|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست! خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان! كه‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسیی و كه‌لتوری‌یه خه‌باتگێڕه‌كان! وه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ده‌زانین له‌و قۆناغه هه‌ستیار‌ه له ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دا نه‌ك هه‌ر هێشتا هاوكاری و هاوخه‌باتیی نێوان پارت و رێكخراوه‌كانی ئه‌م به‌شه له كوردستان وه‌ك پێویسته نه‌هادینه نه‌کراوه، به‌ڵكوو له یه‌ک ساڵی رابردوودا به‌داخه‌وه ره‌وتێك له لێكترازان و لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ش له نێوانیاندا وه‌ڕێ كه‌وتووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه بزوتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له هه‌ر كاتێك پێویستیی به پته‌وی و یه‌کڕیزی هه‌یه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش چاوه‌ڕوانی یه‌كگرتن و هاوئاهه‌نگیی سیستماتیكیان له هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نی‌یه‌کانیان هه‌یه. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پێویستییه و بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و بۆشاییه، ئێمه ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی له خواره‌وه ناومان هاتووه، رۆژی 5 ی ئۆكتۆبری 2007 له یه‌که‌مین دانیشتنی خۆماندا وێڕای كۆك بوونمان له‌سه‌ر ئه‌سڵی دامه‌زراندنی بناخه‌ی هاوكاریی هاوبه‌ش و له‌پێناو بوونی ده‌نگێكی یه‌کگرتووی كورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا، به دیاری كردنی هه‌یئه‌تێك بۆ داڕشتنی به‌رنامه و چوارچێوه‌ی ئه‌و یه‌كگرتنه، ره‌وتی هه‌ڵێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانی سازكردنی ئه‌و هاوخه‌باتی‌یه‌مان وه‌ڕێ خست. دواتر له رۆژی 19 ی ئۆكتۆبری 2007 كۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاریی زیاتر و هه‌ڵبژاردن و ساغكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی پێڕه‌و و پرۆگرام به‌ست، و سه‌ره‌نجام له رۆژی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری2007 دا پاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئامانج و پێكهاته و شێوازی كاری ئه‌و هاوخه‌باتی‌یه، "یه‌کگرتووی كوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا"مان وه‌ک رێكخراوێكی چه‌تر و كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و چالاكڤانانی كوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیا و به مه‌به‌ستی بردنه پێشی هاوبه‌ش و هاوپێوه‌ندانه‌ی ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانمان به‌تایبه‌تی بۆ خزمه‌ت به پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراند. ئێمه ئه‌مڕۆ وێڕای دانی موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵی لێك نزیكبوونه‌وه‌یه، وێڕای ده‌ربڕینی ئاماده‌ییمان بۆ خزمه‌ت به هاونیشتمانانمان له بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا به‌بێ وه‌به‌رچاوگرتنی هیچ جۆره هه‌ڵاواردنێك، ده‌ستی هاوكارییش بۆ لایه‌ن و چالاكڤانانی دیكه درێژ ده‌که‌ین كه بیانه‌وێ چ له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپ و ئامانجه‌کانی یه‌كگرتووی كوردی رۆژهه‌ڵات له بریتانیادا و چ به شێوه‌گه‌لی دیكه هاوكار و هاوخه‌باتمان بن. ئه‌م کۆمیته‌یه به‌زوویی به‌رنامه‌و پیره‌وی نێوخۆی بڵاوده‌کاته‌وه. سڵاو له ته‌بایی و یه‌کریزیی بزوتنه‌وه‌ی كورد به گشتی و تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌تی. سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی هه‌قخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد. 1- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورده‌کانی خوراسان 2- پارتی ئازادی کوردستان 3- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان 4- پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 5- پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 6- حیزبی دێموکراتی کوردستان 7- کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران 8- یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 9- یه‌کیه‌تی لاوانی کۆمه‌ڵه 10- پرۆژه‌ی ژنی کورد 11- ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ 12- کۆمه‌ڵێک سیاست وان و ڕوناکبیری سه‌ربه‌خۆ The United Iranian Kurdish Society-Britain کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا unitediks @yahoo.co.uk کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورده‌کانی ئێران- بریتانیا
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
11/07/2007 1:06:25 PM
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:24
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||