|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
هه‌ینی 9/10/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
کوردستانی - كۆماری ئیسلامی ئێران به هه‌ڵه له پڕۆژه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه PNA - دكتۆر "كه‌مال كه‌ركوكی" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆماری ئیسلامی ئێرانی ره‌تكرده‌وه و راشیگه‌یاند كه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی كوردستان هیچ هاوكارییه‌كی دارایی بۆ پارت و رێكخراوه‌ی ده‌ره‌كییه‌كان پێشنیاز نه‌كراوه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕه‌كانی (ئیرنا) كه زمانحاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و ماڵپه‌ڕی (تابناك) كه سه‌ر به (موحسین ره‌زایی) سه‌رۆكی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، گوایه له‌و رۆژنامانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌چن و بڵاوده‌بنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ یه‌كێك له رۆژنامه‌كان بنووسن، ئاماژه‌یانداوه كه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری دارایی بۆ پارت و رێكخراوه به‌رهه‌ڵستكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ست نیشان كراوه. له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆی زاگرۆس وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كانی كۆماری ئیسلامی بڵاوكراوه‌ته‌وه گووتیشی: له پڕۆژه بودجه‌ی پێشنیازكراوی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له خاڵێكی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا رێژه‌یه‌ك پاره دیاركراوه كه وه‌كو هاوكاری به‌و پارت و لایه‌نه سیاسیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌درێت كه تا ئێستا هاوكاری داراییان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه، تا ئه‌و كاته‌ی یاسای پارته سیاسییه‌كان ده‌رده‌چێت. گووتیشی: ئه‌و هاوكارییه داراییه‌ی له پڕۆژه‌كه ده‌ست نیشانكراوه ته‌نها بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه و هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ناگرێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ راستیه‌كی نییه. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه په‌رله‌مانی كوردستان نیوه‌ڕۆی 26ی ئه‌م مانگه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له 27 ماده پێكهاتووه و تێیدا بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان به 11 ترلیۆن و 432 ملیار و 176 ملیۆن دینار خه‌ملێندراوه و كورتهێنانی بودجه‌ش بڕی 835 ملیار دیناره. به‌ڵام ماڵپه‌ڕی (تابناك) لیستێكی بڵاوكردۆته‌وه گوایه 8 پارتی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی له‌م پڕۆژه بودجه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕی 400ملیۆن دینار هاوكاری دارایی وه‌رده‌گرن.
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
2010-01-31 01:05:08
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 157
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:13
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||