باقی تالیبولئیعلم میوانی نۆی سەکۆی سەربەخۆخوازانی ماڵپەری سەربەخۆ

باقی تالیبولئیعلم میوانی نۆی سەکۆی سەربەخۆخوازانی ماڵپەری سەربەخۆwww.serbexo.com



ماڵپەری سەربەخۆ کە ماوەی ٥ ساڵە وەشانی خۆی لە بواری ڕاگەیاندن و ڕاستگۆیی لە ڕێبازی نەتەوەیی دەستپێکردوە. بەشێکی تایبەتی بە نێۆی سەکۆ سەربەخۆخوازان هەیە. کە هەر جارەو میوانێکی تایبەت و نەتەوەیی دەکاتە میوانی بەشداران لەو سەکۆدا. لە چەند مانگی پێش بە هۆی هیندیک گۆرانکاری لە ستافەکەی ئەو بەشەی بۆ ماوەیەک ڕاگیرا. بەڵێن بە خۆێنەرانی ئازیزمان دەدەین، کە بەردەوام ئەو بەشە دەستبەکار دەبێتەوە.
خۆشحاڵ دەبین کە کەسایەتییە نەتەوەییەکان پێوەندیمان لەگەڵ بگرن، و بیوگرافی خۆیانمان بۆ بنێرن، تا ئێمەش لە ڕیزی میوانان کاتیان بۆ دیاری بکەین.
میوانی ئەمجارەمان بەڕێز باقی تالیبولعیلم، ناوبراو کەسایەتییەکی چالاکە و ماوەی زیاد لە ٢٢ ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، بەتایبەت لە وڵاتی نۆرویژ وەک کەسێکی بەرچاو دڵسۆز لەنیۆ کوردستانیان ناسراوە. بیوگرافیای ناوبراو کە لە خۆی وەرگیراوە دەخرێتە بەردەستتان. بە وهیوایە ئێوەی بەڕێزیش لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ڕاستخۆ پرسیارەکانتان لای بەشی خوارەوە بنێرنە خزمەت ناوبراو.
http://serbexo.com/serbexo_seko2.php?id=24&lang=ku
کاک باقی تا ١٥ / ١ / ٢٠١٣ میوانی سەکۆی سەربەخۆخوازان دەبێت، لە پاش ئەو ڕێکەوتە وڵامی پرسیارەکانت دەداتەوە.
زانیاری شەخسی:
ناو: باقی تالبولعیلم
ئیمایل: baghi.talebolelm @ gmail.com
ئیشوکار: بواری پێڕاگەیشتن و تەندروستی Health Worker
لەدایکبووی: ١٩٦٧

نوسین و وەرگێڕان(کوردی، فارسی، نۆرویژی و ئینگلیسی)
2000-2011: وەرگێڕانی نوسراوە و دەنگ لە ڕێکخراوی نۆروێژی نەجات(سەیف SEIF )، تایبەت بە پەنابەران و کۆچبەرانی نۆروێژ.
2005-2010: ئەندامی کانونی نوسەران و وەرگێڕانی نۆروێژ
NFF Norwegian Non-Fiction Writers and Translators Association. نوسین و وەرگێڕان لەبواری ئەدەبیاتی زانستی. بەئەنجامگەیاندنی پرۆژەی نوسین و وەگێڕانی کتێب و وتار بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی.

چالاکی سیاسی و مەدەنی:
2004-2011: جێگری سکرتێری کۆمیتەناوچەی مەڵبەندی ئاڵنا/ لە پارتی سۆسیالیستی چەپ/ نۆرویژSV
2005-2009: جێگری شۆرای مەڵبەند BU لە مەڵبەندی Alna / ئۆسڵۆ / نۆروێژ
2009-2011: ئەندامی شۆرای مەڵبەند BU لە مەڵبەندی Alna / ئۆسڵۆ / نۆروێژ
2010-2011: ئەندامی دەستەی کارگێڕی شۆرای مەڵبەند AU / لە مەڵبەندی Alna / ئۆسڵۆ / نۆروێژ
ئیشوکار، وەک ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ، نوسین و چاپی وتار لەڕۆژنامەبەناوبانگەکانی نۆروێژی، وەک Nytid, klassekampen, AntirasistenN/ Aftenposten/Akersavisen/ و هەروەها ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکوردیەکان.

نوسین و وەگیڕان:
1 – نوسینی کتێبی "دادپەروەی زیاتر بۆ کۆمەڵگە، هاوپشتی لەگەڵ ئەوگەلانەی کە لەجیهاندا بۆ سەربەستی خەبات دەکەن"/ بە زمانی نۆروێژی / 2010، مەڵبەندی Alna
2 – وەرگێڕانی کتێبی "ڕێک لەناخی دڵەوە" لە "کریستین هالورسن"/ سیاسەتوانی بەناوبانگی نۆرویژی و لیدری پارتی سۆسیالیستی چەپ/ نۆروێ /2010/ / ژمارە لە کتێبخانەی نێونەوەیی
3 – نوسینی کتێبی "بزوتنەوەی نوێخوازی لەئێران و کاریگەریەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان" 2008
ئەم کتێبە بەجیاواز بەزمانەکانی کوردی و نۆرویژی نوسراوە. هەروەها وەرگێڕاوەتە سەرزمانی فارسی لە لایەن
Vera Elisabeth Kjenne
”The Labour Movement, the development and the formation of political parties in Iran and Kurdistan”

4 – وەرگێرانی کتێبی "جاوەکان، دەستەکان/ شیعر/ لە "ماریا تەکوام" لەنۆروێژی بۆ سەر کوردی
5 - وەرگێرانی کتێبی "خەبات بۆ دابینکردنی کۆمەڵگەیەکی دادوەرانەتر (1)/ وتاری جۆراوجۆر سەبارەت بە پارتی سۆسیالیستی چەپ/ نۆروێژ/ لەزمانی نۆروێژی بۆسەر بە زمانی کوردی
6 - وەرگێرانی کتێبی "خەبات بۆ دابینکردنی کۆمەڵگەیەکی دادوەرانەتر (2) / وتاری جۆراوجۆر سەبارەت بە پارتی سۆسیالیستی چەپ/ نۆروێژ/ لەزمانی نۆروێژی بۆسەر زمانی فارسی
7 - وەرگێرانی کتێبی " سناریوی شیعر" لە کوردی بۆ سەر نۆروێژی لە شیعرەکانی"عیماد قادر ساڵح/ ناسراو بە عماد زنگنە
8 – نوسینی کتێبی "پەروەردە وبارهێنان لەنۆرویژ و لەکوردستان" / 2006/ لەچاپدراوی وەزارەت پەروەردە وبارهێنانیی کوردستان، ژمارە: 454/ چاپخانەی دیلان لەکوردستان
9 - وەرگێرانی کتێب "دۆخی بەندیخانەکانی ئێران لەنێوان ساڵانی 1978 تا 1988" / چاپی ئەڵمانیا/ 1988
• دوایین کارەکان: کۆنسول لەچاپخانەیه‌کی تایبەت بە کتێبی ده‌رسی له‌خوێندنگەکانی نۆروێژ. بەرپرسی پرۆژەی ئاماده‌کردنی کتێبی دیجیتاڵی پۆلی ١ هەتا ٤ ی سەرەتایی به‌ زمانی کوردی
• ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان هه‌ڵبژارده‌ی کۆنگره‌ی 13 له‌ئۆکتۆبری 2012

باقی تالیبولعیلم

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...