كاربه‌ده‌سـتێـكی ئه‌مریكی ڕه‌خنه‌ له‌ ڕێـكـكه‌وتنی نێوان ئێران و IAEA ده‌گرێت

گه‌وره‌ كاربه‌ده‌ستێـكی ئه‌مریكی ڕه‌خنه‌ له‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ی نێوان ئێران و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم (IAEA) ده‌گرێت له‌سه‌ر دانانی خشـته‌یه‌كی كات بۆ تاران تا وه‌ڵامی پـرسـیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بداته‌وه‌.

گرێـگۆری شۆڵت نوێنه‌ری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ڤیه‌ننا گوتی ڕێـكـكه‌وتنه‌كه‌ كه‌موكوڕی هه‌یه‌، وه‌ ڕێـگه‌ به‌ پـشـكنینی فراوان له‌ ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران نادات.

هه‌روه‌ها گرێـگۆری شۆڵت گوتی به‌ ڕوونی دیاره‌ كه‌ ئێران هه‌وڵده‌دات سه‌رنج له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌سـتهێنانی تواناكانی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی لابدات، وه‌ گوتیشی به‌ڵام ئێران به‌مه‌ ناتوانێت ڕێـگه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بگرێت سـزای زیاتری به‌سه‌ردا نه‌سه‌پـێـنن.

شـایانی باسه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، جێـگری سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ئۆڵی هێنۆنێن و وتووێـژكاری ناوه‌كی ئێران جواد وه‌عیدی ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌یه‌یان ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌و خشته‌ی كاته‌ی تێدایه‌، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتریان له‌سه‌ر نه‌دا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مانگی داهاتوو ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به‌ ئێران بداته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.

پـێشـتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوو بڕیاری سـزادانی له‌ دژی ئێران ده‌ركردووه‌ له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم. ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت
VOA News

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...