دوکتۆره‌ مینو ئه‌کبه‌ر پزشکی تایبه‌تی بواری فیرۆس ده‌ڵێ که‌ له‌ ئێراندا زیاد له‌ 70 هه‌زار نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا 14 هه‌زار که‌س ناویان تۆمار کراوه‌،


دوکتۆره‌ مینو ئه‌کبه‌ر پزشکی تایبه‌تی بواری فیرۆس ده‌ڵێ که‌ له‌ ئێراندا زیاد له‌ 70 هه‌زار نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌یه‌ که‌ ته‌نیا 14 هه‌زار که‌س ناویان تۆمار کراوه‌،

کاتێک که‌ فرۆکه‌خانه‌ی میهرئابادی ئێران ده‌بینی وێرای ده‌یان وێنه‌ی خۆمه‌ینی وعه‌لی خامنه‌ی و ئه‌حمه‌دی نژاد و چه‌ندین پۆسته‌ری کۆمپانیایی یابانی وبابه‌تی کاره‌بایی بۆ فرۆش ده‌بینی، له‌ هه‌مان کاتدا به‌ ده‌یان پروپاگه‌نده‌ی ڕێنوێنی بواری ئایدز ده‌بینی، که‌ ڕێنۆێنی به‌و ئیرانیانه‌ ده‌دا که‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌که‌ن خۆیان له‌ نه‌خۆشی ئایدز بپارێزن.

بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر نه‌خۆشی ئایدز له‌ وڵاتێکی ئیسلامی وه‌ک ئێران که‌ زۆر به‌ تووندی چاودێری خه‌ڵک ده‌کات ویاساکانی ئیسلامی تێدا په‌یڕه‌و ده‌کرێت،سه‌ردانی لای پزشکی تایبه‌تی بواری نه‌خۆشی ئایدز و ناسراوی ئێرانی دوکتۆره‌ مینۆ مان کرد.

دوکتۆره‌ مینۆ ده‌ڵێ ژماره‌ی تووش بوانی نه‌خۆشی ئایدز که‌ ناویان له‌ ئاماری خه‌سته‌خانه‌کان تۆمار کراوه‌ ده‌گاته‌ 14 هه‌زار که‌س وبه‌ڵام له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران 70 هه‌زار که‌س تووشی نه‌خۆشی ئایدز بووه‌و له‌به‌ر چه‌ندین هۆکاری تایبه‌تی نایه‌ن وناوی خۆیان تۆمارناکه‌ن، دوکتۆره‌ مینۆ به‌ ناوبانگترین پزشکی بواری ئایدز ناسییه‌ له‌ ئێران و له‌ خه‌سته‌خانه‌ی به‌ ناوبانگی ئیمام خومه‌ینی کار ده‌کات. وڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی له‌شساخی ئێرانه‌،

دوکتۆره‌ مینۆ ده‌ڵێ زۆربه‌ی ئاماری تووش بوانی ئایدز ژنن و له‌ چاو ئاماری جیهاندا ئاماری ژنان زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه‌،له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی که‌ نه‌خۆشی ئایدزیان تێدا هه‌یه‌ زیاترئاماری پیاوانه‌ تا ژنان،

هه‌روه‌ها دوکتۆره‌ مینۆ ڕایگه‌یاند که‌ زۆربه‌ی هه‌ڵگرانی نه‌خۆشی ئایدز له‌ به‌ندیخانه‌دان،به‌ڵام له‌وێش چاودێری پزشکیان بۆ ده‌کرێت،
سه‌رچاوه‌: کورته‌یه‌ک له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی عه‌ره‌بی وه‌رگێردراوه‌،
ئامانج ڕۆژهه‌ڵاتی : تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...