کوردستانی - ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزوه‌

کوردستانی - ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزوه‌

PNA – وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (هیلاری كلینتۆن) به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكاوه‌، هیوای ئه‌وپه‌ڕی خۆشی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌خوازم له‌ جیهاندا كه‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ئه‌گێڕن. بۆ ئێرانیه‌كانیان و ئه‌فغانیه‌كان و كورده‌كان و ئازه‌ره‌كان و خه‌ڵكی ئاسیای ناوه‌ڕاست، نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ساڵێكی نوێ تۆمار ده‌كات پڕ له‌ ئومێد و شیاوبوون. خێزان و هاوڕێكان كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌وسایان و نه‌خشه‌دانان بۆ داهاتوو.

له‌ ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش، سه‌دان هه‌زار ئه‌مه‌مه‌ریكی كه‌له‌پور و مێژوویان به‌رزو پیرۆز راده‌گرن، مامناوه‌ندیی به‌هار كاتی ره‌نگدانه‌وه‌ و تازه‌بوونه‌وه‌یه‌ له‌ناو كلتور و كیشوه‌ره‌كاندا – نیشانه‌ی هیوای سه‌رله‌نوێ له‌دایكبوونه‌وه‌ و ته‌ندروستی و گه‌شه‌یه‌.

ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیرمان بێته‌وه‌ ئێمه‌ چه‌ند شتی هاویه‌شمان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ – ئاره‌زووه‌كانمان كه‌ هه‌موومان هاوبه‌شی پێده‌كه‌ین بۆ داهاتوویه‌كی ئارام و گه‌ش – و له‌ پێناو دوپاتكردنه‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كاندا كه‌ مافی گه‌ردونیمانن له‌ له‌دایكبوونه‌وه‌، وه‌ك شاعیری ئێرانی سیمن به‌هبه‌هانی ده‌ڵێت، "ئێمه‌ هه‌موومان به‌شه‌كانی هه‌مان جه‌سته‌ین، چوون یه‌ك له‌ جه‌وهه‌ردا." له‌م نه‌ورۆزه‌دا، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شانه‌ به‌رز راده‌گرین.

له‌كاتێكداا چاوه‌ڕێی ساڵی نوێین، با هه‌وڵه‌كانمان دوو هێند بكه‌ین بۆ پێشخستنی تێگه‌یشتن و رێزی دوولایه‌نه‌، به‌ ئیشكردنی پێكه‌وه‌یی، ده‌توانین رووبه‌ڕووی گرفته‌ هاوبه‌شه‌كان ببینه‌وه‌ و ده‌رفه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م ساڵه‌ نوێیه‌ و ئه‌م سه‌ده‌ هێشتا نوێیه‌ بقۆزینه‌وه‌.
جه‌ژنتان پیرۆز بێت.




PNA

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...