::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::

::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی : هه‌ینی‌ 9/10/2010 :::
:: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | گۆڤاری بەرەو سەربەخۆیی ژمارە سفر، لە هەرێمی کوردستان چاپکراو کەوتە بەر دەستیی خۆێنەران. سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان جەژنی ڕەمەزان لە گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران، مەراسمی جەژنی ڕەمەزانی قەدەغەکرد. دوو لێکۆڵێەرو ڕۆژنامەنووسی فەرانسی لە هەولێری پایتەخت سەردانی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پسک دەکەن. بایدن بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

» په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ئۆردوگایی باریکه‌ ئه‌نجوومه‌نی نۆێیان هه‌ڵبژارد.


» کاک عارف باوه‌جانی وڵامی پرسیاری خۆێنه‌رانی به‌ریزی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازنی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌داته‌وه‌.


» هزری نه‌ته‌وه‌یی و دروست کردنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌به‌رخۆ


» کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ به‌شداری سه‌دان پارت و لایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردستانی وجیهانی کۆتایی به‌ کاری ٣ ڕۆژه‌ی خۆی هێنا. به‌یاننامه‌ی ژماره‌ ١ی کۆتایی کۆنگره‌ی یه‌که‌می پ س ک .


» کاک عارف باوه‌جانی وڵامی پرسیاری خۆێنه‌رانی به‌ریزی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازنی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌داته‌وه‌.


» چاوپێکه‌وتنی گۆڤاری نێوه‌ند له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان


» دیمانه‌ی کاک عارف له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزۆێنی ئاسۆسات به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ ببینن


» 822 هه‌زار گه‌شتیاری نه‌ورۆزی سه‌ردانی ناوچه‌کانی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ن.





ناهیده‌ ڕه‌شیدیان وڵامی پرسیاره‌کانی خۆێنه‌رانی به‌ریز ده‌داته‌وه‌.


میوانی ئه‌م جاره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، ژنه‌ چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناهیده‌ ڕه‌شیدیان ه‌،



خۆێنه‌رانی به‌ریزی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، هه‌روه‌ک به‌ڵێنمان پێداون هه‌ر جاره‌و میوانێکی شاره‌زا له‌ بواره‌ جیاوازه‌کاندا بێنینه‌ خزمه‌تتتان، که‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان باش بناسین وبزانین کوردستان به‌ خۆشییه‌ وه‌ له‌ بواری که‌سانی شاره‌زاوه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، میوانی ئه‌م جاره‌مان به‌ڕێز ناهیده‌ ڕه‌شیدیان ه، ناهید خانم که‌سایه‌تییه‌کی ڕۆشنبیر و زمانزان و سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، که‌ بیوگرافی ژیانی خۆی بۆ خۆی بۆی نووسیوین و به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌ ئاراسته‌تان ده‌که‌ین.
چاوڕوانی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ی به‌ریز ده‌که‌ین. www.serbexo.com ‌

من ناهیده‌ ره‌شیدیان له دایکبووی 1955شاری سنه‌ م، خۆێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ودواناوه‌ندی هه‌رله وشاره ته‌واوکرده‌وه. له زانکو ئه‌ندازیاری کیمیام ته واوکردوه. دووسال له زانکوی شاری سنه له به شی کیمیا وه‌ک مامۆستا وانه‌م وتووه‌ته‌وه‌،ودوای هاتنی حکومه‌تی خومه‌ینی منیش هه روه‌ک زور خه‌لکی شاری سنه له‌کار ده‌رکرام و به‌یه‌کیک له شاره‌کانی ئیران دوورخرامه‌وه‌. له دوای چه‌ند سالیک من هاتم بو تاران، وبه‌هۆی کارکردن له‌چه‌ند کارگایه‌کی کیمیایی شاره‌زایی زورم هه یه له دروست کردن جوره‌کانی ره‌نگ وه‌ک ره‌نگی رونی وره‌نگی ئاوی وره‌نگی ده‌رگا ودیوار و ئۆتۆموبیل وره‌نگی پیشه سازی، وهه روه‌ها دروستکردنی جوره‌کان مه‌ره‌که‌بی چاپ بو روژنامه‌کان وکتیب وکارتون وکاغه‌زی سلفون. به‌هوی ئه زمون وکاریگه‌ری تکنولوژی له سه ر ژیانی مروف، جه‌ندین بابه‌تی زانستیم له‌و بواره‌دا بڵاوکردوه‌ته‌وه‌.

ئیدی منیش به‌ هۆی تایبه‌تییه‌وه‌ وه‌ک هه‌زاران کوردی دیکه‌ په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بووم و له‌ ئوروپا گیرسامه‌وه‌، له‌ ئوروپاش له‌ چه‌نده‌ی کاره‌گی تایبه‌تی دروستکردنی ڕه‌نگه‌کان که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم کردن و کارم کردوه‌، ئه‌م هه‌موو ئه زموونانه له‌ بواری کیمیا والێیکردم که‌هه‌ستم به‌وه‌ بکه‌م ئه‌بی له‌ بواری ئابوورییه‌وه‌ یارمه‌تی کوردستانه‌که‌م بده‌م، به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌و بواره‌دا به‌ چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز که‌ به‌ پێویستی نازانم لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبکه‌م یارمه‌تی وڵاته‌ داگیرکراوه‌که‌م داوه‌، و هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی زانستیم له‌و بواره‌شدا به‌ کوردی نووسیوه‌. وه‌ک هه‌ر کوردێکی خاوه‌ن هه‌ست بۆ وڵاته‌داگیرکراوه‌که‌م، واته‌ کوردێکی ناشیونالیست هه‌میشه حه‌زم کردوه بو خه‌لکی خوم کاربکه‌م. له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ هۆێ ناشاره‌زایی له‌ نووسینی زمانی دایکی زۆر ئازاری ده‌دام، به خته‌ورانه به‌هۆی گیرسانه‌وه‌ی شۆێنی ژیانم له‌و وڵاته‌ی لێێ ده‌ژیم، که‌ زۆربه‌ی دانیشتووانی کوردی باشووری کوردستان بوون، ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ گه‌ڵیان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌ خه‌ڵکی سلێمانی بوون، توانیم به‌ باشی له‌ نووسینی کوردی خۆم فێربکه‌م، له سه‌ره‌تای کاری نووسینم به‌ دوو چیروک ده‌ستپێکرد. بۆخۆم وه‌ک که‌سێک که‌ پیویستم به‌ فه‌رهه‌نگ هه‌بوو ڕۆژانه‌ بۆ کارو نووسینه‌کانم که‌ڵکی لێوه‌رگرم، ئه‌وه‌ وای لیکردم که‌ بیر له‌ نووسینی چه‌ند فه‌رهه‌نگێک بکه‌مه‌وه‌ له ‌زمانه‌کانی بێگانه‌ وکوردی، که خوشبه‌ختانه فه‌رهه‌نگه‌کانم پێشوازی زوری لێکرا. ماوه‌ی دوسال خه‌ریکی فه‌رهه‌نگی یه‌که‌م هوله ندی-کوردی بووم، و دووساڵیش خه‌ریکی فه رهه نگی کوردی-هوله ندی بووم. چوار ساڵیترم بو فه رهه نگی فه رانسی-کوردی و کوردی-فه رانسی ته رخان کرد. زورتر له فه‌رهه‌نگی هه ژار(هه نبانه بورینه) که‌ڵکم وه‌رگرتووه، هه‌وڵمداوه‌ که‌ بتوانم ئاسانکاری بکه‌م بۆ کورده‌کانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا که‌ له‌و فه‌رهه‌نگه‌ که‌ڵک وه‌رگرن.
من 11 ساڵه له هۆله‌ندا ده‌ژیم وخاوه‌نی دوو مناڵم که‌ به خۆیندنی باڵاوه‌ سه‌رقاڵن، شاره‌زاییان له‌ چه‌ندین زمانی زیندووی جیهان وه‌ک ئینگلیزی وفرانسی وهۆڵه‌ندی هه‌یه‌، که‌ وه‌ک زمانی دایکی قسه‌ی پێده‌که‌ن.
له داهاتو بیرم له نووسینی چه‌ند فه‌رهه‌نگێکی تر به زمانه کانی ئوروپی کردوه‌ته‌وه‌، و هه‌روه‌ها له‌بواری کیمیای و پیشخستنی ئابووری کوردستان چه‌ندین پرۆژه‌م هه‌یه‌، که‌ له‌ کاتی خۆیدا به‌ گه‌ریان ده‌خه‌م.
به ئاواتی کوردستانیکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات و پیشکه وتوو.

ناهیده ره شیدیان، هۆڵه‌ندا.



















ناهیده‌ ڕه‌شیدیان وڵامی پرسیاره‌کانی خۆێنه‌رانی به‌ریز ده‌داته‌وه‌.

1-پرسیار له لایه ن ئه نور قه ره داغی:
Aya natwanyt la yakek la zankokany haremy kurdistan kar bkayt u sood bgayanyt ba komalgakat hokar chya?
وه لام: زور سه پاس بو ئه و پیشنیان، دیاره کاکه ئه نور بیجگه له ئه وه که هونه ر په روه‌ره، که سایه تی په ره وه ریشه، ئه مه له که سایه تی به رزی ئه و سه رچاوه ئه گرت. من هه میشه ئاماده م بو هاوکاری، چی له بواری کیمیا و چی له بواری فه رهه نگی زمانی کوردی و فه رانسی و هوله ندی.
2-پرسیار له لایه ن کاک ره زا هه دایه تی:
xosh7allm be ashnay em jne Kurde zireke Nahid xanm hokari chye ta esta der nekewtoy aya siaseti Kam Hizbi Kurdistani Rojhellatt la pesende aya esta bawert be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye
وه لام :منیش خوشحالم له ئاشنایی ئه وه، من هیچ کاریکم نه کرده وه که ده رکه وم. ئه ویشه که کردومه، ئه رکی سه رشانمه، تنوکه ئاویکه بو قه ربوکردنه وه ی ده ریای نیشتمان که منی په روه رده کرده وه. دیاره به هوی راگه یاندن ئه م سه رده مه وه ک فیسبووک و تویتر، به یه که وه په یوه ندیمان هه یه بو بیر ورا گورینه وه و پیکه وه ژیانیک باشتر و به رو کومه لگایکی گه ش و پیشکه وتوو.
پرسیاری دووه م :هه ر حیزب و لایه نیک که به هره مه ندی و توانمه ندی من له ریگه ی پیشخستن کومه لگا بناسیت وکه لک لی وه ربگره، ئه و ه من ئه بم به لایه نگری ئه و حیزبه ، نه من وه ک تاکه که س به لکو بتوانیت گشت خه لک له پیشخستن کومه لگا به شدار بکات، ئه وکاته ئه و حیزبه سه رئه که وێت. هه رحیزبیک بیر له بنه مای فه رهه نگی بکاته وه و به رنامه ی دریژخایانی بیت بو ئه م بواره، ئه و حیزبه له ناو خه لک په ره ده سینت.
پرسیاری سیوم: به پی زانستی کومه لناسی ئاستی پیشکه وتن خه لک له بواری فه رهه نگی و زانستی زور رولی گرنگ ئه بینت له خه باتی سه ربه خویی. من باوه رم به خه باتی سه ربه خویی هه یه، به لام ئیمه ئه بیت به ژیرانه و به زانستی بو ئه م مه به سته هه نگاو هه لگرین.
3-پرسیار له لایه ن هه نار عه زیزی: ناهید خانم خۆش هاتن، به‌ پێی زانسته‌کانی به‌رێزتان کام له‌ ناوچه‌کانی کوردستان کیمایی هه‌یه‌ ؟ ئایا زانیاریت له‌ سه‌ر مه‌نبه‌عه‌کانی ئیقتسادی کوردستان هه‌یه‌؟ مه‌به‌ستم ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، ئێوه‌ ته‌ره‌فداری کام حیزبی کوردین؟
وه لام: له گه ل ریز وحورمه ت هه نار خانم جیاوازی نیوان کانناس وکیمیا زان ئه وه‌ی که کانناس کانه‌کان ئه ناسیت وزانیاری له سه رکانه‌کانی ئابووری هه یه، به‌لام کیمیازان هه روا که له ناوه‌که ی دیاره زانایی ئه وه یه هه یه که له شتی بی بایه خ، هه‌رزان شتی پربایه‌خ بوژیانی خه لک دروست بکات. بونموونه خاوه ن کارگای که ره سه ی ره نگی و یا مه ره که فه ی چاپ، یه کیک له دوله مه ندترین که سانی دنیان، بو ئه وه له شتی هه رزان و بی بایه خی پاشماوه ی لابه رهه‌مه کانی نه وت ئه و که ره‌سانه بو ژیانی خه لک دروست ئه که ن. پرسیاری ئاخره‌که‌ت ئه توانی له وه لامی کاکه ره زا ببینی.
4-پرسیار له لایه ن ئالان قادری، ئه‌م کاته‌ت باش به‌ڕێز ناهید.
بێجگه‌ له‌و کتتێبه‌ فه‌رهه‌نگیانه‌، هیچ کتیىیکی دیکه‌ی زانستیت بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه‌، یا به‌ نیاز نیت له‌ داهاتوو بڵاویان بکه‌یته‌وه‌،
وه لام: هه مووکاتان باش کاک ئالان، من بیجگه له چوار فه رهه نگی فه رانسه-کوردی و کوردی-فه رانسه و هوله ندی-کوردی و کوردی-هوله ندی، دوو کومه له چیروک بو منالان به کوردی و به هوله ندی بو منالان کورد له هوله ند نووسیوه که ئه توانی له
بیبینی. Google, facebook


-پرسیار له لایه ن ئاگری کرماشان ، ناهید خانم،
ئێوه‌ چۆن ده‌رواننه‌ مه‌سه‌له‌ی ئیستقلال کوردستان،
چی شناختێکتان له‌ سه‌ر کرماشان هه‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ کرماشان له‌ کورد بوون دوور خاته‌وه‌ .
وه لام: کاکه ئاگری به پێی زانستی کومه لناسی ئه وه ئه گه ریته وه به ئاستی پیشکه وتن خه لک له بواری فه رهه نگی که تا چه ند ئاماده ییان تیا بیت، به‌لام باوه‌رم به شتیکه، به پی زانستی کومه لناسی، فه رهه نگ و شارستانی کورد به ئه و ئاسته گه یشته وه که به توانیت سه ربه خو بیت. سه باره ت به کرماشان، ئه توانین بڵیین، که‌ هه‌وڵی زۆر دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کرماشان له کورد دووربخه‌نه‌وه، به لام به خوشیه‌وه نه‌یاتوانیوه‌ سه‌رکه‌وتووبن، له بیرمان نه چیت که‌ ئیستا کوردایه‌تی له‌ کرماشان له‌ ئاستێکی زۆرباشدایه‌.

5-پرسیار له لایه ن نارین قازی، ئه‌م کاته‌ت باش خوشکه‌ ناهیده‌.
تۆ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ دواکه‌وتووه‌یی کۆمه‌ڵگاکه‌مان وه‌ک ژن کوشتن چی پێشنیارێکت هه‌یه‌، خۆت ئاماده‌ کردوه‌ له‌ دوا ڕۆژدا بگه‌رێیته‌وه‌ کوردستان، خه‌بات بکه‌ی بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان؟
وه لام: هه موو کاتتان باش. نارین خانم کیشه ی ژن له کومه لگای دواکه وتوو زور قووله و ئه بیت پسپور بیت که بتوانی وه لامده ری ئه م کیشه بیت. خوی له خویدا کیشه ی ژن و دواکه وتووی کومه لگا به یه که وه به ستراوه، ئه گه ر کومه لگا پیش که وت ئه و کیشه ی ژنیش چاره سه ر ده بیت.

6-پرسیار له لایه ن هاوار بانیخیلانی ، سڵاو خاتو ناهیده‌.
سه‌ره‌تا به‌ نده‌ وه‌ک کوردێکی باشوری کوردستان خۆشحاڵ و دڵخۆشم که‌ له‌ پارچه‌یه‌ک له‌ نیشتیمانه‌که‌م که‌ سانی وه‌ک ئێوه‌ی تیا هه‌ ڵکه‌ وتوه‌ ، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ له‌ به‌رێزتانی ئه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌یه‌کی کوردو خاوه‌ن بیروکه‌ له‌ بواری زانستی ، ئایا له‌م زه‌مه‌ن و کاته‌ دا که‌ ئێوه‌ له‌ دوره‌ وڵاتدا ده‌ژین زانست و مه‌عریفه‌ ی ئێوه‌ چی خزمه‌زتێک به‌ کورد ده‌گه‌یه‌نێت . هیوادارم به‌هه‌ند لێم وه‌ر بگری ،له‌ گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویویستی هاوار بانیخێڵانی ، باشوری کوردستان،هه‌ولێر .hawar6868@yahoo.com
وه لام: له گه ل ریز و سلاو بو به ریزتان. منیش خوشحالم به کوردیکی به هه ست وسوزی باشوری کوردستان. کاکه ئیمه گشتمان به یه که وه به ستراوین و بته وه ی نه‌ته‌وه‌یی کاریگه ریمان له سه ریه ک هه یه. من وه ک فه رهه نگنووس ئه‌وه‌م له‌ ده‌ستهاتووه‌ که‌ فه رهه نگیک نوێ به‌ ٢زمانی گه‌وره‌ی جیهانی بۆ سه‌رکوردی و به‌ پێچه‌وانه‌که‌شی له‌ کوردییه‌وه‌ بۆ سه‌رزمانی ئه‌وان، پیشکه ش به کومه لگاکه‌م بکه‌م. ئه گه ر بیتو روژی ئه م فه رهه نگانه له گه له‌ فه رهه نگه کانیتره و یا ته‌نانه ت فه رهه نگه فارسیه کان به راورد بکه ن، ئه زانن که به راستی رچه‌ شکین بووم له‌و وڵاته‌ی لێێ ده‌ژیم. دواگه‌ران به شوین ره‌گ وبنی وشه و ریک وپیکی وشه کان که یه کتر ئه گرنه وه له ئه م فه رهه نگانه ئه بینی. له م فه رهه نگانه وشه ی ره سنی کوردی و تا چه ند زمانی کوردی زمانیک په تی و پاراوه و که متر وشه ی بیگانه تیایه، ئه بینی. به‌لام زمانی کوردی پیشکه وتوو نیه. به واتای ئه وه که له سه ری کار نه کراوه و پیش نه خراوه. ئه م فه رهه نگه ی زمانی کوردی به زمانه پیش که وتوو و ئه ستاندارد دنیا وه ک فه رانسی و هوله ندی نووسیوه که چه ندین سال لیکولینه وه له سه ریکراوه و ریک وپیک کراوه، که خوی له خویدا به زمانی کوردیش ریک وپیکی تایبه تی داوه. بیجگه له مانه ، من یارمه تی خه لکی وڵاته‌که‌م کوردستان به تایبه تی کوردانی دانیشتوو له هوله ندا داوه که هوله ندی فیر بین و له کومه لگایک که به ناچاری تیا ئه ژین بیبه ش له مافه کانیان نه بن. یه‌کێک له‌و بۆشاییانه‌ی کورد من له‌م وڵاته‌ هه‌ستم پێده‌کرد و پێم وابوو ئه‌رکێکی پێوست و‌گرنگه‌ له‌ سه‌ر شانم‌. هه‌ستم پێکرد که‌ ده‌بێت پێیوه‌ خه‌ریک بم بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی به‌رچاوی کۆمه‌لگاکه‌م له‌م وڵاته‌ نووسینی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ بوو.خه‌ڵکه‌که‌مان له‌و وڵات پشێتر په‌نایان بۆ فه‌رهنگه‌لێک ده‌برت که‌ بۆ سه‌رزمانه‌کانی بێگانه‌ وه‌رگێرابوون، هه‌ستم ده‌کرد که‌ زۆر پیویستیان به فه رهه نگی زمانی دایکی هه یه، زانینی زمانی هه‌ر وڵاتێک که‌ کورده‌کان تێیدا ده‌ژین کلیکی کردنه‌وه‌ی ژیانه‌ له‌و وڵاته‌دا. هه‌رکاتێک زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ باش فێربن، ئه و کاته ئه توانرێت له زانست وته کنولوژی ئه ولاته بو ناو کوردستان بهێنێته‌وه‌، و زور ئالوگوری کومه لایه تی پیک بهینێت له دنیای گولوبالیست. دیاره کاک هاوار زور به وردبینی و زیرکی ئه م پرسیاری کرده وه که من ئه ونده زور له سه ر ئه م بابه ته قسه بکه م.

7-پرسیار له لایه ن: هه رمی ئه حمه دیان، ناهیده‌ خانم، خۆش هاتن،
ئایا ئێوه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان پرۆژه‌یه‌کتان به‌ ده‌سته‌وه‌ هه‌یه‌،
هۆکاری خۆسووتاندنی ژنان به‌ چی ده‌بینی ؟
وه لام: ئه ویش زور به خه یر بین. هه رمی خانم، به داخه وه، ئه وه نه خوشیکه کومه لایه تی و چاره سه رکردن نه خوشی کومه لایه تی زور زانایی و زانستی ئه ویت. ئه بیت پسپور له ئه م بواره بیت تا بتوانی ریگه چاره ی بو بدوزیته وه ، کیشه ی ژن له ولاتی دواکه وتوو زور قووله. خوی کیشه ی ژن و پیشکه وتن کومه لگا پیکه وه به ستراوه. ئه‌گه‌ر کومه لگا پیش بکه ویت ئه وه کیشه ی ژنیش چاره سه‌رده بیت. هوکاره‌که‌شی ئه وه‌یه‌ کاتیک ژن ئه بینت هه موو ده‌رگاکانی له سه‌ری داخراوه، ئه‌و کاته به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م ڕێگا هه‌ڵه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت که‌ ئه‌ویش خۆسووتاندنه‌. که‌من هیواخوازم هه‌رگیز ژنانی کورد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی کێشه‌کانیان په‌نا بۆ خۆسووتاندن نه‌بن، وڕێگاچاره‌ی دیکه‌ زۆره‌ که‌ بتواێت ئازاره‌کانیان که‌مکاته‌وه‌. مخابن که‌ پیاویش له کومه لگای دواکه وتووی ئێمه‌دا به وئاسته نه‌گه یشتووه که ژن په روه‌ر یا که سایه تی په‌روه‌ر بیت. به‌لام حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌م هه ڵبه‌سته ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ریزانه بکه‌م که ئه‌یانه‌وه‌ی خویان بسووتینن.
ئه گه رکولیک بگه شیته وه
هه زران گول له ئه و گه شه، ئه گه شینه وه
با شه تلیک بکیلین
با ده نکیک بوه شینیم
بیته هه زران گولی گه شاوه
بیته باخچه یک پر له گولی رازاوه
بیته هوی گه شانه وه ی هه زاران کچی جوان
بیته هیوای دواروژ لاویک
بیته هه ستی هاوژینی بیواریک
بیته دلنیایی بو ئاواته کونه کان دایکیک
بیته رووناکی بو ریگه ی مه به ست
بیته مه به ستیک بو به رده وامی ژیان
ناهیده ره شیدیان 2002
پرسیار له لایه ن: به هروز سنه یی. ناهید خانم ئایا بڕیارت نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی سیاسی تێکۆشانت هه‌بێت، ئایا ئایدولۆژیایی کۆمۆنیستی به‌ نه‌زه‌ری تۆ بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئایدولۆژیایه‌کی دروسته‌ کاری له‌ سه‌ر بکری.
وه لام: له گه ل سلاو و ریز، کاکه به هروز له دانه یه‌ک له پرسیاره‌کان سه‌ره‌وه‌ ئاماژه م پیکردوه‌. تکایه‌ وڵامه‌کانی سه‌ره‌وه‌ بخۆێنه‌وه‌. ته‌نیا ئه‌وه‌ دووپات ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ من ده‌توانم له‌ حیزب ولایه‌نێک کاربکه‌م که‌ باوه‌ری به‌ خه‌بات بۆسه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی یه‌کجاری گه‌له‌که‌م بێت. سه باره ت به ئایدولوژی کومونیستی، هه‌ربیرو باوه‌ریک له سه رده‌مێک له ژیانه بو گۆران زوربه‌رز وپیروزه. خوی له خویدا هه میشه کومه‌لگا خوی بریاری چاره نووسی خوی ده‌دات. ره‌نگبێت بو قوناخیک که سه‌رمایه له ده‌س گروپیک کو ده‌بیته وه، کومونیست چاره سه ر بیت بو ئه و قوناخه و یان که مترخه می و بی پرنسیبی له کومه لگا زوربیت، یا ئه‌و کاتانه‌ی که‌ ئایننه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرین وکۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕه‌ش بوونه‌وه‌ ئه‌بن، ئه و کاته هیدنێک شۆرشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ناوخۆیی پێویسته‌. یان ئه گه‌ر ولات کمونیستی بیت وجوریک کمونیست بیت که‌خه لک هاوبه‌ش بکات له هه‌ژاری، ئه وکاته سه‌رمایه داریه که رولی خوی ده بینی. سه باره ت به کوردستانیش خو هیشتا ئیمه به قوناخی سفر(0) نه گه یشتووین که بزانین کام بیر وبروا و ئایدولوژی باشه بو ولاته‌که‌مان. هه رکاته ئیمه توانمه‌ندی ئه وه‌مان بوو بنه‌ره‌تی فه‌رهه نگیمان به هیزبکه‌ین، ئه‌وه‌ ڕێگاخۆشکه‌رێکه‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ولیبرالی بو گه شه کردن کومه لگا. ئیتر با ئیستا بو گه یشتن به مه به ست و ئاواته کانمان بیرله ئه م فاکتورانه بکینه وه . بنه ره تی فه رهه نگی وه ک به هیز کردنی کوردایه تی و دوله مه ند کردنی زمانی کوردی بو په یوه ندی و هاوژینی و له یه کترتیگه یشتن. دوای به ده‌سهینان سه ربه‌خویی خوی له خویدا کومه لگا به رو قوناخه سیاسیه‌کان ده‌روات.
ناهیده ره شیدیان 2009


پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :هه‌رمێ ئه‌حمه‌دیان
ناهیده‌ خانم، خۆش هاتن،
ئایا ئێوه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی کوشتن و خۆسووتاندنی ژنان پرۆژه‌یه‌کتان به‌ ده‌سته‌وه‌ هه‌یه‌،
هۆکاری خۆسووتاندنی ژنان به‌ چی ده‌بینی ؟
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-20 10:38:49

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :بێهروز سنه‌یی
ناهید خانم ئایا بڕیارت نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێکی سیاسی تێکۆشانت هه‌بێت،
ئایا ئایدولۆژیایی کۆمۆنیستی به‌ نه‌زه‌ری تۆ بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئایدولۆژیایه‌کی دروسته‌ کاری له‌ سه‌ر بکری
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-20 10:36:05

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :هاواربانیخێڵانی
سڵاو خاتو ناهیده‌.
سه‌ره‌تا به‌نده‌ وه‌ک کوردێکی باشوری کوردستان خۆشحاڵ و دڵخۆشم که‌ له‌ پارچه‌یه‌ک له‌نیشتیمانه‌که‌م که‌ سانی وه‌ک ئێوه‌ی تیا هه‌ڵکه‌وتوه‌ ، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ له‌ به‌رێزتانی ئه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ ئێوه‌یه‌کی کوردو خاوه‌ن بیروکه‌ له‌ بواری زانستی ، ئایا له‌م زه‌مه‌ن و کاته‌ دا که‌ ئێوه‌ له‌ دوره‌ وڵاتدا ده‌ژین زانست و مه‌عریفه‌ ی ئێوه‌ چی خزمه‌زتێک به‌ کورد ده‌گه‌یه‌نێت . هیوادارم به‌هه‌ند لێم وه‌ر بگری ، له‌ گه‌ڵ رێزو خۆشه‌ویویستی هاوار بانیخێڵانی ، باشوری کوردستان ، هه‌ولێر .hawar6868@yahoo.com
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-12 18:10:55

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :نارین قازی
ئه‌م کاته‌ت باش خوشکه‌ ناهیده‌.
تۆ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ دواکه‌وتووه‌یی کۆمه‌ڵگاکه‌مان وه‌ک ژن کوشتن چی پێشنیارێکت هه‌یه‌،
خۆت ئاماده‌ کردوه‌ له‌ دوا ڕۆژدا بگه‌رێیته‌وه‌ کوردستان، خه‌بات بکه‌ی بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان؟
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-12 11:22:08

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :ئاگری کرماشانی
ناهید خانم،
ئێوه‌ چۆن ده‌رواننه‌ مه‌سه‌له‌ی ئیستقلال کوردستان،
چی شناختێکتان له‌ سه‌ر کرماشان هه‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران هه‌میشه‌ هه‌وڵیداوه‌ کرماشان له‌ کورد بوون دوور خاته‌وه‌
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-11 10:55:31

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :ئالان قادری
ئه‌م کاته‌ت باش به‌ڕێز ناهید.
بێجگه‌ له‌و کتتێبه‌ فه‌رهه‌نگیانه‌، هیچ کتیىیکی دیکه‌ی زانستیت بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه‌، یا به‌ نیاز نیت له‌ داهاتوو بڵاویان بکه‌یته‌وه‌،
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-10 11:14:09

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :هه‌نار عه‌زیزی
ناهید خانم خۆش هاتن،
به‌ پێی زانسته‌کانی به‌رێزتان کام له‌ ناوچه‌کانی کوردستان کیمایی هه‌یه‌ ؟
ئایا زانیاریت له‌ سه‌ر مه‌نبه‌عه‌کانی ئیقتسادی کوردستان هه‌یه‌؟ مه‌به‌ستم ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌،

ئێوه‌ ته‌ره‌فداری کام حیزبی کوردین؟
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-10 11:11:03

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :anwer karadaghi
Aya natwanyt la yakek la zankokany haremy kurdistan kar bkayt u sood bgayanyt ba komalgakat hokar chya?
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-08 16:50:01

پرسیار وه‌ڵام:

پرسیار پرســــار له‌لایه‌ن :Reza Hedayeti
xosh7allm be ashnay em jne Kurde zireke

Nahid xanm hokari chye ta esta der nekewtoy?
aya siaseti Kam Hizbi Kurdistani Rojhellatt la pesende,
aya esta bawert be xebat bo Serbexoy Kurdistan heye ?
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-10-08 14:29:54

پرسیار وه‌ڵام:






هاوڵاتی بەڕێز: کام لەم پارتە سیاسیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانت پێ چالاکە لە بواری دیپلوماتی نێونەتەوەییەوە. تکایە بە شێوەی خوارەوە دەنگ بدە بەو لایەنەی کە پێت وایە لە ئاست دونیایی دەرەوە چالاکی دیپلوماتی زیاترە.
کۆمەڵە- پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 157

» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به‌ وه‌شان ده‌کات

» بانگه‌وازی ژماره‌ ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن

» دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده‌، له‌ پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په‌ له‌ لایه‌ن دادگای تورکیاوه‌ بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن.

» کاک عارف باوه‌جانی، که‌ میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه‌.

» شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی!

» ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه

» خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور.

» له‌ ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له‌ به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه‌،

» قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی

» Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan

» وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به‌ بۆچوونی ئێمه‌ له‌ باتی ئه‌وه‌ی بس له‌ یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه‌ باس له‌ 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت،

» له‌ پێوه‌ندی به‌ کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه‌

» له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین

» پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند .

» توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا

» چ جۆره‌ ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه‌ هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟

» هه‌‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا'

» له‌ ناو بردنی پ .ک .ک . به‌ چ مه‌به‌ستێک؟

» هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به‌ لوتكه‌ی بایكۆت ....

» دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له‌ بلژیک




ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:10
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved