(افلاتون / ئازا ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ بتوانێت له‌ كێشه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا خۆى بگرێت )




(افلاتون / ئازا ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ بتوانێت له‌ كێشه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا خۆى بگرێت )

زۆر خه‌مناك ده‌بم كه‌ ده‌بينم و ده‌بيستم خێزانێك كێشه‌ى هه‌يه‌ و خۆيان ناتوانن كۆنترۆڵى كێشه‌كه‌يان بكه‌ن , منيش هيچ سوودێكم نابێـت و خۆم ئه‌خۆمه‌وه‌ هه‌تا ده‌توێمه‌وه‌ . رِه‌نگه‌ زۆربه‌ى خێزانه‌كانيش به‌ دواى چاره‌سه‌رێكى گونجاودا بگه‌رِێن تا له‌و مۆته‌كه‌يه‌ رِزگاريان بێت بێگومانيش ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا بۆ گه‌يشتن به‌ سه‌ركه‌وتن و زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا هۆكارى زۆر هه‌ن , هه‌رچه‌نده‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌ ياد نه‌كه‌ين كه‌ ژيان بريتيه‌ له‌ تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى به‌رده‌وام , ده‌بێت بزانين چۆن گه‌مه‌ و رِه‌فتار له‌گه‌ڵ ژياندا بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى به‌ سه‌رجه‌م حه‌ز و ئاره‌زوو خه‌ونه‌كانمان بگه‌ين . خۆ ئه‌گه‌ر به‌ شێويه‌كى باش مامه‌ڵه‌ بكه‌يت له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانى كه‌شتى سه‌ركه‌وتنت به‌ناو شه‌پۆله‌كانى ژياندا تێده‌په‌رِێنيت و له‌ كه‌نارى ئارام و ته‌پ و تۆزاوى و لميندا ده‌گيرسێيته‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێبكه‌يت .

بۆ گه‌يشتن به‌و كه‌ناره‌ ئارامه‌ و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه‌كانى ژياندا , چه‌ند هۆكارو فاكته‌رێك ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ستى تۆى ئازيز :- ئه‌وانيش ئه‌مانه‌ن :-

1. هه‌ستانى هه‌ردوولا به‌ هه‌موو مافێكى هاوسه‌رايه‌تى .
2. تێگه‌يشتن له‌ ده‌روون و بير و بۆ چوونى يه‌كتر , پێده‌چێت زۆر له‌ كێشه‌كانيان كه‌متر بكاته‌وه‌ .
3. په‌يوه‌ندى به‌رامبه‌ر به‌ يه‌كتر له‌سه‌ر بنه‌ماى رِێز و سۆز له‌گه‌ڵ يه‌كتر و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكى ئاسايى ديكه‌ .
4. هه‌وڵ بده‌ن تا چه‌ند ده‌توانن خۆيان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن له‌ رِۆشنبيرى و زانيارى وه‌رگرتن جا چ له‌ رِێگه‌ى
( كتێب , رِۆژنامه‌ , گۆڤار , ئينته‌رنێت , كۆرِ و سيميناره‌كان , ........... تاد ) وه‌ك سوقرات ده‌ڵێت
( من و خه‌ڵكى ئه‌سينا هه‌ردووكمان نه‌زانين ته‌نها جياوازيمان ئه‌وه‌يه‌ من ئه‌زانم كه‌ نازانم به‌لاَم ئه‌وان نازانن كه‌ نازانن )
5. هه‌وڵدان و شيكردنه‌وه‌ى پرِۆژه‌ى ئێستا و داهاتوويان بۆ به‌رامبه‌ر و يارمه‌تى دان و هاوكارى يه‌كترى بۆ سه‌رخستنى پرِۆژه‌كه‌ .
6. لێبوورده‌ى له‌ ئاست يه‌كتر .
7. چاو پۆشين له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانى رِابردوو و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌رِه‌يه‌كى نوێ‌ بۆ ژيانى ئايينده‌ .

له‌ كۆتاييدا زۆر به‌ رِاستگۆيى ده‌ڵێم كه‌ هه‌ندێ‌ خێزانمان هه‌يه‌ چه‌ند ساڵه‌ ژيانى هاوسه‌ريشيان پێكهێناوه‌ به‌لاَم تا ئه‌م كاته‌ش نازانن ( به‌رامبه‌ره‌كه‌ى ) حه‌زى له‌ چ جۆره‌ خواردنێكه‌ حه‌زى له‌ چ جۆره‌ جل و به‌رگێكه‌ ته‌نانه‌ت ناش زانێت به‌ چى ئارام ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتى تووره‌ بووندا . زۆر جار ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى كێشه‌كان نابێت ئه‌وه‌شمان له‌ ياد چێت كه‌ به‌رنامه‌ دان بۆ كارى ( سيكس ) له‌ لايه‌ن هه‌ردوو لاوه‌ رِۆڵێكى ئه‌كتيڤانه‌ى ته‌وه‌ره‌كه‌يه‌ و رِه‌نگه‌ به‌ره‌و ئاسۆيه‌كى رِوونترى ببات .



فه‌رهه‌نگ جلال / سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com




فه‌رهه‌نگ جلال / سلێمانى

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...