کورد‌ستان یا( کورد-ئه‌ستان) ؟

به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌ .

ح. س. سۆران
soransa@hotmail.com

تاران – 24/7/2707


کورد‌ستان یا( کورد-ئه‌ستان) ؟

سه‌رنجڕاکێشه‌ ، که‌ نزیکه‌ی شه‌ش حه‌وت میلیارد نه‌فه‌ر حه‌شیمه‌تی ئێستای سه‌ر گۆی زه‌وی و ته‌واوی ئه‌و مرڤگه‌له‌ش ، که‌ ره‌نگه‌ چه‌ند میلیۆن ساڵ ، له‌سه‌ری ژیاون و کۆچی بێ گه‌ڕانه‌وه‌یان کردوه‌ ، تا ‌بیری کولمان بڕ ده‌کا ‌ و میرزای له‌رزۆک و پیری مێژو یادداشی کردوه‌ ، پاکیان به‌ له‌تێک گوشتی سووری نێو ده‌م دواون و قسه‌یان کردوه‌ ، که‌ نزیکه‌ی 300 گرم قورسایی هه‌یه‌ و به‌ زمانی کو‌ردی پێی ده‌ڵێن ( زمان ) . نه‌بیستراوه‌ ، که‌س به‌ چۆک ، مل ، گوێ یا ئه‌ژنۆ و ئه‌ندامگه‌لی دیکه‌ قسه‌ی کردبێ !!! . هه‌ر وتراوه‌ ، زمانی سوور ، سه‌ری سه‌و‌ز به‌ با ده‌دا !!!

به‌ڵام ، ئه‌م له‌ته‌ گۆشته‌ چووکه‌ ، ئه‌ندامێکی زۆر خاوه‌ن سه‌روسیڕڕوه‌ و گه‌لێک ره‌مز ورازی تێدایه‌ . بۆ وێنه‌ ، ده‌توانرێ قسه‌ی وای پێ بکرێ وه‌ک هۆنراوه‌که‌نی ناڵی شاره‌زووری شیرین و ده‌ کرێ وته‌ی واشی پێ بوترێ ، که‌ له‌ به‌ر تاڵی به‌ حه‌وت مه‌ن گه‌زۆی دارستانی بانه‌وه‌ نه‌خورێ و ته‌نانه‌ت خوێن هه‌ڵگیرسینێ !!! . له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ، هه‌ر گه‌لێک زمانی جیاوازی خۆی هه‌یه‌ و گه‌لی فاشیستی واش هه‌یه‌، زمانی ئه‌وانی ده‌که‌ی قه‌ده‌غه‌ کردوه‌ و هه‌ر که‌س به‌ زمانی خۆی بڵێ ( له‌ل )، زمانی ده‌بڕن !!!

سه‌ناعات و فوت و فه‌ننی زمان ناسیش له‌و لاوه‌ بوێستێ ، که‌ به‌ سه‌دان کتێب سه‌باره‌ت به‌ ( جیناس ) ، ( ئیهام ) ، ( فه‌ساحه‌ت ) و چی و چی نوسراوه‌ و هه‌ر درێژه‌شی هه‌یه‌ ... .

به‌ڵام ئه‌ز وا ڕاهاتووم ، هه‌ر باسێک بکه‌م ، له‌ پاشان هه‌ر ده‌یهێنمه‌وه‌ سه‌ر کلؤڵی ، به‌شخوراوی ، داگیرکراوی کورد و کوردستان. وێنه‌ی زیندووی ئه‌م بۆچوونه‌شم ئاماده‌ بؤنی هه‌رنووکه‌یی سپای تورکیا بۆ هێرش بردنه‌ سه‌ر باشووری کوردستانه‌ .

کاتێک هه‌ڵسووکه‌وتی هێندێک له‌و داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان ده‌بیبین ، ده‌که‌وینه‌ بیری شکه‌وه‌ ، که‌ ئایا ئه‌م وڵاته‌ که‌ له‌ کۆن و له‌ مێژه‌وه‌ نیشتمانی ره‌سه‌نی ئێمه‌ یه‌ ، ئه‌م ده‌روجیرانانه‌ مان ، پێیان وایه‌ ( کوردستان) ه‌ ، یانی نیشتمانی کورد ، یا به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی زمان ناسی ده‌زانن و پێیان وایه‌ ( کورد- ئه‌ستان ) ه‌ ، که‌ به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ له‌ کوردیان ئه‌ستاندوه‌ یا ده‌ی ئه‌ستێنن ؟ بۆیه‌ مام شێخ ره‌زا تاڵه‌بای فه‌رموویه‌تی "ئه‌فاکه‌ڵڵا حه‌مه‌ی وه‌ستا فه‌تاح..." !!! به‌ڕاستی زمان مه‌کۆی رازه‌ ‌ .





ح. س. سۆران

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...