مرۆڤی بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر؟

 

Serbexo_20130125103728serbexoe7f3cda1e91ed42a082b2cfafb860e1fkatibarkirdin20130125103728مرۆڤی
بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر؟  شێرکۆ پاڵانی




ئێمەی کورد لەوەتی هەین و چاو گۆێمان
کردوەتەوە، هەمیشە هەناسەی بێ وڵاتی، هەناسەی مەزڵومی هەڵدەکێشین. هەردەم ژیانمان
لە مەترسی و نەهامەتی تێپەرکردوە، هەمیشە ئامادەبووین لە پێناو بە دەستهێنانی
بچووکترین مافدا گیانی خۆمان فیدا بکەین. لاپەرەکانی مێژوو شاهیدی ئەو هەموو
کارەساتانەن، بێگومان خۆێنەرانی ئەم بابەتەش هەر یەکەو بەشی خۆی ئاگاداری ئەو
ڕووداوە ناخۆشانەیە کە لە مێژوودا ڕووبەروومان بوونەتەوە. ئیتر پێموایە لەوە
مەترسیدارتر نەماوە کە چاوەروانی بکەین. نموونەی نۆێترین و پر مەترسیدارترین
کارەسات ئەوەیە کە لاوەکانمان ئاڵودەی مادەی هۆشبەر دەکەن. بۆ نموونە تازەترین
ئامار باسی زیاد لە ٥٠ هەزار تووشهاتووی مادەی هۆشبەری کرماشانی مەزن دەکات.




لە
قۆناخی ڕزگاری و شێوەی خەباتمان
.

خەباتی ئیستای ئێمەی کوردی بێ وڵات و بێ
ئازادی، خەباتە بۆ ڕزگاری وڵاتەکەمان لە ژێر ستەمی داگیرکەران. کەوابێت ئێمەیەک کە
لە زۆربەی تەمەنی خەباتمان لە پێناو سەرەتایی ترین مافدا بووە، کەچی بە ئاگر و
ئاسن وڵام دراوینتەوە، پێویستە شێوەی خەباتمان بگۆرین و ئەزموونێک
لەئاکامی خەباتەکانی پێشوومان ودەستکەوتەکانمان چ لە
بواری ڕامیاری و چ لە بواری زیان و زەرەر

وەرگرین. کە پاش هەموو لێکدانەوەیەک بۆمان ڕوون دەبێتەوە: کە ئێمەش پێویستە لەم
قۆناخەدا خەباتمان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری تەرخان بکەین، پێویستە نەوەی داهاتوومان
بۆ خەبات لە پێناو کورستانێکی ئازاد و دیمۆکراتدا پەروەردە بکەین. پێویستە بە
خۆمانا بچینەوەو بێژین با ئیتر بەس بێت خەبات بۆ دیمۆکراتی و ئاوەدانی پایتەختی
داگیرکەرو ناوەندی دەسەڵات. یا با چیدکە لە ژێر ناوی خەبات بەس بۆ چینێک کە لە
کوردستان و ئێران کە گوایا هەر ئەوانە دەچەوسێنەوە نەکەینە بەهانە، لە کوردستانی
بندەست هەموو چێن و تۆێژێک هەر یەکەو بە شێوەیەک دەچەوسێتەوە. ئەو خاک و مێژوو
سەروەت و سامانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەرە موڵکی هەموو چین وتۆێژێکی
کوردستانە. بەڵام بێگانە دەستی بە سەردا گرتووە، و بە ئارەزووی خۆی یاری پێدەکات.

 هەموو نەتەوە بندەسەتەکانی پێشووی مێژووی
جیهان، کە تاکە ئامانج و دروشمیان سەربەخۆیی بوو تا سەر ئەنجام بە دەستیان هێنا، کەچی
ئێمەش هەر لەو کاتانە تاکە ئامانجمان خودموختاری و چینی کرێکاری بوو پاش هەزاران
شەهیدیش هەر بە دەستمان نەهێنا؟. یا هەر لەم 
چەند ساڵەی ئاخرەوە  دیتمان ٣
نەتەوەیی جەسور لە سەر مافی سەربەخۆ بوونیان توانیان کیان و دەوڵەتی سەربەخۆیی
خۆیان بە دەستبێنن، ئەویش نەتەوەکانی وەک مونتینیگرۆ و کۆسۆڤو و باشوری سۆدان بوو.
ئیمەش هەر بە بیانووی جۆراو جۆر ویستەکانمان دوا دەخەین و چاوەرێی سۆزی هیندیک
فارسی بە ناو دۆستمان کە شەوانە پیری مەیخانەکانی ئوروپاو ئەمریکان. ڕۆژانە  دۆست و سیاسەزانی ئێرانن.




هەموو
ئەزموونەکان تاقیکرانەوە و سەرەکەوتوو نەبوون.


هەروەک لە بەشێک لە باسەکەی  سەرەوە ئاماژەم پێکرد، کە هەموو ئەزموونەکانی
زیاد لە ٧٠ ساڵی پێشوومان بە خەبات و خۆێن 
ودەربەدەری و ئاوارەیی و نەهامەتی تاقیکردەوە، کە چی بچووکترین مافیشمان بە
دەست نەهێنا. ئیدی با ئەزمونی نۆێ تاقیکەینەوە. با ڕەوڕەوەی خەباتەکە لە پێناو
کوردستانێکی سەربەخۆ بجووڵێنین. با هەموو لە ڕاگەیاندن و میدیاکانمان ئەو ترس و خۆفە
بشکێنین. با ئاشکرا باس لە خۆ پێگەیاندن و خۆئامادەکردن بکەین بۆ خەبات لە پێناو
دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان. با ئەگەر فارسیك پێمان دەڵیت (جیاوازخواز) یەکسەر
نەکەوینە پارانەوەو پاکانە بۆ کردنی. با بە ڕوون و ئاشکرا بۆی بنووسین و پێێ بڵێین
ئێمە نەتەوەی بندەستی خۆمان لە ژێر ستەمی ئێوەی شۆفینیست و داگیرکەر ڕزگار دەکەین،
ئێمە داگیرکەر و دیکتاتۆر لە سەر خاکمان دوور دەخەینەوە. ئەمەش جێگەی شانازیمانە،
با پێێان بڵێین ئێمە چیدیکە شانازی بە مێژووی ئێوەی داگیرکەر ناکەین، و خۆمان بە
هاوبەشی ئەو وڵات و مێژووە پر لە شەرمەزاری و داگیرکارییەی ئێوە نازانین.



ئاکام و چارەسەری


کەوابێت ئەی لاوانی نیشتیمانپەروەر، با هەموو پێکەوە و لە ژێر ژێر ناوی
خەبات لە پێناو کوردستانێکی ئازاد 
ودیمۆکراتدا درێژە بە تێکۆشان بدەین، کاتێک باوەر بە خەباتی نەتەوەیی
وسەربەخۆیی خوازی لای تاک ولایەنەکانی کوردسانی دروست بێت. بێگومان ڕێگاچارەش بە
یەکگرتووی بۆ کۆسپەکانی  سەر ڕێگامان
دەبینرێتەوە. لە کۆتاییشدا ئیمە دەبێت  بۆ
خۆمان وڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە کە ئایا مرۆڤی بندەست دەبێت بۆ ڕزگاری خۆی خەبات
بکات یا بۆ دیمۆکراتیزە کردنی وڵاتانی داگیرکەر؟. ئەوەش پرسیارێکە کە زۆرجار لە
لایەن کەسانی غەیرە کوردەوە  ڕووبەڕوومان
کراوەتەوە. بەڵام وڵامێکی دروستمان پێ نەبووە.

‌شیرکۆ پاڵانی

 زاینی٢٤
/ ١ / ٢٠١٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٢ی کوردی .



شێرکۆ پاڵانی

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...