|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
هه‌ینی 9/10/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' بۆخۆشم که‌مێک پێم سه‌یربوو که ئه‌م سه‌ردێڕم بۆ ئه‌م نووسراوه کورته هه‌ڵبژارد، چوونکی من نه زمانناسم و نه پسپۆڕری باری زمان و وێژه. به‌لام جێی خۆیه‌تی که ئه‌م هه‌ڵه ناڕه‌وا و زۆر جار مه‌ترسیداره ئاشکرا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. مه‌ودایه‌که که تورکیا ده‌یه‌وێ به‌ره‌و هه‌ولێر و چاڵه‌نه‌وته‌کانی که‌رکووک وه‌رێکه‌وێت و باقی ماجه‌را... ئه‌وه‌یکه که بۆ منی رۆژهه‌ڵاتی جێی داخه شێوه‌ی ئاخافتنی کورد و ناکورد به‌رامبه‌ر به‌م کێشه و ناولێنان و تیتربه‌ندی و ده‌ربڕینی ئه‌م گرفته‌یه. هه‌رکه‌س چاوێک به بڵاوکراوه‌کاندا بخشێنێت جوان بۆ وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ که هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و تاکتیکی و ستراتیژیکی له ئارادایه، جا هه‌ندێکی به‌ده‌ست کورده‌وه(وه‌ک هه‌مێشه) و هه‌ندێک له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌م کێشه‌یه و ئه‌ویتریشی به‌ده‌ست و زمانی نه‌یارانی کورده‌وه(ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌میشه) دێته گۆڕێ. هه‌موومان ئاگاداری رووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی نێوان کوردستان و ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ین. له‌م نێوه‌دا چه‌ند شێوه‌ی ئاخافتنی به‌م چه‌شنه ده‌بێندرێ: • کێشه‌ی PKK و تورکیا • کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا و گرووپه تیرۆریسته‌کان که به کێشه‌ی تیرۆڕیزم له تورکیا باسی لێوه‌ده‌کرێت • کێشه‌ی کورد له تورکیا • کێشه‌ی کورد و تورکیا ئه‌مانه زۆر به روونی هه‌ر رۆژ ده‌که‌ونه به‌رچاو له بلاوکراوه‌کان. ئه‌وه‌ی که جێگای داخه ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک تیتر و شێوه ده‌ربڕێن ده‌بینین و ده‌بیسین که نابێ و ناحه‌قیشه که له لایه‌ن کوردێکه‌وه بێ به تایبه‌ت وته‌بێژان و وه‌زیران و که‌بیرانی کورد له باشووری کوردستان. لێره‌دا پرسیارێک دێته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کام یه‌ک له‌م تیترانه بۆ واقعی کێشه‌که درووستن بۆوه‌یکه که ئێمه وه‌ک کورد که‌ڵکی لێوه‌رگرین؟ ئایا ره‌وایه کوردێک ئه‌و گرفتانه که ئێستا به‌ڕۆکی گه‌لی کوردی گرتووه به کێشه‌ی حیزبێک پێناسه بکات؟ ئه‌دی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌را و هه‌ڵلا و تۆپ و بۆمبارانه رۆژانه‌یه ته‌نیا ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر بوونی حیزبێک به نێوی PKK ئه‌دی ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا و وه‌پاشخستنی واده‌ی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 و که‌رکووک و ئێراق کوجا مه‌رحه‌با؟ بۆ ده‌بێ لانیکه‌م له‌م هه‌له بێ‌وێنه‌یه‌دا( هیچکات ده‌رفه‌تێکیی جیهانی ئه‌وتۆ لا ئاستی میدیادا بۆ کورد نه‌هاتۆته ئاراوه) ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد، به تایبه‌ت ، ئه‌م گرفته وه‌ک ' کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست' دا نه‌خه‌نه به‌رباس و لانیکه‌م له وتووێژ و چاوپێکه‌وتن و میدیاکاندا به‌م شێوه‌یه باسی لێوه‌نه‌که‌ن؟ بۆ ده‌بێ له کوردێکی به‌رپرس به جێێ ئه‌وه‌ی که له ده‌رفه‌تێکی راگه‌یاندندا که بۆی ده‌لوێ، به جێی ئه‌وه‌ی که به حه‌ق و راست باس له کێشه‌ی کورد له تورکیادا (لانیکه‌م) بکات، ده‌ڵێ کێشه‌ی پ ک ک و تورکیا. ئه‌وه چ مانایه‌کی هه‌یه؟ که‌وابوو لێره‌دا ره‌وایی به ئه‌رته‌شی تورکیا ده‌درێ که گرووپێکی به تێڕۆریست ناسراو ( له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی جیهانی تورکیا) به نێوی پ ک ک له‌به‌ین به‌رێت و دواتریش ناوی لێده‌نێن سه‌که‌وتنی کۆماری سێکۆلاری تورکیا له له‌ناوبردنی ئه‌لقاعیده‌ی کوردان‌دا، دواتریش دانس و پێکدادانی پێکی شه‌رابی رۆڵه‌کانی مسته‌فا که‌ماڵ له مه‌یدانه‌کانی ئه‌سته‌مبووڵ و ئانکارا و ته‌نانه‌ت پێته‌خته‌کانی زۆر وڵاتانی ئه‌وروپی. دوێنێ دیتمان که چون زۆر لاوی تورک له بروکسێل به پشتیوانی له هێڕشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان هاتنه نێوشه‌قامه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کردن له کۆمه‌ڵ و رێکخراوه‌و ته‌نانه‌ت چایخانه کورده‌کانی شاری بروکسێل. ئێمه وه‌ک کورد له‌سه‌رمانه : 1- به هیچ شێوه‌یه‌ک کێشه‌ی کورد به حیزبێکه‌وه نه‌ناسێنین و هیچ حیزبێکی کوردستانیش له کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌وره‌تر نه‌که‌ینه‌وه. 2- پ ک ک به ته‌نیا کێشه‌ی تورکیا نیه و خودی ئه‌م حیزبه‌یش ته‌نیا به‌شێکه له کورد و ئه‌وه‌ی که ئێستا له ئارادایه و بۆته هه‌والێکی سه‌ره‌کی هه‌وڵنێره‌کانی جیهان به ' کێشه‌ی کورد' ناودێر بکرێت. 3- من کارم به نه‌یاری کورد نیه که چۆن باسی کورد و کێشه‌ی کورد ده‌کات، به‌لام ئه‌وه‌ی که ئه‌وڕۆکه له‌سه‌رمانه و پێویست و زه‌رووره، به جیهانیکردنی کێشه‌ی کورد و به کوردستانی کردنی گرفته‌کانه. کاوه ئاهه‌نگه‌ری بلژیک خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
10/26/2007 2:00:14 PM
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 157
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:15
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||