حه‌وت ئامۆژگاری له‌کاتی توشبوونت به‌ نه‌خۆشی کۆکین

هه‌ندێ ئامۆژگار گرنگ هه‌یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام یان له کاتی نه‌خۆشیدا توشی کۆکن ده‌بن.

١-خواردنه‌وه‌ سارده‌کان: ئه‌گه‌ر توشی کۆکه‌ بویت ئه‌وا خۆت دوور بگره‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نیه‌کان وه‌ک ئایس کرێم و شه‌ربه‌تی سارد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کۆکین که‌میش بێت چونکه‌ به‌ پێی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌کان سه‌لمێنراوه‌ که‌ خواردنه‌وه‌ سارده‌کان زیانی زیاتره‌ کۆکه‌که‌ت زۆرتر و خێراتر ده‌کات.

٢-دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی شه‌وانه‌: ده‌کرێت خواردنی شه‌وانه‌ ببێته‌ هۆی شێوه‌یه‌کی قورس له‌ کۆکین چونکه‌ دووچاری گیروگرفتی پاشۆچوونی سورێنچک ده‌کات و ماسولکه‌ و گه‌ده‌ بێهێز ده‌کات گرژ و خاو ده‌بنه‌وه‌ و کۆکه‌یه‌کی قورس دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر نانیشت خوارد هه‌وڵ بده‌  ٢  کاتژمێر زووتر پێش خه‌وتنت بیخۆیت.

٣-راکشان له‌سه‌ر پشت: له‌ کاتی نوستنی شه‌وانه‌دا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پشت بخه‌ویت ده‌بێته‌ هۆی جولاَندنی به‌ڵغه‌م و تێکه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ لینجه‌ مادده‌، به‌م جۆره‌ کۆکین زیاتر ده‌کات و گه‌روو ده‌په‌شۆکێنێت هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌سه‌ر پشت نه‌خه‌ویت.

٤- خواردنی سوره‌وه‌کراو: بێگومان زانراوه‌ که‌ خواردنه‌ چه‌وره‌کان هۆکاری زیادکرنی کۆکینن، به‌تایبه‌تی خواردنی سوره‌وه‌کراو له‌ ڕۆندا ده‌بێته‌ هۆی زیاد کردنی مادده‌ی ئه‌کرۆلین له‌ خوارووی گه‌روودا و له‌ ئاکامدا هه‌ستیار کردنی گه‌روو و زیاد کردنی کۆکه‌.

٥- جگه‌ره‌ کێشان: یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌و کردنی گه‌روو و توشبوون به‌ کۆکه‌ جگه‌ره‌کێشانه‌، جگه‌ره‌ کێشان ته‌نیا هۆکارێک نیه‌ بۆ زیاد بوونی کۆکه‌ به‌ڵکو ده‌بێته‌ هۆکاری دواخستنی چاک بونه‌وه‌ش.

٦- کافیین: له‌ کاتی توشبونت به‌ کۆکین هه‌وڵبده‌ دوور که‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ کافیینه‌کان چونکه‌ کافیین له‌ش وشک ده‌کاته‌وه‌ و نه‌خۆشیه‌که‌ت لێ ده‌کاته‌ کۆکێنێکی هه‌میشه‌یی.
٧- ماندووبوون: هه‌وڵ بده‌ دوورکه‌ویته‌وه‌ له‌ ماندوو بونی زۆر چونکه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی کۆکین و بێزارکردنت.

ئاماده‌کردنی زانیار

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...