۆنسيتى ئێران - كۆمه‌ڵه‌) توشى ئينشقاق و ئيشعابێكى زۆر گه‌وره‌ ده‌بآ ء زياتر له‌ (60%) سه‌ركرده‌ى ء كاديرء پێشمه‌رگه‌ى كۆمه‌ڵه‌ دوا ده‌كه‌ونء له‌ كۆى (24) ئه‌ندامه‌ كۆميته‌ى ناوه‌ندى ته‌نها(4) كه‌س كه‌ ئه‌وانيش (ئيبراهيم عليزاده‌ء عه‌بدوڵلآمهتدى، فاروق بابه‌ ميرى، محه‌مه‌د شافعى) له‌گه‌لأ مه‌نسور حيكمت نارِۆن
له‌گه‌لأ رۆيشتنى مه‌نسورو دروستكردنى (بزوتنه‌وه‌ى كۆمۆنيزمى كرێكارى) كۆمه‌ڵه‌ توشى گه‌ورترين كێشه‌ى سياسى ده‌بنه‌وه‌ له‌ مێژوى دروستبونى خۆيدا.
ئه‌م حزبه‌ وه‌كو باڵى چه‌پى مۆدێرنى كۆمه‌ڵگاى كوردستانى ئێران خۆى ناساندوه‌و هه‌ميشه‌ له‌كێشه‌ وململانێيه‌كى به‌رده‌وامدابوه‌ له‌گه‌لأ حزى ديموكرات كه‌ وه‌ك باڵى ناسيۆناليست وئه‌ى كوردستان لاى كۆمه‌ڵه‌ ناسراوه‌....
به‌مشێوه‌يه‌ له‌پاش جيابوونه‌وه‌ مه‌نسورى حيكمت، كۆمه‌ڵه‌ وه‌كو ركه‌به‌رى، ديموكرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌مايه‌وه‌، ديموكرات خۆشحالأ بوو به‌و مه‌سه‌له‌يه‌، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ باڵه‌كه‌ى جه‌ليل گاوانى جارێكيتر دێته‌وه‌ ناو حزبى دايك ديموكراتى عه‌بدوڵلآ حه‌سه‌ن زاده‌، به‌لآم له‌ساڵى(1990-2003) كۆمه‌ڵه‌ جارێكى تر خۆى به‌هێزده‌كاته‌وه‌، به‌لآم زۆر نابات كێشه‌ء قه‌يرانى نێوان ئيبراهيم عليزاده‌ء عه‌بدوڵلآمهتدى سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌هۆى خيلافى فكر ء سياسى و نه‌زه‌رى ء تێرِوانيى جياواز له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كوردستانيبوونى كۆمه‌ڵه‌ء هاتنه‌ده‌رى له‌ حزبى كومۆنيست له‌لايه‌ن عه‌بدوڵلآ مهتديه‌وه‌ ده‌بێته‌ باسێكى سه‌ره‌كىء دواجار پاش چه‌ند هه‌وڵى زۆر عه‌بدوڵلآ (مهتدى كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران) دورستده‌كاتء جياده‌بێته‌وه‌ جارێكى تر كۆمه‌ڵه‌ رووبه‌رِوى ئينشقاق ده‌بێـته‌وه‌.
تاده‌گات به‌ئێستا جارێكى تر كێشه‌ء ناكۆكيه‌كانى نێوات كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشان له‌نێوان باڵى زۆرينه‌ى عه‌بدوڵلآى مهتدىء باڵى كه‌مينه‌ى (ريفۆرم)ى عومه‌رئيلغانى زاده‌ كه‌ ئامۆزاى مهتديه‌، ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا جياببنه‌وه‌، جارێكى تر كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرِى زه‌حمه‌تكێشان رووبه‌رِوى ئينشقاق ببێته‌وه‌، به‌تايبه‌تى پاش به‌ستنى كۆنگره‌ى (12) له‌لايه‌ن باڵى مهتديه‌وه‌.
له‌كاتێكدا قسه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ، كه‌ كاتى خۆى كۆمه‌ڵه‌ بۆيه‌ جيابوه‌و تابێته‌ حزبێكى كوردستانى ئه‌وه‌ش نه‌كرا، جگه‌ له‌مه‌سه‌له‌كانى ده‌سه‌لآتء مادييه‌كان.
جياله‌وه‌ش هه‌ر ئێستا چه‌ند كه‌سى ناره‌زاى له‌ناو (حزبى كۆمۆنيستى ئێران – كۆمه‌ڵه‌)دا هه‌ن كه‌مساعدى وه‌ته‌ن دۆست ريبَه‌رابه‌تيان ده‌كات و داواى به‌ كوردستانبوون كۆمه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن، دوورينه‌ جيانه‌بنه‌وه‌ يان وه‌كو ره‌زا كه‌عبى له‌باڵى كه‌منيه‌ى ئيلغانيزاده‌ ده‌ڵى ره‌نگه‌ له‌گه‌لأ باڵى وه‌ته‌ن دۆست بينه‌يه‌ك،
* به‌مشێوه‌يه‌ كۆمه‌ڵه‌ وه‌كو گروپێكى چه‌پ تائه‌م ساته‌ش رووبه‌رِوى ئينشقاق ده‌بێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ يه‌كێتى ده‌ستى له‌ جيابونه‌وه‌ پێشوو ئێستاشدا هه‌يه‌، به‌هۆي نزيكى سه‌لاحه‌دين مهتديه‌وه‌ له‌يه‌كێتى، هه‌رچى حزبى ديموكراتى كوردستان ئێرانه‌، جارێكى تر له‌ سه‌رده‌ستى رێبه‌رێكى له‌مێژينه‌ى ئه‌م حزبه‌ ء سكرتێرى دوو ده‌وره‌ى چوار ساڵى ئه‌م حزبه‌ عه‌بدوڵلآى حه‌سه‌ن زاده‌ ساڵى(2006) حزبى ديموكراتى كوردستان
- ئێران له‌ باڵى مسته‌فا هيجرى جياده‌كاته‌وه‌ء هيجرى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌لادان له‌پره‌نسيپه‌كانى حزب ء كۆنترۆڵى پێشمه‌رگه‌ءدارايه‌كان ءپه‌يوه‌نديه‌كان ء ناوچه‌گه‌رايى.
ئه‌گه‌ر چى باڵى مسته‌فا هيجرى يه‌كێتى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و باڵى حه‌سه‌ن زاده‌ به‌هه‌مان باڵى رێبه‌رايه‌تى شۆرِشگێرِى (گادانىء حه‌سه‌ن ء رستگارى حوسێن مه‌ده‌نى) ده‌زاننء پێيانوايه‌ هه‌مان ده‌سته‌ و تاقمن،
* به‌لآم هه‌رچى چۆنێك بآ مۆدێلى ئينشقاق له‌ كوردستانى خۆرهه‌لآت له‌سه‌رده‌ست ديموكرات ء كۆمه‌ڵه‌ مۆدێلكى نوآ ء زۆرترء گه‌ورتر به‌خۆيه‌وه‌ ده‌بينآ. ئه‌م ديارديه‌ له‌ كوردستانى باكوريش ، پاش ئاڵۆگۆريه‌كانى كوردستان باشور له‌ناو(pkk) زياد بێت ، به‌وه‌ى جارێك ( پارتى و ولآتپارێزى كوردستان) به‌رێبه‌رايه‌تى عوسمانى ئوجلان براى عه‌بدوڵلآ ئوجلان و يه‌ڵمازء بۆتان كه‌مال شاهين دروستده‌بێت, به‌لآم دواتر عوسمان ئوجلان له‌وان جياده‌بێته‌وه‌ (پلاتفۆرى نه‌ته‌وه‌يى كورد) دروستده‌كاتء كاتى يه‌ڵماز له‌سلێمانى ده‌كوژرێت، عوسمان ئوجلان ده‌ڵآ له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستى له‌گه‌لأ موخابه‌راتى ئه‌ڵمانيا تێكه‌لآوكردبوو له‌ده‌ست له‌ گرتنى عه‌بدوڵلآ ئوجلاندا ده‌ستى هه‌بوو له‌گه‌ڵ كه‌مال شاهين(pkk) هه‌ردوكيان ده‌كوژێت ءپارتى ولآتپارێز وه‌كو ميرات بۆ بۆتان ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌ تائێستاش عوسمانء بۆتان له‌كۆيه‌ داده‌نيشين و هه‌رچى كه‌مال شاهينه‌ ، پاش ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ء ويفاقى كوردى سوريا دروستده‌كاتء تيرۆر ده‌كرێت ئێستاش له‌لايه‌ن(....) وه‌كو سكرتێرى حزبه‌كه‌ له‌باينجان به‌رِێوه‌ده‌چێ‌.
جگه‌ له‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ كورده‌كانى ئێران له‌(pkk) جياده‌بنه‌وه‌ (يه‌كێتى ديموكراتى كوردستانى ئێران) پێكده‌هێنينء عوسمانى جه‌عفه‌رى وه‌كو سكرتێرى ئه‌م حزبه‌ ده‌ستنيشانده‌كرێت جياله‌مانه‌وه‌(pkk) له‌ هه‌رچوار پارچه‌كه‌ حزبى تر دروستده‌كات وه‌كو(پژاك) له‌ كوردستانى ئێرانء (ويفاقى له‌ كوردستانى خۆرئاوا) پارتى چاره‌سه‌ر ديموكراتى كوردستانى) فايه‌قى گوڵپى له‌ كوردستانى باشورو به‌مشێوه‌يه‌ (pkk)ش رووبه‌رِوى گه‌ورترين ئينشقاق ده‌بێته‌وه‌ به‌پێى لێدوانى سكرتێره‌ء سه‌ركرده‌ى باڵه‌ جيابوه‌كانى ئه‌و حزبانه‌ پێيانوايه‌، باڵى زۆرينه‌ء حاكم، هه‌ميشه‌ هه‌وڵى سه‌پاندنى برِياره‌كانى خۆيان ده‌ده‌نء گشت كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنء دارايىء پێشمه‌رگه‌ء ده‌روه‌و په‌يوه‌نديه‌كان بۆ خۆيان كۆنترِۆڵده‌كه‌ن ء خزم ء كه‌سه‌ نزيكه‌كانى خۆيان لايه‌نگرانى خۆيانى لێ‌ داده‌نشێتء ديكتاتۆرانه‌ ره‌فتارده‌كه‌ن، بۆيه‌ ناچار په‌ناده‌برێته‌ به‌ر جيابونه‌وه‌، به‌لآم هه‌رچى به‌ڵى زۆرينه‌يه‌ واپێناسه‌ى ده‌كه‌ن ، كه‌ باڵه‌كه‌ى تر نايه‌وێت گوێرايه‌ڵى باڵى زۆرينه‌ بآء به‌ده‌ستێوردانى ده‌ره‌كى هانده‌رده‌رێن.
گومان نييه‌ له‌وه‌ى كه‌ يه‌كێتى ء پارتىء pkk ء كۆمه‌ڵه‌ء ديموكرات راسته‌وخۆ يان ناراسته‌خۆ له‌پشت به‌شێكى زۆرى ئه‌و (ئينشقاق) جيابونانه‌وا هه‌نء بوون ، به‌و ده‌ليله‌ى
يه‌كه‌م: ده‌يانه‌وێت وه‌كو حزب دايك خۆيان بناسێنن .
دووه‌م: له‌هه‌ر پارچه‌يه‌ك كۆپيه‌ك بۆ خۆيان دروستبكه‌ن كه‌له‌وه‌ى فكرىء ئايدۆلۆژىء سياسىء وه‌كو ئه‌وان وابێت.
سێهه‌م: رۆڵى يه‌كێتىء پارتى ءpkk وه‌كو سآ هێز كه‌خاوه‌نى ئابوريه‌كى گه‌وره‌ن، واده‌مه‌ن هه‌ركاميان هاوكارى لايه‌ك بكات ء به‌هێزيان بكات، ئه‌گه‌ر نا گروپێك كه‌ دوو مانگ جياده‌بنه‌وه‌، چۆن ده‌توانآ راديۆى ئاسمانى ء رۆژنامه‌ دابنێتء خه‌رجيه‌كانى دابين بكات، به‌لآم تائێستا يه‌كێتىء پارتى ئه‌م شتانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، به‌لآم پرسياره‌كه‌ ئه‌وه‌يه‌، ئايه‌ يه‌كێتىء پارتىء pkk خۆيان له‌كۆى ئه‌وه‌ مه‌ترسيه‌دان ، كه‌ جارێكيتر رووبه‌رِوى ئينشقاقء جيابونه‌وه‌ ببنه‌وه‌ يان ئه‌وه‌ كارێكى مه‌حالأ ء چاوه‌رِوان نه‌كراوه‌؟ له‌كاتێكدا هه‌رسآ لايه‌ن بۆخۆيان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ء گيرءگرفتى ناوخۆيان هه‌يه‌...!.
ئايه‌ ئينشقاق ، جيا له‌م ده‌سته‌ ناوخۆيانه‌، ده‌ستى ولآته‌كانى(توركيا، ئێران ، عيراق، سوريا، ئه‌مه‌ريكاء ئيسرائيلء ده‌زگاكانى ميت، ئيتلاعاتء ئه‌من و موسادى) تێدايه‌ به‌شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ يان له‌رێگاء هێزه‌ كورديه‌ دۆسته‌كانيانه‌وه‌... يان له‌رێگاى هه‌وڵى موخابه‌راتى نهێنه‌يه‌وه‌.
ئايه‌ كورد چاره‌نوسى له‌گه‌لأ ئينشقاقء جيابونه‌وه‌ لێكتزايه‌نى به‌رده‌وامدايه‌ هه‌رگيز نايه‌وێت په‌ند له‌مێژوو وه‌رگرێت ء يه‌كگرتووبآ يان هه‌ميشه‌ دواى پله‌ء ده‌سه‌لآت ء پاره‌ء كارێزمايى بوون كه‌وتوه‌ءگيانى لێبوردنء يه‌كتر قبوڵكردنى نييه‌؟
ئايا كێن ئه‌و حزب ء سه‌ركردانه‌ى وه‌لآمى مێژووء داهاتوو ده‌ده‌نه‌وه‌؟
ئايه‌ ئينشقاق ، دواجار خيانه‌ته‌ء سه‌رى كورد ده‌خوات؟












ئه‌نوه‌ر حسێن(أ. بازگر)

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...