كه‌ركوك و كورد و توركمان !


كه‌ركوك و توركمان:به‌ دوور له‌و بۆچوونه‌ ناڕاست و نه‌زۆكانه‌ی كه‌ لێره‌و له‌وێ سه‌باره‌ت به‌ توركمان گوێ بیستی ده‌بین،گوایه‌ توركمان نه‌ته‌وه‌ نین و ئه‌مانه‌ پاشماوه‌ی توركن و یان وشه‌ی تورك +مان نه‌كه‌ به‌زمانی ئینگلیزی وه‌رده‌گێڕن واته‌ پیاوی تورك، ئه‌م بۆچونه‌ زۆر دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌و زیاتر ئه‌مه‌ زانیاری خه‌ڵكی نه‌خوێنده‌واره‌ كه‌ ئاستی خوێنده‌واریه‌كی ئه‌وه‌ی تیانابێ كه‌ بتوانێ له‌ ڕه‌وتی مێژوو كۆچ وجێگۆڕكێی میلله‌تانی پێ شیبكاته‌وه‌، توركمان له‌سه‌ده‌ی یانزه‌هه‌مه‌وه‌ كه‌م وكورت هاتونه‌ته‌ كوردستان و له‌ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ستی سلجوقیه‌كانه‌وه‌ له‌ ئاسیای بچوكی ئه‌وساو توركیای ئێستا له‌ روخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمه‌بێزه‌نتیه‌كانه‌وه‌ كۆچره‌وی نه‌ته‌وه‌تورك زمانه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه‌ بره‌وی سه‌ند،توركمان یه‌كێكه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ گه‌وره‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌هۆی ده‌سه‌ڵات په‌یداكردنی سه‌لجوقی وتوركه‌ئۆغۆزه‌كانه‌وه‌ كه‌ هاوزمانن له‌گه‌ڵیاندا كۆچیان كرد به‌ره‌و ئه‌م شوێنانه‌ی ئێستایان به‌زۆری نیشته‌جێی توركیان به‌شێكی كه‌میان دوای هێرشه‌كه‌ی هۆلاكۆ ١٢٥٨ گه‌یشتنه‌ كوردستان و پاشان له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی عوسمانیدا له‌پاداشتی دڵسۆزی وهاوخوێنیان بۆ سوڵتانه‌ عوسمانیه‌كان له‌ پشتێنه‌ی سه‌وزی به‌راوه‌كانی كوردستان نیشته‌جێكران كه‌بۆ ئه‌وساو ئێستاش گرنگترین شوێنی كشتوكاڵی كوردستان پێكده‌هێنن! له‌ رووی مێژووییشه‌وه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می جێگۆڕكێ وسه‌رهه‌ڵدان وداڕمانی زلهێزه‌كان بوو.واته‌ سه‌رده‌می داڕمانی ئیمپراتۆریه‌ته‌ئایینیه‌كانی رۆمه‌ ‌بێزه‌نتیه‌كان و عه‌باسیه‌كان بوو. جا توركمان نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و پێشینه‌ی مێژووییان دیاره‌، نكولیكردن له‌ بوونیان ئه‌وه‌نده‌ی نكولی لێكردنی توركه‌ كه‌مالیسته‌كانی توركیا له‌ كورده‌كانی باكور به‌هه‌می ده‌بێ!!
ئایا هه‌موو توركمان دژی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كوردن؟
به‌دلنیاییه‌وه‌ نه‌خێر، له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی وكاریگه‌ری ده‌وله‌تی كه‌مالیستی توركی هێشتا په‌یوه‌ندی توركمان وكورد زۆر له‌ په‌یوه‌ندی توركمان وعه‌ره‌ب ونه‌ته‌وه‌كانیتر به‌هێزتره‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێ كه‌ لایه‌نێكی وه‌ك جه‌بهه‌ی توركمانی ڕۆڵی نه‌گه‌تیڤانه‌ی له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا نه‌گێڕابێ به‌ تایبه‌تی له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ جه‌بهه‌ی توركمانی له‌لایه‌ن چه‌ند توركمانێكه‌وه‌ كه‌ زۆر ده‌مێكه‌ نیشته‌جێی توركیان به‌یارمه‌تی میت هاته‌ دامه‌زراندن، ئه‌ركی سه‌ره‌كی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیاو دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌ له‌ كوردستانی باشور،توركیاش لای خۆیه‌وه‌ جه‌بهه‌ی ئاوێته‌ی ده‌زگاكانی خۆی كردووه‌و جگه‌ له‌وه‌ی له‌ سه‌ر سنوری كوردستان دوای خاڵی پشكنینی ده‌وله‌تی توركی ئۆفیسی تایبه‌تی جه‌بهه‌ی توركمانیش هه‌یه‌ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری توركمان٭١ له‌ ئه‌نقه‌ره‌و شاره‌گه‌وره‌كانی تریش لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی توندوتۆڵیان هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، ئه‌مه‌ كارێكی ناره‌واو نابه‌جێ نیه‌( توركمان مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی هاوپه‌یمانی خۆی هه‌ڵبژێرێ به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌تایبه‌تی توركیا وه‌ك نیشتیمانی دایك) ئه‌گه‌ر ئه‌م یارمه‌تی وبه‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنه‌ی توركیا بۆ هه‌موو توركمان به‌بێ هه‌ڵاواردن بوایه‌ بواری گلله‌یی بۆ هیچ لایه‌ك ناهێشته‌وه‌ ، زیانی به‌داهاتووی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركمان نا‌گه‌یاند‌ ! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ڕه‌خنه‌گرتنه‌ له‌ جه‌بهه‌ و توركیاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و یارمه‌تی وئاسانكاریانه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌سه‌ر به‌جه‌بهه‌ی‌توركمانین له‌قاموسی سیاسی توركیاشدا هه‌ر ئه‌وانه‌ به‌ توركمانی ڕه‌سه‌ن له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێن كه‌لایه‌نگری جه‌بهه‌ن ، سه‌رانی جه‌بهه‌ش به‌ته‌واوی لاسایی كه‌مالیسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسوكه‌وتیاندا (به‌تایبه‌تی رێزێكی له‌ ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر له‌ سه‌عده‌دین ئه‌رگێچ ده‌گیرێ كه‌ پێده‌چێ له‌سه‌رداوای میت بێت،چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتوو ستیلی ووتووێژه‌كانی له‌توركیا له‌سه‌ر ڕسێپته‌{ده‌ڵێ بۆی نوسراوه‌ته‌وه‌) و زۆر په‌سه‌ندی مۆدێلی حوكمڕانی مسته‌فا كه‌مال ده‌كه‌ن به‌گونجاویشی ده‌زانن بۆ كوردستان وعێراقیش (من تا سه‌رئێسك دوژمنی ئه‌وه‌م شتی بێ به‌ڵگه‌ له‌ سه‌ر لایه‌نێك بكه‌مه‌ ماڵ به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر جه‌بهه‌ ده‌ینوسم به‌ڵگه‌ی بڕێنه‌ره‌وه‌و بینینی چاوبه‌ چاون جه‌بهه‌ی توركمانی لێپرسراوی یه‌كه مه ‌كه‌یاری به‌چاره‌نوسی گه‌لی توركمان ده‌كه‌ن گیرۆده‌ی ده‌ستی سیاسه‌تی توركیایان كردووه‌و لهداهاتوویه‌كی نزیكدا ترسناكی ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هیچ گومانێك هه‌ڵناگرن،توركیا له‌ ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیه‌وه‌جه‌بهه‌ی توركمانی هه‌ڵده‌سوڕێنێ ، بێ ڕچاوكردنی كه‌مترین مافێ بۆ گه‌لی توركمان نه‌بوونی نوێنه‌ری توركمان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی توركمان له‌سه‌رداوای توركیا به‌شداری هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك ناكه‌ن كه‌په‌یوه‌ندی به‌كورده‌وه‌ هه‌بێ كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سیاسی توركمانه‌ كه‌تا ئێستا خاوه‌نی حیزبێكی راسته‌قینه‌ی توركمانی سه‌ربه‌خۆنین كه‌نه‌ پاشكۆ بێت بۆ توركیا و نه‌پاشكۆش بۆ حیزبه‌ كوردستانی وحیراقیه‌كان ،له‌ عێراقیشدا خۆیان ووته‌نی یه‌ك نوێنه‌ریان هه‌یه‌،به‌ڵام له‌ كوردستاندا توركمان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌من ده‌بوو به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوایه له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانیدا ‌گه‌ر سیاسه‌تی توركیا ڕێگر نه‌بوایه‌. هونه‌ری جه‌بهه‌ی توركمانی له‌ چاوحیزبه‌توركمانیه‌كانی تردا ئه‌و امتیازانه‌یه‌ كه‌ توركیا پێیداوون له‌ به‌رانبه‌ر خزمه‌ته‌كه‌یاندا به‌ سیاسه‌تی تورك كه‌ بونه‌ته‌ پردێك بۆ ناردنی توركمانی سه‌ر به‌به‌ره‌ بۆ توركیا به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و گه‌شت وگوزار كه‌ ئه‌مه‌ به‌شانازی و سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێ بۆ جه‌بهه‌ی توركمانی و به‌هۆی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ توندوتۆڵه‌یانه‌وه‌ وه‌ك تاكه‌ نوێنه‌ری گه‌لی توركمان فشاریان خستۆته‌ سه‌ر لایه‌نه‌كانیتری توركمانی و به‌جاش و خائن و به‌كرێگرته‌ی كوردیان له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی كوردو توركمانه‌كانی كوردستان.
ده‌سه‌لاتی كوردیش به‌ ئه‌ندازه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی كه‌مالیسته‌كان رۆڵی خه‌راپی گێڕاوه‌ له‌ پشتگوێ خستنی گه‌لی توركمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌ كوردستاندا كه‌ له‌زۆر شوێن ئه‌گه‌ر ژماره‌یان وه‌ك كورد نه‌بێ كه‌مترنین بۆ نمونه‌ له‌ كه‌ركوك كورد شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كورد لێپرسراوی زۆربه‌ی شوێنه‌كانیان به‌ده‌سته وه‌‌یه‌، عه‌ره‌ب هاوورده‌ن به‌ڵام توركمان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكن ده‌بوایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بوونی خۆیان لێپرسراوییان به‌ر بكه‌وتایه‌، زۆری بوونی مه‌سئولی كورد سودێك به‌كورد ناگه‌یه‌نێ گه‌ر خه‌ڵك لێیان ڕازی ژماره‌ زۆریان هونه‌رێكی تیانیه‌! ئه‌وه‌ی به‌ئاسته‌م خۆی به‌كورد بزانێ له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانێكی سه‌رپێیی ماڵه‌كورده‌كانی یاریگاكه‌ی شۆڕیجه‌و شوێنه‌كانی تر بكات ویژدانی ڕێگری لێده‌كات كه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ كوله‌مه‌رگیدا ده‌ژێت و ئه‌میش خه‌ریكی خۆ ده‌وله‌مه‌ندكردن بێت ده‌بوو كورد له‌ كه‌ركوكدا ده‌م چاوێكی جوانیان نیشانی نه‌ته‌وه‌كانی تر بدایه‌ نه‌ك كۆنفۆ و كۆڵۆنی ئۆتۆمۆبیل و قه‌سرو پاڵاسی مۆدێرن، ده‌سه‌لاتی كوردیش به‌ ئه‌ندازه‌ی چه‌واشه‌كاریه‌كانی جه‌بهه‌ی توركمانی پشكی به‌رده‌كه‌وێ‌، ئه‌وان به‌شێكی توركمانیان بۆ خۆیان دابڕیوه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌سه‌ر لیسته‌كانی خۆماندا ساغمان كرد‌ونه‌ته‌وه‌ نمونه‌كه‌ی له‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌بینرێ،هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌می ٣٥ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا سوودمه‌ندبوونه‌ به‌ هه‌مووشێوه‌یه‌ك دژی نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌ن به‌ڵكو دژی ئاساكردنه‌وه‌شن،ته‌نانه‌ت جێبه‌جێكردنی ماده‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی خۆكوشتن ولێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌ن كه‌ته‌نها بۆ ڕێگری له‌و ماده‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا قوتكراونه‌ته‌وه‌،هه‌موو پاشماوه‌ی ڕژێمی به‌عس وگروپه‌ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌كان هه‌ماهه‌نگیده‌كه‌ن دژی كورد،مه‌ڵبه‌ندو لقی لێده‌رچێ سه‌رجه‌م شوێنه‌كان پڕن له‌ خه‌ڵكی تێكده‌رو به‌عسی چالاك.

هۆشیار

هۆشیار حه‌مه‌ده‌ئه‌مین

وتاری سیاسی

  • 
    بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ، و ڕووداوەکانی دوزخورماتووی باشوری کوردستان

      ڕزگاری شنگاڵ. خەڵکی هەردەم خۆراگرو تێکۆشەری کوردستان. ڕێکەوتی ١٣ / ١١ / ٢٠١٥ مزگێنی ڕزگارکردنەوەی شنگاڵ لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕاگەیاندرا. کە بە بەشداری دەیانهەزار لە پێشمەرگەکانی کوردستان و بە سەر پەرەستی بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و هەروەها بە بەشداری فرۆکەکانی هاویەیمانی شەری دژی داعش، و هێزەکانی پێکاکا و یەپەگە بەشداریان تێیدا هەبووە. هەواڵی ڕزگاربوونی شنگاڵ هەموو کوردێکی خەمخۆری نیشتیمانی لە هەر قوژبنێکی جیهانداخۆشحاڵکرد. بەو بۆنەوە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان پیرۆزبایی بە دەستهێنانەوەی ئەو شارە ...

مافی مرۆڤ

    
  • هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ تاوانبارانی جینۆساید بەرەڵا بکات

    لەمێژە هەوڵەکان بۆ بەرەڵاکردنی تاوانباری ئەنفال سوڵتان هاشم  لە ئارادایە ،بەلام بەهۆی فشارەکانی  کەسو کاری قوربانیان جینۆساید و چین و توێژەکانی تری عیراقەوە  سەرکەوتوو نەبوە. وا جارێکی تر دەنگۆی بەرەڵا کردنەکەی  دەبیستین لە میدیاکانی راگەیاندنەوە گوایە ئەمجارە  جەند کەس و لایەنێک  لەهەوڵدان بۆ بەردانی ئەم تاوانبارە ئەویش بەپێی ڕیکەوتن و مامەڵەیەکی سایسیە  بۆ ئازاد کردنی شاری موسڵ . ئەم کارە نارەوایە  هەرچۆنێک بێت دژ بە هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریەکی زەقی یاسا و دادوەریە،لەگەڵ ئەوەشدا &n ...

بابه‌تی هونه‌ری

    
  • له‌ قه‌سابخانه‌وه‌ بۆ باره‌گا, هه‌ژێن

    له قه سابخانه وه بۆ باره گاهه ژێن03.04.2009تۆ هاتی و دڵم کرده سفره بۆتتۆ ناوه خت هاتی و سفره م خاڵی بووله به رده مت راکشام و وتم “ها سه رم ببڕه ”تۆ ناوه خت هاتی و ئه لبومێکی ته مه ندرێژم بۆت کرده وه نه مزانی ناوه خت ده ڕۆی و وێنه کانت گشت ڕه شده که یته وه تۆ ناوه خت له په نجه ره وه هاتی,به ڵام کچه دراوسێکه مان له ده رگه وه ماچی بۆ هه ڵدامبیست و هه شت ساڵ له مه وبه ربه ر له کۆچی ناخواسته ی خۆیساڵێ به ر له پێشمه رگکه وتنملێی پرسیم “تۆ چیت”که چی تۆ دوو ڕۆژ له مه وبه ربۆت نووسیم “تۆ سه گیت”پێم سه یر بوو، تازه زانیوه ته من به ڕه ڵام وه ك سه گئه و به ...