ڕاپۆرتی ٦ رۆژەی بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی لیبەراڵی نێو نەتەوەیی، و هەروەها پێکهێنانی دیدار لەگەڵ ٣٥ لایەن وکەسایەتی جیهانی .


ڕاپۆرتی ٦ رۆژەی بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی لیبەراڵی نێو نەتەوەیی، و هەروەها پێکهێنانی دیدار لەگەڵ ٣٥ لایەن وکەسایەتی جیهانی .


ڕێکخراوی لیبەراڵ ئینتەرناشیوناڵ ( لیبەراڵی نێونەتەوەیی ) کە لە گشت پارت ولایەنە و کەسایەتییە لیبراڵەکانی جیهان پێکهاتووە، ساڵانە کۆنگرەی گشتی خۆی لە یەکێک لە وڵاتەکان ڕێکدەخات.
ئەمساڵ کۆنگرەی ٥٨ مینی خۆی لە ئابیدجانی پایتەختی وڵاتی ساحیل ولعاج، بە بەشداری سەرۆکی لیبەراڵ ئینتەرناشیونال، سەرۆکی وڵاتی ساحیل ولعاج و وزیری پێشەسازی و کولتوری هەمان وڵات، سەرۆکی وڵاتی سینەگاڵ، جێگری سەرۆکی وڵاتی بوروندی، جێگری سەرۆکی وڵاتی گواتیمالا، سەرۆکی پەرلەمانی کۆڵۆمبیا، نۆێنەری تایبەتی بانکیمۆن، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، نۆێنەری تایبەتی وڵاتانی مەغریب و میسرو لوبنان، نۆێنەری وڵاتی تایوان و زامبیا و جەبەلتارق، نۆێنەری سەرۆکی وڵاتی ئەرژەنتین، بەرپرسی کۆمیسیۆنی مرۆڤایەتی و چەند ئەندام پەرلەمانێکی کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمانی ئوروپا. هەروەها چەندین ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی ئوروپای وئەفریقایی و ئاسیای خوارو و چەندین پرۆفیسۆر و کەسایەتی شارەزای جیهانی پێکهێنا.
بۆ بەشداری لەم کۆنگرەش لە کوردستان ٢ پارت بانگهێشتکرابوون، کە بریتی بوون لە پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان، کە لە لایەن سەرۆکی لیبراڵی جیهانییەوە بە فەرمی بانگهێشتکرابوون.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ١٦/ ١٠/ ٢٠١٢ بە مەبەستی بەشداری لەو کۆنگرە گەیشتە فرۆکەخانەی نێۆ نەتەوەیی ئابیدجان، لە لایەن شاندێکی یەکێتی لیبراڵەکانی ئەفریقاوە بە فەرمی پێشوازیکراو بەرەو شۆینی حەسانەوەی گوازرایەوە.
ناوبراو لە نێوان ١٦ تا ٢١ی ئوکتۆبەر لە کاتەکانی پاش کاری ڕۆژانەی کۆنگرە، وێرای دیتنی کورتخایەنی چەند کەس لەو سەرۆک و وەزیرانەی سەرەوە کە ناویان هێنرا، هەروەها چەندین دیداری فەرمی لەگەڵ دەیان لایەن و کەسایەتی جیا بە جیا پێکهێناوە. سەرۆکی پ س ک لەو دیدارانەدا بە گشتی پێناسەی کوردستان و هەلو مەرجی ئەمرۆی کوردستان ئاراستەی لایەنەکانی بەرامبەری کردوە. کە زۆربەیان خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارو ئاشنایەتیە پێشانداوە، و ڕایانگەیاندوە کە بۆ ئەوان لەم کۆبوونەوە زۆر زانیاری نۆیان لەسەر کورد و داگیرکەرانی کوردستان وەرگرتووە. هەروەها بەشێکیان ڕایانگەیاندبوو کە بە شێوەی پێویست زانیاری گشتیان لەسەر کورد، بە تایبەت لەسەر کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە.
بەڕێز باوەجانی لە ناوەرۆکی دیدارەکانیدا داوای لەو لایەنانە کردوە، کە پشتیوانی لە خەباتی سیاسی لە پێناو ڕزگاری و دیمۆکراسی گەلی کورد بکەن، بە تایبەت لە خەباتی ئیستای کوردەکانی بندەستی ئێران، بۆ نەهێشتنی سیستەمی دیکتاتۆری لە ئێران بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی دیکە.
شایانی وتنە کە زۆربەی بەشدارانی کۆنگرەی لیبراڵەکانی جیهانی، لە حکومەتی وڵاتەکانی خۆیاندا بەشدارن و خاوەن دەسەڵاتن، لە وڵامدا بە داواکاری بەڕێزعارف ڕایانگەیاندوە کە مەسەلەی پشتیوانی سیاسی بۆ گەلی کورد دەخەنە بەرباس لە کۆر وکۆبوونەوەکانی خۆیان. هەروەها خۆشحاڵی خۆیان بە درێژەدان بە پێوەندیان لەگەڵ پارتی سەربەستیی کوردستان نێشانداوە.
ئەو لایەنانەی کە بەڕێز باوەجانی دیداری لەگەڵ پێکهێناون بە شێوەی خوارەوەن.
١ - هانس ڤان باڵن سەرۆکی ڕێکخراوی لیبەراڵ ئینتەرناشیوناڵی جیهانی. لەگەڵ ٢ کەس لە جێگرانی سەرۆکی گشتی لیبەراڵی نێۆنەتەوەیی.
٢ - سەرۆکی یەکێتی لیبەراڵەکانی ئەفریقاو شاندی یاوەری.
٣ - خانمی کریستا، سکرتێری کاروباری نێۆ نەتەوەیی پارتی لیبەراڵی فینلەندا ( پارتی گەلی سویدی لە فینلەندا)
٤- ئیڤان دۆهەرتی بەرپرسی پێوەندییەکانی ئەنیستیۆ نێونەتەوەیی بۆ دیمۆکراسی، کە ناوەندەکەیان لە واشنگتۆنە.
٥ - کریستین لوندگرەن، ئەندام پەرەلەمانی سوید لە سەنترە پارتی، وتەبێژی سەنترە پارتی. ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمان، لەگەڵ شاندێکی کە ٢ دانەیان ئەندام پەرلەمانی سویدن.
٦ - بۆڵ مکوینق، بەرپرسی نێونەتەوەیی و ڕۆشنبیری. جووڵانەوەی گەلی بۆ ڕزگاریی سۆدان (باشوری سۆدان) کە حیزبی دەسەڵاتدارن لە حکومەتی نۆی باشوری سۆدان.
٧ - خانمی کریستینە دی ساینت، سەرۆکی گشتی ژنانی لیبەراڵ ئینتەرناشیونال.
٨- هۆنۆروباڵ ستێڤەن، وەزیری فەرهەنگ و وەزش و لاوانی وڵاتی گیبرالتار (جەبەل تارق)
٩- گریوس لینکوودی ، سکرتێری کاروباری نێۆ نەتەوەیی پارتی لیبراڵی وڵاتی گیبرالتار (جەبەل تارق).
١٠- سام راینسی. ئەندام پەرلەمانی کەمبودیا، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی ، بەرپرسی ئوپوزوسیونی ئەو وڵاتە. وەزیری دارایی پێشوو.
١١- پارێزەر شارەزای سیاسەتی نێوتەوەیی وەلید مەسعود یونس لە خۆرئاوای ئەفریقا.
١٢ - شیش چۆنگ لیو: بەرپرسی نێونەتەوەیی پارتی پێشرەوی دیمۆکراتی تایوان. بەرپرسی بەشی نێۆنەتەوەیی وەزرارەتی دەرەوەی تایوان.
١٣- کریستیەر هومەلستەدت بەرپرسی کۆمیتەی یونسکۆ، بەرپرسی پارتی لیبەراڵی فینلەندا لە لیبراڵی جیهانی.
١٤- جیوسەپ سولەر جێگری سەرۆکی پلاندانانی ئابوری ئوروپا ف پ ئا.
١٥ - وەلید نەوارە بەرپرسی یەكێتی لیبەراڵەکانی عەرەبی بۆ ئازادی و دیمۆکراتی.
١٦ - هونور زۆو، سەرۆکی یەکێتی دیمۆکراسی و ئازادی لە ساحل و لعاج
١٧- عادل عاتی بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دیمۆکراتی لیبراڵی سۆدان.
١٨ - ئاننە چەین، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزبی دیمۆکراتی پێشرەوی تایوان دد پ. هەروەها ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی تایوان/
١٩ - مایسینگ یونگ، جێگری سەرۆکی گشتی بونیادی تایوان بۆ دیمۆکراسی.
٢٠ - پاولە تورنیار، شارەزای سیاسەتی جیهانی.
٢١ - ڕێمی کەرنیس بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەو کارگێری کۆنسٶلگەری جیهانی فەرانسە.
٢٢ – ئێریک شمیت، شارەزای بواری سیاسی و ئابوری لە روانگەی لیبراڵیزمەوە.
٢٣ - پاتریک بوکبوزا بەرپرسی ڕێکخراوی سیمەی فەرانسی .
٢٤- . عادل زەیتونی سەرۆکی پارتی ئازادی و چاکسازی تونس.
٢٥- خانمی نائومی بلوومەنتال ڕاوێژکاری نێۆنەتەوەیی ئیسرائیل، لەگەڵ ٣ کەس لە شاندی یاوەری و کە بەرپرسی یەکێتی گروپی لیبەراڵەکانی ئیسرائیل، و بەرپرسی باڵۆێزەکانی ئەفریقای خۆرئاوای ئیسرائیل تێدابوو.
٢٦- دیدار لەگەڵ سەرۆک و ٣کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی لیبەراڵی ساحیل ولعاج .
٢٧- موحەممەد تامالوود بەرپرسی یەکێتی لیبەراڵەکانی عەرەبی و جێگری سەرۆکی گشتی لیبەراڵی جیهانی.
٢٨- رێمی گرێنس، ڕاوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە.
٢٩- مارەشیلە پروڤەنس ، سیاسەتوانی فەرەنسی
٣٠- هێنینگ نیەلسن بەرپرسی پێوەندییە نێنەتەوەییەکانی رادیکاڵە پارتی دانیمارک.
٣١- مارگاریت ئەندامی پەرلەمانی ئوروپا و بەرپرسی ژنانی ڤ ڤ دی لیبەراڵی هۆڵەندا.
٣٢- لاربی بەنوونا، بەرپرسی کۆمپانیایی ڕێکخەری سیستەمی جیهانی لە کەنەدا.
٣٣- ئیسماعیل هیجی، دیپلوماتکاری وەزارەتی دەرەوەی مەغریب (ماراکۆ)
٣٤- جیەین گوڵتۆن ڕاوێژکاری وەزارەتی ئابوری فەرانسە.
٣٥- ستیڤان گرڤی چاودێری سیاسی.


هەروەها لە سەر پێشنیاری عارف باوەجانی، گشت نۆێنەرانی لیبەراڵی کێشوەری ئاسیا پێکەوە کۆبوونەوە، کە لەو کۆبوونەوەدا عارف باوەجانی پێشنیاری دروستکردنی یەکێتی لیبراڵەکانی ئاسیای ئاراستەی لایەنەکانی وڵاتانی ئاسیای کرد، ئەوانیش زۆر بە پێشنیارێکی باش و پێویستیان زانی. بە تێکرا لە سەر ئەوە ڕێکەوتن کە چەند ماوەیەک بیری لێبکەنەوە، هەر لایەنێک ڕەشنووسی مانیفیستێک بۆ ئەو پێشنیارە ئامادە بکات، و کاتێکی دیکە دیاری بکەن بۆ کۆبونەوەیەکی حزوری یا ئیلیکترۆنی لە سەر ئەو پرۆژە. بێجگە لەو دیدارانەش ٥٠٠ دانە برۆشیرۆی ئامادەکراو بە زمانی ئینگلیزی، کە کورتە زانیاری لە سەر کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان تێدا بووە، لەو٦ رۆژە بە دەست گشت بەشداران گەیاندراوە.
لە کاری چەند رۆژەی لیبەراڵەکاندا، چەندین کۆرو کۆبووونەوەی گشتی و جیاجیا لە سەرزۆربەی کێشەکانی جیهان پێکهێنراوە، کە لەوانە لە سەر ئێران و سوریاش باسکراوە.
لیبراڵ ئینتەرناشیونال ( لیبراڵەکانی جیهان) تا بەستنی ئەم کۆنگرەیە ٦٨ پارتی سیاسی لە چەندین وڵاتی جیهاندا، ئەندامی فەرمی ئەم ڕێکخراووەن، و ٣٥ پارت و لایەن ئەندامی چاودێرن. ١٣ ڕێکخراو و یەکێتی و فیدراسێۆنی هاوبەشی جیهانیش تێیدا ئەندامن. هەروەها چەندین کەسایتی بە ناوبانگی جیهانیش تێیدا ئەندامە. ساڵانەش ژمارەی ئەندامانی زیاد دەکات. ئەم ڕێکخراوە پێوەندیەکی بە هێزیان لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی جیهان و زۆربەی ڵاتانی مەزن هەیە.

تکایە بۆ دیتنی زۆربەی وێنەکانی ئەو کۆنگرەیە، سەردانی ئەم پەیجەی فایسبووک بکەن.
http://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm

ئامادەکردنی ڕاپۆرت : ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٩ی ڕەزبەری ٢٧١٢ی کوردی. ٢١ / ١٠ / ٢٠١٢ی زاینی.
www.psk2006.org pskhewall@gmail.com
فایسبووک http://www.facebook.com/mnpartiserbesti.kurdistanm
سکیپ ( parti.serbesti1 )


psk

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...