|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
کاک دیاکۆ مورادی وڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه
میوانی ئه‌مجاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی کوردستان، به‌رێز کاک دیاکۆ مورادییه.
خۆێنه‌رانی به‌ڕێز ماڵپه‌ڕه‌که‌مان: به‌رده‌وام له خزمه‌ت بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و ناساندنی که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستانه. میوانی ئه‌م جاره‌مان به‌ڕێز کاک دیاکۆ مورادییه، که به‌شێوه‌ی خواره‌وه له زاری خۆییه‌وه بیوگرافی ناوبراوتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. دیاکۆ مرادی-مه له سالی 1978له دایک بوومه من تا ئێستای ته‌مه‌نی ژیانم له شاری خاله‌مین و مه‌مه‌دی هه‌وراز شارجوانه‌که‌ی نه‌غه‌ده بوومه. من ئه‌ندازیاریم له زانکۆ خوێندووه، و رۆژنامه‌وانم و چالاکی مافی مرۆڤ وهه‌روه‌ها چالاکی بزوتنه‌وه‌ی ژنانم. کاری نووسین و ده‌رهێنانی فیلم و تیاتریش ده‌که‌م، نیگارکێشی به‌شێکه له ژیانم و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی نه‌غه‌ده-م به‌ستۆوه بووه. من ماوه‌ی سالێکه له کوردستان دوورم واتا سه‌باره‌ت به بیری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی کوردستانی وسه‌باره‌ت به قه‌له‌م لێدان له سایت و گۆڤار و رۆژنامه‌کان و دوا به‌دوای گیران و که‌وتنه ژێر چاوه‌دێری، بۆ درێژه‌پێدان به بیری نه‌ته‌وه‌یی که مافی ڕه‌وای هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازه و پاراستنی که‌رامه‌تی قه‌ڵه‌م و مرۆڤایه‌تیه، زێد و نیشتمانم جێ هێشت و ئێستا له ووڵاتی نۆروێژ ژیان ده‌به‌مه‌سه‌ر. چاوه‌ڕوانی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ریز له گشت بوارێک‌دا، پێ خۆشحاڵم هه‌موومان پێکه باه‌ته گرنگه‌کانی کوردستان تاوتۆی بکه‌ین. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ. www.serbexo.com کاک دیاکۆ مورادی وڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه وێڕای سپاس بۆ ئێوه ستاڤی سایتی سه‌ربه‌خۆ و داوای لێبوردن سه‌باره‌ت به دره‌نگ وڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان له لایه‌ن منه‌وه،سه‌رکه‌وتنتان ئاواتمه. :barzan: barez kaif saz boom be nasini ew dakre bfarmoonanjumen edabi neqede la kayawa dasti ba kar krdo u esta dreja ba karakani dada u ch kareki gringi krdo bo kurdstan u edeby kwrdstan به‌ڕێز کاک بارزان -ی خۆشه‌ویست سپاسی هه‌ستت ده‌که‌م. من تێده‌کوشم به گشتی وڵامی پرسیاری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بده‌مه‌وه . چالاکی ئه‌ده‌بی له شاری نه‌غه‌ده هه‌ر وه‌ک شوێن و ناوچه‌کانی تری کوردستان ته‌مه‌نێکی دوور و درێژی هه‌یه،که نوسه‌رانێکی زۆر گه‌وره توانیویانه به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش که‌ن به قووتابخانی ئه‌ده‌بی کوردی له وانه ده‌توانین ئاماژه به میرزا برایم فازلی و خاڵه‌مین و ... بکه‌ین، به‌ڵام به‌شێوه‌ی فه‌رمی له ساڵی 1370 ی هه‌تاوی له لایه‌ن چه‌ند که‌سی ئه‌ده‌ب دۆست ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری نه‌غه‌ده به ناوی ((خانی)) دامه‌زرا،که به‌رهه‌می ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ڕێوبردنی چه‌ندین ئێواره شێعر بوو بۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و بۆنه‌ی تر که به‌رده‌وام بوو تا ساڵه‌کانی 1376 پاشان له ژێر ناوی ( کانوونی فه‌رهه‌نگی ، هونه‌ری ، ئه‌ده‌بی شه‌ونم) درێژه‌مان به کاری هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی دا و توانیمان زیاتر له هه‌زار که‌س فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی بکه‌ین هه‌ڵبه‌ته فێرکاری زمانی کوردی له ژێر چاوه‌دێری ناوه‌ندی سۆما به‌رێوه ده‌چوو و هه‌روه‌تر توانیمان چه‌ندین تیاتر و شانۆ و فیلم به‌رێکه‌ین بو میهره‌جانه‌کانی ده‌ره‌وه و ناو‌و وڵات که سه‌رکه‌وتوانه زۆر یه‌ک له خه‌ڵاته‌کان شیکار بکه‌ن و ئه‌م چالاکیانه به‌رده‌وام بوون هه‌ر چه‌ند له ژێر گوشار دابووین، له ساڵه‌کانی هه‌شتای هه‌تاوی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ، هونه‌ری ، ئه‌ده‌بی شه‌ونم-یان پێداخستین و پاش ماوه‌یه‌کی کورت ئه‌نجومه‌ن ئه‌ده‌بی (( باران)) دامه‌زرا و توانیمان زۆر میهره‌جان و کۆڕ و کۆبونه‌وه‌ی به بایه‌خ به‌رێوه به‌رین و له‌گه‌ڵ زۆر گۆڤار و رۆژنامه و هه‌وته‌نامه و ... هاوکاری بکه‌ین، بۆ نموونه ساڵوه‌گه‌ری شه‌ش ساڵه‌ی گۆڤاری مه‌هه‌به‌د که له ڕۆژی به‌رێوه‌چوون کۆڕه‌که‌یان پێ کۆکردینه‌وه که زیاتر له 300 که‌سایه‌تی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هاتبوون بۆ به‌شداری له‌م کۆڕه. تا هاتنی من بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌رده‌وام بووین که ئێستا به داخه‌وه پڵۆمپ کراوه. به‌بڕوای من ئه‌و سه‌رده‌مه ، سه‌رده‌می خه‌باتی قه‌ڵه‌مه و ئه‌و کاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیانه له داهاتوو ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتریان ده‌بێ و ئێمه له ئه‌نجومه‌ن دا تێکۆشاین جه‌ماوه‌ر ئاشت که‌ینه‌وه له گه‌ڵ کلتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی کورده‌واریمان و ئه‌و بۆشاییه که له نیوان جه‌ماوه‌ر و زمان و کلتووری کوردی سازببوو ساڕێژی که‌ینه‌وه تا نه‌وه‌ی داهاتوو هه‌ست به بوون و که‌سایه‌تی بکه‌ن. :Sefin Kerimi kak Dyako sillaw aya bereztan peshtr kari siasitan leparteki taybet hebwe , esta le kam shwen deji aya bawert be xebati Serrbexoy heye yane کاک سه‌فین که‌ریمی به‌ڕێز سڵاو له ئێوه‌و هیوای سه‌رکه‌وتن ده‌خوازم بۆ جه‌نابتان. نه‌خێر له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک نه‌بوومه، سه‌باره‌ت به‌و گرینگیه ، من رۆژنامه‌وانێکی سه‌ربه‌خۆم و زیاتر که‌سایه‌تییه‌کی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی و چالاکی مافی مر‌ۆڤم و ئه‌و چه‌مکانه‌ی که من تێیدا چالاکی ده‌که‌م پێویسته سه‌ربه‌خۆ بی و سه‌ر به هیچ حیزب و پارت و لایه‌نێک نه‌بی ، چون به هه‌ر لایه‌ک دا بشکێیه‌وه ناتوانی سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵوێست بگری و به بڕوای من ئێستا زۆر گرینگه بتوانین بێ لایه‌نی خۆمان بپارێزین، تابتوانین یاریده‌ده‌ری جه‌ماوه‌ر بین بۆهه‌ڵوێست گرتن له هه‌مبه‌ر هه‌ر روداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو، هه‌ر چه‌ند ئه‌مه راستییه‌که خه‌ڵکی کوردستان زۆر ژیرانه ده‌ڕوانه ئاڵوگۆڕێکان و له ئاسته‌مترین قۆناغ باشترین هه‌ڵوێست ده‌گرن، هه‌روه‌ها به ڕه‌خنه و بۆچوونه‌کانیش ببین به‌ده‌نگ. بۆ پرسیاری دووه‌متان ،(( کوردستانه‌که‌م من که ئاواره‌م پرسیاری ناوێ خه‌ڵکی کام شاره‌م)) من ئێستا له ووڵاتی نۆروێژ ده‌ژیم. به‌ڕێز، هه‌ر تاکێک پێی خۆشه هه‌ست به بوون و که‌سایه‌تی بکات و به بی خاک و نیشتمان ئه‌و مافه‌ت لێ زه‌وت ده‌کرێ. :aria pash rezu slaw hawre janabt chon arwanite asoy tekoshani layene kurdyekani rojhelati kurdstan ke bedaxewe zorbeyan toshi lekdabran haton? petwaye bashtrin mikanizmi chareseri bo rojhelati kurdstan chiye?fidraliz yan serbexoyi bochi? wek kesek le bwari honeriyewe chalaki , petwaye asti sinemay kurdstan be gshtiw betaybeti rojhelati kurdstan dahatoy berew chi arasteyek arwat? stalin aywt ( sinam beranbere be yek leshkri gewre) ta chende kurd twaniwete le regay sinemawe asti hoshyari syasyw komelayeti takekani naw komelgay kurdi peshbxat? legel rezmda به‌ڕێز ئاریا، پرسیاره‌کانی جه‌نابت پێوه‌ستی به وڵامی دوور و درێژ هه‌یه ، به‌ڵام به‌داوای لێبووردن ، من به گشتی وڵامت ده‌ده‌مه‌وه،به‌ڕێز ئاریا! 1-2/ ئه‌مه شتێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره ،وه‌ک ده‌زانین پرۆسه‌ی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌ر ناو‌و و ... ئیسم-ێک (( گرینگ نییه سه‌ر زاره‌کی چ ناوێکی هه‌بێ :فیدرالیزم ، کۆنفیدرالیزم ،سه‌ربه‌خۆیی و .. ))، به گوێره‌ی بیروبۆچوونی گه‌لێک له زانایانی بیانی و خۆماڵیی له قۆناخی پرۆسه‌ی «نه‌ته‌وه ــ ده‌وڵه‌ت» دایه، واته ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له قۆناخی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی. ئه‌و بیروبۆچوونه، سه‌ره‌ڕای ته‌واوی که‌ند و کۆسپی سیاسی و دیپلۆماسی و لێک‌دابڕان و ... که بۆ حیزبه سیاسییه کوردییه‌کان هاتۆته‌پێش و ئێستاش به‌رده‌وامه، نکۆڵی لێ ناکرێ و به باوه‌ڕی من ئه‌و لێکترازانانه به‌رهه‌می بیری له یه‌ک تێ نه‌گه‌یشتن و باو‌ک سالاری بوو ، که بۆ ئێستا به‌پێویستی ده‌زانم پێداچوونه‌وه‌یه‌کیان به سه‌ر خۆیان هه‌بێ و له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان کۆ بنه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه نابی له‌بیر که‌ین که گشت هێزه‌کان یه‌ک ئامانجیان هه‌یه و ته‌نیا شیواز و میکانیزمی بۆچوونه‌کانیان له یه‌کتر جیاوازه . 3/هه‌ر ئه‌وجۆره ئێوه‌ش ئاگادارن و ده‌بیستن لاوانی توانای کورد له بوواری هونه‌ری به‌تایبه‌ت سینه‌ما یه‌ک له دوای یه‌ک پله‌کانی زانستی و بوونی هه‌میشه‌یی خۆیان له زۆربه‌ی میهره‌جانه‌کان سه‌لماندوه، و ئه‌و ئاماژایه‌ی من، هه‌ڵگری ئاسۆیه‌کی روونه بۆ داهاتوو. به لام هه‌روه‌تر که ده‌زانن ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد زۆر له مێژ نییه، ئه‌زموونی بوونی تێ وێ و سینه‌ما- مان هه‌یه و نابێ زۆر چاوه‌ڕوانی موعجیزه بی و له‌و ماوه کوورته‌ش زۆر به‌باشی توانیوێتی ئه‌رکی خۆی به‌جێ گه‌یێنێ و یاریده‌ده‌ر بێ بۆ بردنه سه‌ر ، ئاستی زانیاری خه‌لکی کۆردستان له ته‌واوی بوواره‌کان. بۆ نموونه کام دیالۆگ توانیوێتی له ماوه‌ی کاتژمێرێک کێشه و ژیانی سیاسی کورد وه‌ک فیلمه‌کانی به‌همه‌ن قووبادی به جیهان بناسێنێ؟ به واتای یه‌کی تر سینه‌ما و هونه‌ر گرینگی ئه‌و تۆیان هه‌یه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک. :rekar slawu detxoshi parti serbesti kurdstan chon abini? petwaye aw parte nweye be sernjdan be wzew hezi genjan detwanet dahatoyeki geshawey hebet le bwari xzmetkrdn be peshxstni hest w aqlyeti neteweyiw serbexoyi le rojhelat kurdstan? aya janabt andami partteki dyarikrawi le rojhelati kurdstan? kam part w bochi aw parte? parti serbesti beray to chon atwanet hengawekani lepenaw karakrdn w peshxstni dozi kurd le rojhelat peshbxat? weray sopasi bepayan رێزدار رێکار، سه‌ره‌تا سڵاو بۆ ئێوه، من چالاکی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌وانێکی سه‌ربه‌خۆم. ئێنجا بڕۆین سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی له مه‌ڕ پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان له من کراوه: به بڕوای من پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان و ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ستاون به دامه‌زراندنی ئه‌و پارته، هه‌ستیان به بۆشایی یه‌ک کردوه بۆیه دامه‌زراوه و منیش وا بیر ده‌که‌مه‌وه جێگای پارتێکی لیبرال له مێژووی سیاسی و ناسیۆنالیزمی گه‌لی کورد بۆش بوو و ده‌با ئه‌و بۆشاییه به دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستی پڕ کراباوه و هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی ئێوه‌ش شاره‌زان ناسیۆنالیزمی كلتوری‌و ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی دوو جۆری سه‌ره‌کی ناسیونالیزمه. بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی ئێمه نه‌ته‌وه‌ی كوردی پتر له‌ژێر كاریگه‌ری ناسیۆنالیزمی كلتووریدایه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده كلتوریانه‌ی نه‌ته‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌نێوان گروپ‌و تاكه‌کان هاوبه‌شه. ناسیۆنالیزمی كلتوری كه له‌ناسیۆنالیزمی ئه‌ڵمانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و شێوه‌یه‌ی ناسیۆنالیزمه كه جه‌خت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كلتوور، زمان و مێژوو ده‌كات. ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نیش كه له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسییه‌وه له‌دایك ده‌بێت، جه‌خت له‌سه‌ر سرنج دان بۆ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی‌و عه‌قڵانی ده‌كات. ئه‌مجۆره ناسیۆنالیزمه باس له گرنگی یاسا‌و ده‌ستوری وڵات ده‌كات‌و پتر له‌و ده‌وڵه‌ته لیبرالییه رۆژئاواییانه‌دا باوه كه مه‌رجی هاوڵاتیبوون تیایدا نه‌بستراوه به شوێنی له‌دایكبوون‌و مێژوو و زمانی دایك‌و كلتووره‌وه، و تێده‌کۆشێ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌کان به پێی یاسا و له ژێر چاوه‌دێری ده‌وڵه‌ت بپارێزێ و داهاتوویه‌کی گونجاو بڕه‌قسێنێ بو هاونێشتمانیان. جا بۆیه من پێک هاتنی پارتی سه‌ربه‌ستی به پیرۆز ده‌زانم، ده‌با ئێمه‌ی کورد ئه‌زموونی ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نیمان له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هه‌با. هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی پارتی سه‌ربه‌ستی له کاتی دامه‌زراندنی تا ئێستا که پێی ناوه‌ته گۆڕه‌پانی کایه‌ی سیاسی، به کردنه‌وه‌ی دیالۆگ و دیپڵۆماسی له گه‌ڵ لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی رۆژئاوایی هه‌ر وا درێژه به خه‌باتی، دان و ئه‌ستاندن بکات و هه‌ر وا به‌رده‌وام له زه‌ق کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی کوردستان بۆ وڵاتانی تر بێت و وه‌ک سه‌فیرێک ده‌نگی چه‌وساوه‌یی کوردستان به گوێی جیهان بگه‌یێنێ و كێشه‌ی کورد بگوێزێته‌وه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی. :fRISHTA SLAW KAK DIAKO BA BOCHONI EWA DROSTKRDNI ZMANI STANDARDI KURDI SHTEKI GONCAWE BO AMROY KURDISTAN فریشته خان سڵاو له ئیوه، به بڕوای من به‌و هۆیانه که باسی ده‌که‌م ئێمه زمانی ستاندارد و یه‌کگرتوومان هه‌یه و ته‌نیا پێویسته یه‌کده‌ستی که‌ین یان هۆشیارانه رێک بکرێت. ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بی بزانین زمانی یه‌کگرتوو و فه‌رمی و ستاندارد درووست ناکرێت ، به‌ڵکوو زمانی یه‌کگرتوو و ستاندارد درووست ده‌بێت، زۆر له‌مێژه مشتومڕێکی گه‌رم له سه‌ر زمانی ستاندارد له‌ئارا دایه. زۆر که‌س، له مامۆستا و شاره‌زایانی زمانه‌وانی بگره هه‌تا قوتابییان و هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵکی ئاسایی، له سه‌ر ئه‌م باسه ده‌دوێن. ئه‌وه نیشانه‌ی گرینگی بابه‌ته‌که‌یه. سه‌باره‌ت به‌و خاڵه گرینگه، له ئایدیۆلۆژیی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌تدا، ده‌ڵێ: یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌بێ یه‌ک خاک، یه‌ک ده‌وڵه‌ت، یه‌ک کو‌لتوور و یه‌ک زمانی هه‌بێت. جا بۆیه لێره زۆر پرسیاری پۆزه‌تیڤ ساز ده‌بێ،ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌ک زمانمان هه‌یه؟، کلتووری هاوبه‌ش واتا یه‌ک کلتوورمان هه‌یه؟ و مێژووی هاوبه‌شمان هه‌یه؟ که وڵامی گشتیان پۆزه‌تیڤه و له راستیدا یه‌ک خاک مان هه‌یه ، هه‌ر چه‌ند ئێستا چوار به‌ش کراوین ،و جوگرافیای تایبه‌تی سیاسی و پووڵی فه‌رمی مان نییه. به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك بیریار ده‌وڵه‌ت مه‌رجی سه‌ره‌كی دروستبوونی نه‌ته‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌و چه‌مکه هاوبه‌شانه‌ی که له‌سه‌رێ ئاماژه‌م پێداون مه‌رجه‌کانی سه‌ره‌کین بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه که زمان خاڵێکی گرینگه. ، ئێمه وه‌ک گه‌لی کورد خاوه‌ن مێژووی دوورودرێژی بیری نه‌ته‌وه‌یی واتا ناسیونالیزم-ین به‌و مانایه که ئێمه خاوه‌ن پێناسه‌ی کلتووری و زمان و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌خوازیین و له‌و کاته‌وه که هه‌ستمان به بوون کرد و هه‌ستمان به جیاوازی زمانه‌که‌مان له گه‌ڵ زمانه‌کانی تر کرد، به زمانی یه‌کگرتوو گه‌یشتین و هاوکات ده‌گه‌ڵ زمانی یه‌کگرتوو پڕۆسه‌ی ستاندارد کردن ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌ر چه‌ند جیابونه‌وه‌ی دیالێكته‌كان، هه‌میشه كێشه‌یه‌ك بووه له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه ناسیۆنالیزمی مۆدێڕنی کورد دا كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌دۆخی پێش به‌ده‌وڵه‌تبوندا ده‌ژێ. من به‌و بڕوایه‌م هیچ ناسیۆنالیزمێك ناتوانێت دروستببێت به بێ ته‌كنه‌لۆژیای چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه واتا ئه‌ده‌بی نووسین یان زمانی فه‌رمی. چونكه ته‌نیا له‌رێگه‌ی ئه‌و ئامێره ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه گرێده‌درێت. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌ده‌بی نووسین زمانی یه‌کگرتوو به‌ره‌و کایه‌ی ستاندارد بوون ده‌ڕوات. بۆ نموونه سه‌رده‌می میری بۆتان، ئه‌و کات زاراوه‌ی کرمانجی سه‌روو زمانی نووسین و ئه‌ده‌ب بوو و پاش ئه‌و قۆناغه بۆ ماوه‌یه‌ک زمانی هه‌ورامی به هۆی شێخه‌کانی نه‌قشبه‌ندی ده‌گۆزرێته‌وه‌و ده‌بێت به زمانی ئه‌ده‌ب و فه‌رمی و له سه‌رده‌می نوێ که به سه‌رده‌می ناسیونالیزمی مۆدێرنی کورد دێته ئه‌ژمار و هاوکاته له‌گه‌ڵ میرنشینی بابان، زاراوه‌ی کرمانجی خواروو واتا سۆرانی تا ئێستا بۆته زمانی یه‌کگرتوو و هاوکات به نووسین زۆر قۆناغی ستانداردی تێپه‌راندوه و ئێستاش ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌یه تێ‌بکۆشین یه‌کده‌ستی که‌ین. ئه‌وه به‌و واتایه نییه که زمانی کوردی ستاندارد نییه یان لاوازه به‌ڵکوو زمانی کوردی به ته‌واوی زاراوه‌کانی هۆشیارانه ستاندارد بووه به واتایه‌ک ستاندارد کردنی زمان پڕۆسه‌یه نه‌ک پڕۆژه تا کاتێک مرۆڤ هه‌یه زمان که‌ره‌سته‌یه‌که بۆ پێوه‌ندی نێوان تاکه‌کان و به‌ڵگه‌ی بوونه وپڕۆسه‌ی ستاندارد کردن به‌رده‌وامه ،هه‌ر چه‌ند نه‌ختێک شل به‌ره‌و پێش ده‌ڕوا . :Agri Nwe kak Dyako, bareztan le ser Shehid Ehsan fatahian chi ashnayekt heye, aya nosin ya chalaki taybetitan le ser ew barez hebwe شه‌هید ئێحسانی فه‌تتاحییان ده‌نگی بێتاوانی و مافخوازی گه‌لی کورده، شه‌هیدی رێگای ئازادییه، مرۆڤێکه به تاوانی کورد بوون ، به تاوانی بیری جیاواز مافی ژیانی لێ زه‌وت کرا. منیش وه‌ک هه‌موو رۆژنامه‌وانێک و چالاکێکی مافی مرۆڤ تێکۆشاین له‌سێداره‌دانی شه‌هید ئێحسان وه‌ک سمبولی چه‌وساوه‌یی کورد به پشتیوانی کردن و دامه‌زراندنی که‌مپه‌ین و کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ به گوێکه‌ی جیهان بگه‌یێنین و بۆ چه‌ند ساتێک چاوی جیهان بانگهێشت بکه‌ین بۆ بینینی فڕینی کوتری ده‌ربه‌نی نیشتمان. :Rebwar kak Dyako, bareztan le esllda ser be kam layeni Kurdistanin, ta chende bawertan be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye به‌ڕێز ڕێبوار من ئه‌و پرسیاره‌ی جه‌نابتانم له سه‌ره‌وه وڵام داوه‌ته‌وه تکایه بڕوانه وڵامه‌کانی تر. به سپاسه‌وه :Shawbo Minbari kak Dyako roj bash, aya bareztan wek sha3erek bo ta esta berhemekantan chap nekrdwe, bareztan zyatr le ser chi babetek denosn ? ayahindek Kurd ke xoyan be Irani dezann leser chi bnemayeke, aya hokari chye xoshewisti Irani bn le hzri hindek taki Kurda mawe, be taybet qshri Ronakbiran شه‌وبۆ خان ، به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌ره‌فه‌ته نه‌ڕه‌قساوه تا ئێمه وه‌ک کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بتوانین به‌رهه‌مه‌کانمان چاپ که‌ین ، به‌تایبه‌ت له ئێران چوون بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م پڕۆسه‌یه‌کی دوور و درێژه و پڕمه‌ترسی ، به‌ڵام به ته‌مام له نۆروێژ هه‌ندێک له به‌رهه‌مه‌کانم بڵاو که‌مه‌وه. من زیاتر له بوواری ڕه‌خنه کار ده‌که‌م و شێعر و ئه‌ده‌ب و شانۆنامه و سیناریۆ .. به‌شێکن له کاره‌کانم. من به دڵنیایی به ئێوه ده‌ڵێم وا نییه و به‌ڵکۆ ئێمه نه‌ختێک له هه‌ڵوێست گرتن له هه‌مبه‌ر رووناکبیران و رۆژنامه‌وانان په‌له ده‌که‌ین ، دیالۆگه‌کانیان تا کۆتایی ناخوێنینه‌وه، به جۆریک من ناوی ده‌نێم (( هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتن)). :Shahryai Hamidi kak Dyako , mobareze bo istqlali Kurdistan lay ewe chi manayek debexshet, Aya bareztan le nzikewe kak Aref Bawejani denasn, nezertan le ser ew bareze chone, petan waye keseki lehat u lezane ya به‌ڕێز حه‌میدی، موباره‌زه و خه‌بات چه‌ند جۆره واتا نزامی ، کلتوری ، مه‌ده‌نی و ... من به هیچ جۆرێک خه‌باتی چه‌کداری په‌سه‌ند ناکه‌م و به‌ڕێز!چه‌که‌مه‌نی درووست کراوه بۆ گوشتنی مرۆڤه‌کان، به هه‌ر چه‌شنه مه‌به‌ستێک به هه‌ر بیانوو یه‌ک. ئێمه‌ی کورد زۆر به باشی هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که دایک کوژران ، باو‌ک ئه‌نفال کران ، برا شه‌هید بوون و ... چه‌نده به ئازاره و قه‌ت برینی جه‌رگی کورد سارێژ ناکرێ تا به‌ره‌ی داهاتوو، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌نفال نه‌کرێین و هیچ کوردێک شه‌هید نه‌کرێ و هێچ لاوێک له سه‌ێداره نه‌درێ و هێج منالێک وه‌سه‌ر مین نه‌په‌ڕێ و هیچ شار و گوندێک خاپوور نه‌کرێ و .... به‌ڵام هه‌ر چه‌شنه خه‌باتی تر بۆ دایکی نیشتمان له لای من زۆر پیرۆزه. من ئه‌وه‌نده‌ی ڕێزدار کاک عارف باوه‌جانی ده‌ناسم ، که‌سێکه زه‌حمه‌تکێش و رۆڵه‌یه‌کی ئه‌مه‌گ ناس و ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان و زۆر بێ فێڵ بۆ رزگاری کوردستان تێده‌کۆشێ و ده‌وماوه که‌مه‌ی که پارته‌که‌یان دامه‌زراندۆ توانیویانه به دێپلۆماسی و دیالۆگ ببێت به ده‌نگی زیندووی کوردستان له هه‌نده‌ران و ناوخۆی وڵات.
پرســــار له‌لایه‌ن :Shahryai Hamidikak Dyako , mobareze bo istqlali Kurdistan lay ewe chi manayek debexshet, Aya bareztan le nzikewe kak Aref Bawejani denasn, nezertan le ser ew bareze chone, petan waye keseki lehat u lezane ya ?? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-19 10:43:12
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Shawbo Minbarikak Dyako roj bash, aya bareztan wek sha3erek bo ta esta berhemekantan chap nekrdwe, bareztan zyatr le ser chi babetek denosn ? ayahindek Kurd ke xoyan be Irani dezann leser chi bnemayeke, aya hokari chye xoshewisti Irani bn le hzri hindek taki Kurda mawe, be taybet qshri Ronakbiran =? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-19 10:41:34
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Rebwar kak Dyako, bareztan le esllda ser be kam layeni Kurdistanin, ta chende bawertan be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye, ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-19 10:38:37
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Agri Nwekak Dyako, bareztan le ser Shehid Ehsan fatahian chi ashnayekt heye, aya nosin ya chalaki taybetitan le ser ew barez hebwe? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-18 06:46:13
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :fRISHTASLAW KAK DIAKO BA BOCHONI EWA DROSTKRDNI ZMANI STANDARDI KURDI SHTEKI GONCAWE BO AMROY KURDISTAN ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-05 13:11:38
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :rekarslawu detxoshi parti serbesti kurdstan chon abini? petwaye aw parte nweye be sernjdan be wzew hezi genjan detwanet dahatoyeki geshawey hebet le bwari xzmetkrdn be peshxstni hest w aqlyeti neteweyiw serbexoyi le rojhelat kurdstan? aya janabt andami partteki dyarikrawi le rojhelati kurdstan? kam part w bochi aw parte? parti serbesti beray to chon atwanet hengawekani lepenaw karakrdn w peshxstni dozi kurd le rojhelat peshbxat? weray sopasi bepayan ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-01 21:31:21
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :aria pash rezu slaw hawre janabt chon arwanite asoy tekoshani layene kurdyekani rojhelati kurdstan ke bedaxewe zorbeyan toshi lekdabran haton? petwaye bashtrin mikanizmi chareseri bo rojhelati kurdstan chiye?fidraliz yan serbexoyi bochi? wek kesek le bwari honeriyewe chalaki , petwaye asti sinemay kurdstan be gshtiw betaybeti rojhelati kurdstan dahatoy berew chi arasteyek arwat? stalin aywt ( sinam beranbere be yek leshkri gewre) ta chende kurd twaniwete le regay sinemawe asti hoshyari syasyw komelayeti takekani naw komelgay kurdi peshbxat? legel rezmda ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-01 21:26:38
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :Sefin Kerimikak Dyako sillaw aya bereztan peshtr kari siasitan leparteki taybet hebwe , esta le kam shwen deji aya bawert be xebati Serrbexoy heye yane . ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-11-01 20:22:54
وه‌ڵام:
پرســــار له‌لایه‌ن :barzanbarez kaif saz boom be nasini ew dakre bfarmoonanjumen edabi neqede la kayawa dasti ba kar krdo u esta dreja ba karakani dada u ch kareki gringi krdo bo kurdstan u edeby kwrdstan? ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-27 20:18:44
وه‌ڵام:
كوردی نووسین
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:26
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||