گوشار بۆ سه‌ر رێكخراوه‌كان له‌ ئیران روو له‌ زیاد بوونه‌


گوشاری ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ رێگه‌ پێدراون تادێ به‌رفراوانتر ده‌بێت.

ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌مدواییانه‌دا سه‌باره‌ت به‌ مافی مرۆڤ له‌ ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌وڵه‌تی ئێران به‌ توندی گوشاری خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی و له‌ چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سه‌ڵاتدا كار ده‌كه‌ن. به‌ زۆری له‌ بازنه‌ی گیران و سوكایه‌تی كردنه‌ به‌ چینی رۆناكبیر و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ چه‌شنی پێشنگایه‌تی به‌شێك له‌ پێویستیه‌كان و زه‌روره‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن.

وه‌ك بینیومانه‌ ئه‌م گرتن و رفاندنانه‌ ته‌نها تایبه‌ت به‌ رێكخراوه‌ یان N G O یه‌كه‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌رچه‌شنه‌ رێكخراویك به‌ جۆریك به‌ر په‌لاماری سنورداركردن و گرتن كه‌وتون.

بۆ نمونه‌ محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان نزیك به‌ سێ مانگه‌ ده‌سگیر كراوه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ رێكخراوی ناوبراو و بنه‌ ماڵه‌كه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ باس له‌ ره‌وشی ناله‌ باری ئه‌و و شێوازی راگرتنی له‌ زیندان و هه‌لسوكه‌وت له‌ گه‌ڵی ده‌كه‌ن.

به‌رێز كه‌بودوه‌ند كۆمه‌ڵێ تاوانی بێ بنه‌ ما و بێ ئه‌ساسی خراوه‌ته‌ پاڵ‌ و كراوه‌ته‌ به‌هانه‌یه‌ك بۆ قۆڵبه‌ست كردنی و ئێتر هێشتا نادیاره‌ چ حوكمێك چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان رێكخراوێكی فه‌رمی و مۆڵه‌ت پێدراوه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ئێران و به‌ پێی ئه‌ساسنامه‌ی ناۆخۆیی خۆی كه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ چالاكی نواندوه‌.

هیوا بوتیمار یه‌كێ تر له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوێكی ناحكومی و فه‌رمی و رێگه‌ پێدراوه‌ له‌ ئێران كه‌ پتر له‌ 9 مانگه‌ ده‌سگیر كراوه‌ و سێ مانگیش له‌وه‌ و پێش باڵاترین سزا واته‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.

ئه‌و N G O كه‌ هیوا ئه‌ندامی بوه‌ و یه‌ك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بوه‌ ته‌نها كارێ ژینگه‌ پارێزی و هه‌وڵدان بۆ پارێزگاری له‌ سروشت و جوانیه‌كانی ته‌بیعه‌ته‌.
سزای سێداره‌ بۆ هیوا بوتیمار كه‌ هاوكات له‌ گه‌ڵ عه‌دنان حه‌سه‌نپور روژنامه‌وانی سه‌ر به‌ خۆ له‌ یه‌ك كات و له‌ لایه‌ن یه‌ك قازییه‌وه‌ بڕدرایه‌وه‌، ناره‌زایه‌تێه‌كی به‌رفراوانی جیهانی و ناوچه‌یی به‌دواوه‌ بوو.

دواین هه‌واڵیش له‌ بوتیمار و حه‌سه‌نپور گواستنه‌وه‌یانه‌ بۆ زیندانی گشتی و به‌خشیتی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ ئیتاليايه‌ به‌ ناوبراوان.
ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵی پار به‌خشرایه‌ دو رۆژنامه‌نوسی عێراقی كه‌ یه‌كیان كورد و ئه‌ویتریان ئاسوری بوو.

هه‌روه‌ها دو ساڵ‌ له‌وه‌و پێشیش به‌خشرایه‌ ئه‌كبه‌ری گه‌نجی ئێرانی كه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو ئازادی راده‌ربڕین پتر له‌ شه‌ش ساڵ‌ حه‌بس كرا.

روناكی سه‌فا زاده‌ كچه‌ كوردێكی دیكه‌ی بواری ژنانه‌ و یه‌كێ له‌ ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی 1 ملۆێن ئیمزایه‌ له‌ ئێران كه‌ به‌ مه‌به‌ستی گۆرینی یاسای جیاوازی مافی ژن و پیاو له‌ ئێران ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه‌.

چالاكیه‌ كانی ئه‌م رێكخراوه‌ش ته‌نها له‌ چوار چێوه‌ی یاساكانی ئێران دایه‌ و به‌ شێوازێكی نه‌رم و له‌ سه‌ر خۆ خه‌ریكی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ گۆرینی یاسای دژی ژن له‌ ئێراندا.

روناك سه‌فازاده‌ یه‌كه‌م ژن نیه‌ له‌و كه‌مپه‌ینه‌ دا كه‌وتۆته‌ به‌ ر په‌ڵامار و گرتن. بنه‌ ماڵه‌ی روناك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو بێ سه‌ر و شۆینه‌و له‌ كاتی گرتنیه‌وه‌ تا ئێستا جێگای نادیاره‌.

دوایین هه‌واڵ‌ كه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ و ئاژانسه‌كانی ده‌نگو باسی ئێرانیش پشتراستیان كردۆته‌وه‌ گیرانی عیماد الدینی باقی سه‌رۆكی به‌رگری له‌ مافی زیندانیان له‌ ئێرانه‌. عیماده‌ دین باقی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ كاتێ كه‌ به‌ بانگهێشتی دادگا ئاماده‌ ده‌بێت له‌ویدا حوكمی ده‌سگیر كردنی ده‌رده‌چێت و یه‌كسه‌ر ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێ،
باقی پێشتریش دو ساڵ و چه‌ن مانگێك گیرابو. ئێران هاوپشتی و پشتیوانی له‌ زیندانیان به‌ به‌شدارێكردن له‌ تاوانی زیندانیان له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌دات.

باقی جگ له‌ پارێزگاری له‌ زیندانیان به‌ تایبه‌ت زیندانیانی سیاسی چه‌ندین جار به‌ توندی ئیدانه‌ی حوكمی ئیعدامی له‌ ئێران كردوه‌ و بۆ هه‌ڵوه‌ شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران هه‌وڵی داوه‌.

ئه‌مانه‌و هه‌زارانی تر كه‌ من ته‌نها له‌م مه‌جاله‌ كه‌مه‌ دا به‌ كورتی و به‌ خێرای ئاماژه‌م پێدان له‌و هه‌زاران پێشێلكاریه‌ ئاشكراو به‌ر چاوانه‌ی مافی مرۆڤه‌ له‌ ئێرانه‌ كه‌ رۆژانه‌ چه‌ن باره‌ وسه‌د باره‌ ده‌بنه‌وه‌.

ترسی ده‌سه‌ڵات له‌ رێكخراو و N G O كه‌ خۆی رێگه‌ی پێداوه‌ هیچ شتێك بۆ ئێران نایه‌ڵێته‌وه‌ كه‌ بتوانێ رایگه‌یه‌نێت كه‌ پێشێل كاری مافی مرۆڤ و ئازادی له‌ وڵاتی ئێراندا نیه‌ هه‌روه‌ك سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ زانكۆی كولۆمبیا رایگه‌یاندو بووه‌ جێگای گاڵته‌ پێكردنی ئاماده‌ بوان و پاشانیش شه‌رمی ئێرانیه‌كان.
له‌یلی حه‌سه‌نپور

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...