ئێران له‌بواری ئاسانکاری ژیانی دانیشتووانه‌وه‌ هه‌شتاوسێیه‌مین وڵاته‌،له‌ کۆی 141 وڵاتی هه‌ڵبژێردراوی جیهانی.


له‌ پێناو هه‌ڵبژاردنی باشترین وڵات بۆ دابین کردنی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌موو ساڵێک ئه‌و چاودێرییه‌ ئاشکرا ده‌کرێت، ئه‌م ساڵ واته‌ 2007 ئێران له‌ ژماره‌ی هه‌شتاو سێیه‌من وڵات بوو.

به‌ گۆێره‌ی هه‌واڵنێری فارس: دوای هه‌ڵبژاردنی چه‌ندین ساڵه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌میشه‌ ولاتانی سکاندیناڤیا وه‌ک سوید، نۆرویژ، فینله‌ند وئیسلاند،به‌ باشترین وڵاتانی جیهان هه‌ڵبژێردران که‌ زۆر به‌ باشی به‌ خه‌ڵکه‌کانیان ڕاده‌گه‌ن و پێداویستی و ئاسانکاری ژیانیان بۆ دابین ده‌که‌ن،

له‌ درێژه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌دا که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ریدرز دایجست چاپ کراوه‌، ده‌گوترێ له‌ هه‌مان کاتدا وه‌زعیه‌تی وڵاتان له‌ بواری ئاڵۆزکردنی هه‌وای ناو شار،شێوه‌ی پێ ڕاگه‌یشتن و گوازتنه‌وه‌ی ناو شار، ترافیک و چه‌ند خاڵی دیکه‌ی سروشتی ژیانی خه‌ڵک هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت،
زانکۆکانی گه‌وره‌ی جیهانی جۆن بێل و کۆلۆمبیای ئه‌مریکا له‌ گه‌وره‌ترین زانکۆکانی جیهانی بوون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیرای و لێکۆڵینه‌وه‌ی دروست.
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ 2 بواردایه‌ ،یه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنی شاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی 141 وڵات ،دووه‌م شێوه‌ی ئاسانکاری ژیان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ گشت بوارێکدا،که‌ له‌و ئاماره‌دا 72 شاری گرنگی جیهانیان هه‌ڵبژاردوه‌ که‌ هیچ کام له‌و شارانه‌ ئێرانی تێدا نییه‌،
له‌ میانه‌ی وڵاتانی ئاسیا باشترین پله‌ به‌ وڵاتی ژاپون دراوه‌،که‌ توانیوێتی ژماره‌ی 12ی وڵاتانی باش به‌ ده‌ست بێنێت،له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیش شانشینی ئیماراتی عه‌ره‌بی پله‌ی 45 یه‌مین وڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌و به‌ دوای ئه‌ویش وڵاتی کویت پله‌ی 48 ولاتی به‌ ده‌ست هێناوه‌
له‌ وڵاتانی دیکه‌ی گرنگی جیهانی ،وڵاتی ئوسترالیا ژماره‌ی 8 ی به‌ ده‌ست هێناوه‌، که‌نه‌دا ژماره‌ی 11ی به‌ ده‌ست هێناوه‌، فه‌رانسه‌ ژماره‌ی 16 ی به‌ ده‌ست هێناوه‌، ئه‌ڵمان ژماره‌ی 21ی به‌ ده‌ست هێناوه‌، ئه‌مریکا ژماره‌ی 23ی به‌ ده‌ست هێناوه‌، ڕوسیا ژماره‌ی 51 ی به‌ ده‌ست هێناوه‌،مالیزی 54 ی به‌ ده‌ست هێناوه‌،
وڵاتانی ئه‌فریقی وه‌ک ئێتوپیا،نێجیر، سیرالتۆن، بۆرکیلفاسۆ،جاد له‌ لیستی ئاخرین وڵاتانی جیهانن،
له‌ میانه‌ی وڵاتانی جیهاندا شاری ستۆکهۆڵم ی سوید به‌ باشترین شۆینی ژیان به‌ یه‌که‌م هاتوه‌ته‌وه‌ ، شاری ئۆسڵۆی پایته‌جتی نۆرویژ به‌ پله‌ی دووه‌م وشاری پاریسی پایته‌ختی فه‌رانسه‌ به‌ پله‌ی سێیه‌م.
له‌ میانه‌ی شاره‌کانی ئاسیا ، گه‌وره‌ترین پله‌ به‌ شاری هۆنگکۆنگ دراوه‌، که‌ ده‌چێته‌ پله‌ی 18 یه‌مین شاری جیهانی، له‌ پاش ئه‌ودا توکێۆ له‌ پله‌ی 20 دایه‌ له‌ نێۆ شاره‌کانی جیهاندا،

ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...