وتوێژی ئازاد قه‌یته‌وانی له‌گه‌ڵ به‌رِێز عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌رِيچوه‌به‌رى پۆليسى قه‌زاو ناحييه‌كانی که‌رکوک ، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تێكى پشكنين بۆشارى ئه‌ركوك و ئاکامه‌که‌ی



به‌ره‌به‌يانى ئه‌مرِۆ به‌سه‌رپه‌رشتى پۆليسى شارى كه‌ركوك وبه‌هاوكارى هێژه‌كانى هاوپه‌يمانان هه‌ڵمه‌تێكى پشكنين بۆشارى ئه‌ركوك ئه‌نجام درابۆزياتر زانيارى له‌هه‌مبه‌رئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌به‌باشمان زانى به‌رِێز عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر به‌رِيچوه‌به‌رى پۆليسى قه‌زاو ناحييه‌كان بهێنينه‌ ئاخاوتن كه‌به‌رِێزيان هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى كه‌ركوك پشكداربووه‌له‌وكاره‌داله‌پاش چه‌ند پرسيارێك به‌رِێزيشيان به‌م جۆره‌ وه‌لاَمى داينه‌وه‌:-

سه‌ره‌تا به‌رِێزيان گوتى :-
ئه‌و پشكنينه‌ى كه‌ئه‌مرِۆئه‌نجامماندا له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێ‌ زانيارى بوو كه‌هه‌بوو له‌لامان كه‌وا گروپه‌تيرۆرستييه‌كان له‌ناوچه‌كانى حه‌مرين وتكريت وهه‌ندێ‌ ناوچه‌ى ديكه‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و( موداهه‌مانه‌ى ) كه‌پێشتر ئه‌نجام درابوون به‌ره‌و نێوشارى كه‌ركوك هاتوون بۆيه‌ ئێمه‌ به‌باشمان زانى به‌رله‌ئه‌نجام دانى موداهه‌مه‌كه‌ى ئه‌مرِۆ قه‌زاى حه‌ويجه‌به‌گشتى پشكێندرا كه‌ناوچه‌يه‌كى زۆر گرنگه‌ بۆ تيرۆرستان توانيمان له‌وموداهه‌مه‌يه‌دا(22) تيرۆرست بگرين له‌گه‌ڵ (11)گومان لێكراوهه‌روه‌ها توانيمان ده‌ستبگرين به‌سه‌ر (11) ئۆتۆمبێلداوچه‌ندماتۆرِێكو هه‌ندێ‌ پارچه‌چه‌كى جۆراو جۆر،،ئه‌مرِۆش له‌كاتژمێر(5)پێنجى به‌ره‌به‌يان تاوه‌كو(5)ئێواره‌ پشكنينى شارى كه‌ركوك ده‌ستى پێكرد بێگومان هه‌موو گوچه‌وكۆلاَنه‌كانى شارى كه‌ركوكى گرده‌وه‌ به‌به‌به‌َ جياوازى ئاينى ونه‌ته‌وه‌ومه‌زهه‌ب هه‌رله‌وئه‌نجامه‌شدا زياتر له‌ (100) گومانلێ‌ كراو گيراوه‌وه‌ (16) كه‌سى داوه‌كراوى تێدايه‌ كه‌پێشترله‌لايه‌ن هێزه‌كانى پۆليسه‌وه‌ ئه‌و (16) كه‌سه‌ داواكراوبوونه‌ هه‌رله‌و پشكنينه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ ئه‌نجامماندابووتوانيومانه‌ ده‌ست بگرين به‌سه‌ر(26) ئۆتۆمبێل وزياتر له‌ (50) پارچه‌چه‌كى جۆراو جۆركه‌مۆڵه‌تى ياساييان نه‌بووه‌ بێگومان مووداهه‌مه‌يه‌كى زۆر باش بوو ئه‌و موداهه‌مانه‌بۆئه‌وه‌ ئه‌نجامداره‌ كه‌زانياريمان هه‌بوو گروپه‌تيرۆرستييه‌كان به‌نياز بوون له‌سنورى شارى كه‌ركوكدا درێژه‌ به‌كاره‌كانى خۆيان بده‌ن بۆيه‌ ئێمه‌هه‌ستاين به‌پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئامانجانه‌ى كه‌تيرۆرستان هه‌يان بوووه‌ ئێمه‌ هێزه‌كانمان له‌حاڵه‌تى ئاماده‌باشيدايه‌ بۆِرِووبه‌رِووبونه‌وه‌ى تيرۆرستان له‌هه‌رجێگايه‌ك بێت
2- ئازاد قايته‌وه‌نى :-ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه‌ئه‌مرِۆ ئه‌نجامتاندا له‌هه‌مان رِۆژدا ناوچه‌كانى ده‌ورو پشتى كه‌ركوكى له‌گه‌ڵ بوو ياخود ته‌نهاسنورى ناوه‌ندى پارێزگاى كه‌ركوكى گرده‌وه‌؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د :- له‌رِاستيدا موداهه‌مه‌ى ئه‌مرِۆمان ته‌نها ناوكه‌ركوكى گرده‌وه‌ به‌لاَم پێشتر واتا دوێنى موداهه‌مه‌يه‌كمان ئه‌نجامدا كه‌پۆليسى قه‌زاوناحييه‌كان هه‌ستان به‌و كاره‌كه‌بريتى بوو له‌قه‌زاى ( حه‌ويجه‌و +موجه‌معى نه‌هره‌وان )كه‌دوو جێگاى زۆر گرنگ بوو رِۆژێك به‌رله‌وهوده‌هه‌مه‌يه‌مان واتا دوورِۆژ به‌رله‌وئێستا هه‌ستاين به‌ئه‌نجام دانى مووداهه‌مه‌يه‌كى ديكه‌ كه‌ئه‌ويش زۆر گرنگ بوو كه‌له‌گونده‌كانى (عه‌تشانه‌و گوندى حوزه‌يري ومه‌رِه‌ ) ئه‌مانه‌ش موداهه‌مه‌يان تێدا ئه‌نجام دراوه‌ كه‌تيايدا توانيمان ده‌ست بگرين به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نيه‌ك كه‌تياياندا ( عه‌بوه‌ نازيفه‌) هه‌بوو كه‌ئاماده‌كرابوو بۆ كارى تيرۆرستى هه‌ر ئه‌مرِۆش موداهه‌مه‌ له‌گوندى ( قه‌ره‌ته‌په‌ ) ئه‌نجامدراوه‌ دياره‌ له‌وێش هه‌ندێ‌ تيرۆرستى باش ده‌ستگيركراوه‌ وه‌له‌گوندى ( ده‌گمان ) يش موداهه‌مه‌ ئه‌نجامدراوه‌و له‌وێش ده‌ستگيراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا كه‌ ئاماده‌كرابوو بۆكارى تيرۆرستى...

3- ئازاد قايته‌وه‌نى:-ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌پشكنينه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ شارى كه‌ركوكى گرده‌وه‌ له‌سه‌رزانيارى هاولاَتين بوو ياخود پلانى ئه‌منى پۆليسى شارى كه‌ركوك بوو ؟؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د :- گومان له‌وه‌دا نييه‌ هاولاَتيان زانيارى باشمان ده‌ده‌نێ‌ له‌سه‌ر هه‌موو جمو جۆڵێكى تيرۆرستان وه‌له‌سه‌ر هه‌رباندێكى چه‌ته‌و پياوكوژه‌كان له‌رِاستيدا ئێستا هاولاَتيان خۆيان له‌ئءێمه‌ جياناكه‌نه‌وه‌ وهه‌ركارێك ببێت رِاسته‌و خۆله‌گه‌ڵ ئێمه‌ئاماده‌ن چونكه‌هاولاَتيان زۆر باش ده‌زانن ته‌نها هێزكه‌له‌كه‌ركوك ئاسايش به‌رقه‌رارده‌كات ئه‌ويش هێزه‌كانى پۆليسه‌دياره‌ خۆشمان زانياريمان هه‌بووله‌سه‌ر هه‌ندێ‌ زانيارى هاولاَتيان وهێزه‌كانى هاوپه‌يمانان وهێزه‌كانى ئێراق به‌باشمان زانى ئه‌م موده‌هه‌مه‌يه‌ ئه‌نجام بده‌ين كه‌له‌ ئه‌نجامى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌مووزانيارييه‌كان بوو...

4- ئازاد قايته‌وه‌نى :- ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه‌ئه‌مرِۆئه‌نجامتاندا بۆرِێكخستنه‌وه‌ نێوشارى كه‌ركوك بوو له‌وكارانه‌ى كه‌دژ به‌ياسابوون ياخود بۆ دژياتى كردنى گروپ وبانده‌ تيرۆرستييه‌كان بوو ؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د :-دياره‌ هه‌ردوو ماناكه‌ ده‌به‌خشێت واتا هه‌ردوو ئامانجه‌كه‌ له‌خۆ ده‌گرێت به‌رِاستى ئێمه‌ ئه‌مرِۆ زياتر بايه‌خ به‌لايه‌نى ئاسايش ده‌ده‌ين ئه‌وه‌نده‌ى بايه‌خ به‌و لايه‌نه‌ده‌ده‌ن رِه‌نگ ئه‌وه‌نده‌ بايه‌خ به‌ ئيشوكاره‌كانى خۆمان نه‌ده‌ين چونكه‌ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ لاى ئێمه‌ زۆرگرنگه‌ لايه‌نى پاراستى ئه‌من وئاسايشه‌ باه‌يخى تايبه‌تى خۆى ده‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ لانى ئاسايشمان كۆنترِۆڵكردوهاولاَتيان دڵشاد بوونو توانيان زۆر به‌ئازواسه‌ردانى هه‌موو جێگا گشتيه‌كان بكه‌ن ئه‌وه‌ كارێكى زۆر باشه‌ به‌رِاستى جارێكى ديكه‌ش ئه‌وه‌ دووباره‌ده‌كه‌مه‌وه‌ زياتر ئه‌مرِۆ پۆليسى كه‌ركوك وئێمه‌زياتر بايه‌خى ته‌واومان ده‌وه‌ به‌لايه‌نى ئه‌من وئاسايش...
5- ئازاد قايته‌وه‌نى :- ناكرێت رِۆڵى پۆليسى قه‌زاو ناحييه‌كان له‌بير كه‌ين چونكه‌زۆر كات ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تان بووينه‌ له‌ئه‌نجام دانى هووداهه‌مه‌كان به‌لاَم ئه‌و موداهه‌مه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ شارى كه‌ركوكى گرده‌وه‌ رِاسته‌و خۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى كێدابوو به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى قه‌زاو ناحييه‌كان ياخود پۆليسى كه‌ركوك ؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر:- مووداهه‌مه‌ى ئه‌مرِۆ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى كه‌ركوك بوو به‌لاَم ئێمه‌ش له‌گه‌ڵيان بووين ئێمه‌ كه‌گوتمان به‌رِێوه‌به‌رايه‌تى پۆليس واتا( پۆليسى قه‌زاو ناحييه‌كان +ته‌وار +نه‌ژده‌ + وسه‌رجه‌م بنكه‌كان ) ئه‌گه‌رى كارى پۆليسى قه‌زاوناحييه‌كانيش بێت ئێمه‌ به‌شێكين له‌پۆليسى كه‌ركوك هێزێكى جياواز نين له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى پۆليسى كه‌ركوكئێمه‌ هه‌موو تێده‌كۆشين بۆ يه‌ك ئامانج ...
6- ئازاد قايته‌وه‌نى :- به‌گشتى ئه‌و ده‌ست كه‌وتانه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ هه‌تان بوو بريتى بون له‌چى ؟؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر:- ئه‌وه‌ى كه‌لاى ئێمه‌ زۆر گرنگ بوو ئه‌و (16) كه‌سه‌ بوو كه‌داوا كراوبوون و ده‌ستگيركران وه‌ (26) ئۆتۆمبێل كه‌رِه‌نگه‌ بۆكارى تيرۆرستى ئاماده‌كرابێت ياخود دزرابێت وه‌زياتر له‌ (509 پارچه‌ چه‌كى بێ‌ مۆڵه‌ت گيراوه‌ له‌رِاستيدا ئه‌مانه‌ جێگاى بايه‌خن سه‌ره‌رِاى ئه‌وان ده‌ستمان گردوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندين ناسنامه‌ى (ته‌زويردا) كه‌هه‌موو ئاماده‌كرابوون وه‌ چه‌ندين برِوانامه‌و جه‌واز سه‌فه‌رو كه‌هه‌موو سه‌خته‌بوونه‌ ئه‌گه‌ر بێت برِوانين ئه‌وه‌ ده‌بينين ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆتێكدانى ئارامى ئه‌م شاره‌و په‌يوه‌نديان به‌و لايه‌نه‌وه‌هه‌يه‌تيرۆرستێك چه‌ند جار ناوى خۆى ده‌گۆرِێت له‌رِێگاى ئه‌و ناسنامه‌ته‌زويرانه‌وه‌ ئێمه‌ توانيومانه‌ ده‌ست به‌سه‌رئه‌وانه‌دابگرين بێگومان ئه‌وان كارێكى زۆر باش بووه‌ ...
7- ئازاد قايته‌وه‌نى :- هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌شداربوون له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ؟ رِۆڵيان چى بوو ؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر:- دياره‌ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌سه‌ره‌تاى پلانه‌كه‌وه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵماندابوون هه‌ر بنكه‌يه‌ك ياخود هه‌ر ( قاتعێك )كاپتنێكى لێ‌ بووه‌ به‌لاَم وه‌كو پشكنين ئه‌وان به‌شدارنه‌بوونه‌ (عه‌قيد سلۆڤان ) كه‌ لێ پرسراوى ئاسايشى شارى كه‌ركوكه‌له‌هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌گه‌ڵ ليوا ( جه‌ماڵ ومندا ) له‌كاتژمێر نــ9ــۆى به‌يانيه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كاندا گه‌رِاوين ئه‌وانيش هه‌ر زانياري وتێبينيه‌كيان هه‌بوو بێت پێيان داوين هاوكاريشيان كردوين به‌لاَم به‌لاَم به‌شدارنه‌بوونه‌ له‌ پشكنينى ماڵه‌كاندا ؟؟؟
8- ئازاد قايته‌وه‌نى :- له‌كاتى ئه‌نجام دانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كه‌ئه‌مرِۆ شارى كه‌ركوكى گرده‌وه‌ هيچ گرفتێك رِوويدا ياخود هيچ رِووبه‌رِوو بونه‌وه‌يه‌ك هه‌بوو ؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر:- هيچ گرفتێك نه‌بوو موداهه‌مه‌يه‌كى زۆر باشو سه‌ركه‌وتوو بوو بێگومان هاولاَتيانيش زۆريان پێ خۆش بوو ....
9-ئازاد قايته‌وه‌نى :- به‌رِێز كاك عميد سه‌رحه‌د قادر به‌رِێوه‌به‌رى پۆليسى قه‌زاوناحييه‌كان دوا وته‌ت چييه‌ ؟؟؟
*** عه‌ميد سه‌رحه‌د قادر:- له‌كۆتايدا ئێمه‌ داوا له‌هاولاَتيان ده‌كه‌ين ،،رِاسته‌ رِه‌نگه‌ هه‌ندێ‌ له‌هاولاَتيان له‌ئشوكاردووركرابێتنه‌وه‌و ياخود كارێكى تايبه‌تى هه‌بوو بێت به‌م هۆيه‌وه‌ رِێگه‌ى لێ‌ گيرابێت به‌لاَم ئه‌م كاره‌ له‌پێناو پاراستى ئاسايشى ئه‌واندا بووه‌ه‌ئه‌وه‌ زۆر باشتره‌له‌وه‌ى كه‌ئۆتۆمبێلێك بته‌قێته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكى بێ‌ گوناه ببێته‌ قوربانى بۆيه‌ داوايان لێ‌ ده‌كه‌ين زياتر هاوكاريمان بكه‌ن ودڵگران نه‌بن هاوكارى ده‌زگاكانى پۆليس بكه‌ن ئه‌و هێزه‌ى كه‌ئه‌مرِۆ ئاسايشى شارى كه‌ركوك ده‌پارێزێت و كه‌خه‌م خۆرى ئه‌وان كه‌دڵسۆزى ئه‌وانه‌ كه‌ده‌يه‌وێت هاولاَتيان به‌ئاسوده‌ى بژين ئه‌و هێزه‌ هێزى پۆليسه‌و جه‌يشى ئێراقييه‌ بۆيه‌ داوايان لێ‌ ده‌كه‌ين هاوكاريمان بكه‌ن به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك....
دواتر بێستون قه‌فارى به‌رِێوه‌به‌رى بنكه‌ى پۆليسى ئازادى به‌م چۆره‌ وه‌لاَمى چه‌ند پرسيارێكى داينه‌وه‌ :-
سه‌ره‌تا.....
ديار چه‌ندرِۆژێك به‌رله‌ئێستا چه‌ند موداهه‌مه‌يه‌كى زۆر گرنگ له‌ناوچه‌كانى حه‌ويچه‌و ده‌ورو به‌رى ئه‌نجام دراوه‌ كه‌زۆر سه‌ركه‌توو بوو به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رِێز عه‌ميد سه‌رحه‌د دوا به‌دواى ئه‌وه‌ كۆبوونه‌يه‌وه‌يى كوتوپرِ كرا به‌سه‌رۆكايه‌تى (ليوا جه‌مال ) و ( كاك سه‌رجه‌د ) له‌ئه‌نجامى ئه‌و كۆبونه‌وه‌يه‌ برِيارياندا كه‌موداهه‌مه‌يه‌كى له‌و شێوه‌يه‌ بۆشارى كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت كه‌ته‌واوى شارى كه‌ركوك بگرێته‌وه‌ كه‌وگومان هه‌بوو خه‌ڵكى تيرۆرست له‌وشوێنانه‌ى پێشتر هه‌ڵهاتبێتن به‌ره‌و كه‌ركوك به‌لاَم له‌رِاستيدا موداهه‌مه‌يه‌كى زۆر سه‌ركه‌وتووبوو هه‌ندێ‌ گومان لێ‌ كراو چه‌ند داواكه‌رێك گيراوه‌ له‌سنورى ئێمه‌دا وه‌ك بنكه‌ى پۆليسى ئازاد داواكارێك گيراوه‌ به‌ناوى ( سه‌عد هادى رِه‌شيد ) وه‌ زۆر شتى ديكه‌ گيران وه‌ك هه‌ندێ‌ ئۆتۆمبێل كه‌ دزرابوون به‌لاَم ئه‌وه‌ى به‌لاى منه‌وه‌ گرنگ بوو خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك زۆر خۆشحاڵ بوون چونكه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌له‌كاتى خۆيدا كراوه‌ پێشم وايه‌ خه‌ڵكى پێى خۆشه‌ ناوبه‌ناو كارى له‌و شێوه‌يه‌بكرێت بۆئه‌وه‌ى زياتر بتوانين نوقته‌ لاوازه‌كان ده‌ست نيشان بكرێت ياخود لانه‌ له‌هه‌ندێ‌ خه‌ڵكى گێره‌ شێوێن تێك بَێت ئه‌گه‌ر به‌نياز ين كارى تيرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن له‌ سنورى بنكه‌ى ئێمه‌دا خه‌ڵكه‌كه‌ زۆرى پێخۆشبوو وه‌ لايان زۆر ئاسايى بووله‌رِاستيدا خۆى له‌خۆيدا ئه‌وه‌ نيشانه‌ى هاوكارى هاولاَتيانى شارى كه‌ركوكه‌ ..
2- ئازاد قايته‌وه‌نى :- ئه‌م كاره‌ى كه‌ئه‌نجام درا له‌سه‌ر زانيارى بوو ؟؟؟
*** بێستون قه‌فارى :- ئه‌مه‌ برِيارى به‌رِێوه‌به‌رايه‌تيه‌ واى پێ‌ باش بوو كه‌ ئه‌م پلانه‌ ئه‌منييه‌ ئه‌نجام بدرێت له‌راستيدا كارێكى زۆر باش بوو رِه‌نگدانه‌وه‌يه‌كى زۆر باشى هه‌بوو چ له‌ناو هاولاَتياندا چ بۆ هوره‌ى هێزه‌كان وه‌چ بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه‌ده‌يانه‌وێت ئارامى ئه‌م شاره‌ بشێوێنن ،،وه‌ له‌سه‌رداواكاري وزانيارى هاولاَتيانيش بووه‌ ...
3- ئازاد قايته‌وه‌نى :- خاڵى سه‌ره‌تايى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ كوێ بوو له‌كوێ‌ وه‌ ده‌ستى پێ‌ كرد له‌كوێ‌ كۆتايى پێ هات؟؟؟
*** بێستون قه‌فارى :- هه‌موو بنكه‌كان سنورى خۆى هه‌بوو به‌هێزى ( ئيزافه‌وه‌ ) كه‌هێزه‌ قه‌زاو ناحييه‌كان ئيزافه‌كرابوو هێزى هه‌موو ده‌زگاكان به‌شداربوو وه‌ك ( ته‌وارى +نه‌ژده‌ ) وه‌هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هاوكارى ته‌واويان كردين له‌سنورى ئێمه‌دا هێزى هاوپه‌يمانان هه‌بوون چاوه‌رِوانى ئه‌وه‌يانده‌كرد كه‌ئێمه‌ داواى هاوكاريان لێ‌ بكه‌ين تائه‌وانيش هاوكارمان بن به‌شێوه‌ى كردارى به‌لاَم ئه‌وان ته‌نها هاوكاربوون ..................





ئازاد قايته‌وه‌نى

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...