|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
ره‌حمه‌ت عه‌زیزی rahmatazizi@yahoo.com پاشه‌کشه له مافه نه‌ته‌و‌ه‌یی‌یه‌کان بوه‌ته نه‌ریتی به‌شێک له هێزه کوردستانیه‌کان. یه‌کێک له دوایین هه‌ڵویسته‌کان له ئاست بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز نوسراوه‌ی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی به‌رێزعبدالله موهته‌دی سکرتێری به شێک له به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه. کاک عبدالله له‌م نوسراوه‌یه‌دا هه‌وڵی داوه به زمانێکی نه‌رم‌ونیان له گه‌ڵ روناکبیران، ده‌مراسته‌کان‌و رێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی فارس بدوێت. زۆر باس و بابه‌ت له‌م نوسراوه‌دا هاتونه‌ته ئاراوه که ده‌کرێ هه‌ر که‌سێک له ئاست خۆیه‌وه هه‌ڵیانسه‌نگێنێ. بۆ من سێ ته‌وه‌ره‌ی گرنگ جێگای وردبوونه‌وه‌یه که ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌م و له کۆتاییش‌دا ئاماژه‌یه‌ک به هۆکاری ئه‌م جۆره ئاخه‌فتنانه ده‌که‌م. 1_ کاک عبدولله له نوسراوه‌که‌یدا ئه‌حزابی سیاسی کوردستان به ئه‌حزاب سیاسی کرد ناو ده‌بات. کومه‌ڵه‌و دیموکرات و حیزبه خه‌باتگێڕه‌کانی دیکه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی کوردستان خۆیان به حیزبی کوردستانی پێناسه ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی که من ئاگادار بم له به‌رنامه‌ی هه‌مویاندا به راشکاوی کوردستان مه‌یدانی تێکوشانیان به حیساب هاتوه و قه‌د قسه له شتێکی سه‌یروسه‌مه‌ری، ده‌سکردی نه‌ته‌وه‌ی حاکم به ناوی حیزبی کوردی نه‌کراوه. خۆ ناکه‌رێ که کاک عبدولله جیاوزی ئه‌و دوانه به باشی نه‌زانیت‌و هه‌ر وا به گۆتره نووسیبێتی. ئه‌وه‌ی که بۆ له‌م نوسراوه‌دا که موخاته‌به‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ی فارسه باسی ئه‌حزابی کوردی ده‌کات نه ئه‌حزابی کوردستانی جێ شک‌و گومانه‌و پێویسته که له‌و باره‌وه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به راشکاوی له بۆچوونی ئه‌م به‌شه له کۆمه‌ڵه له سه‌ر ته‌واوییه‌تی ئه‌رزی خاکی کوردستان و روژهه‌ڵاتی کوردستان ئاگادار بن. 2_ ته‌وه‌ره‌ی دیکه که کاک عبدولله باسی لیوه ده‌کات چه‌مکی مافی شارومه‌ندی‌یه که ده‌نوسی "مردم ایران حقوق شهروندی خود را شناخته و آن را مصرانه طلب می‌کنند". پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر کاک عه‌بدوللا خۆی و حیزبه‌که‌ی به هێزێکی کوردستانی ده‌زانێ که بۆ وه‌دیهنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی کورد خه‌بات ده‌کات، بۆ به‌وشێوه‌یه هه‌موو گه‌لانی ئێران به "مردم ایران" ناو ده‌بات‌و داخوازی‌یه‌کانیان له وه‌دیهاتنی هێندێک مافی شارومه‌ندی، کورت ده‌کاته‌وه. کاک عه‌بدولله باش ئاگاداره که ئیمه‌ی کورد و گه‌لانی غه‌یری فارسی دیکه‌ی ئێران کیشه‌ی سه‌ره‌کی‌یان مافی شارومه‌ندی نیه به‌ڵکوو گرفتی سه‌ره‌کی ئه‌م نه‌ته‌وانه پێشێل‌بوونی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانیانه. 3_ ته‌وه‌ره‌ی سێهه‌م و گرنگترینیان بڕوا به نه‌ته‌وه بوونی گه‌لی کورده که کاک عبدولله له نوسراوه‌که‌یدا به راشکاونه و به بێ هیچ پێچ‌و په‌نایه‌ک شک‌و گۆمانی ده‌خاته سه‌رو گه‌لی کورد که مێژویه‌کی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه به به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی فارس له قه‌ڵه‌م ده‌دات‌و به "قوم" ناوی ده‌بات. کاک عبدوللا مۆهته‌دی ده‌نوسی"این جنبش سبزنام هنوز از محدودیتهای اجتماعی، سیاسی، قومی و جغرافیائی قابل ملاحظه ای رنج می‌برد" و دواتر دیسان له پاراگرافی دووهه‌مدا ده‌نووسێ" قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران با الهی خواندن منشاء مشروعیت نظام و با محوریت اصل ولایت مطلقه فقیه، در واقع با اصل بنیادی دموکراسی، که همانا به رسمیت شناختن اراده و انتخاب ملت به عنوان مبنای مشروعیت حاکمیت است،از اساس بیگانه است." لێره‌شدا به به‌کار هێنانی وشه‌ی "ملت" به شێوه‌ی تاک واته "مفرد" بۆ هه‌موو دانیشتوانی ئێران دیسانه‌وه ته‌ئکید له سه‌ر ئه‌و شک‌و گۆمانه ده‌کاته‌وه که له سه‌ر نه‌ته‌وه بوونی کورد دروستی کردوه. به گشتی کاک عبدولله گه‌ر‌چی یه‌ک دوو جار بۆ له‌وه زیاتر خاڵی نه‌بوونی عه‌ریزه‌که‌ی، گه‌لی کورد به ملت ناو ده‌بات، به‌ڵام له نوسراوه‌که‌یدا زیاتر له سی تا چل جار له که‌لیماتی "قوم"، له جیاتی ملت یان ملیت، "مردم ایران" له جیاتی ملیت های ایران، که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ناکری بگوتری که کاک عبدولله به بێ هیچ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت ئه‌م رێچکه‌یه‌ی گرتوه‌ته به‌ر. ده‌کری مرۆڤ وای لێک بداته‌وه که مه‌به‌ست‌و په‌یامی سه‌ره‌کی ئه‌م نوسراوه‌یه‌ی کاک عبدولله و هێندێک هه‌ڵوێست‌و قسه‌و باسی دیکه‌ێ ناوبراو له‌م چوارچێوه‌یه‌داو له یه‌ک دوو ساڵی رابردوودا، ئێمه به‌و ئاکامه ده‌گه‌ینێ که لاواز بوونی کومه‌ڵه به هۆی له‌ت‌و‌کوت بوون، هۆکارێکه که بوه‌ته هۆی ئه‌وه که لایه‌نی کاک عبدولله بۆ نزیکایه‌تی له گه‌ڵ ئوپۆزسیونی سه‌راسه‌ری"فارس" ئه‌م جوره سیگناڵه زه‌ق‌و دیارانه بنیریت‌و به ته‌ما بێت که له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێک له ئێران‌دا و یان پێش هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێک بتوانی خۆی وه‌ک موخاته‌ب یان هێزێک پیناسه بکات که توانای ئنعتاف یان پوتانسیلی پاشگه‌زبوونه‌وه له خواسته سه‌ره‌کی‌یه‌کانی گه‌لی کوردی تیدایه‌و به‌م شێوه‌یه له لایه‌ک دڵ‌و نه‌زه‌ری نه‌ته‌وه‌ی حاکم بۆ لای خۆی راکێشی‌و له لایه‌کی دیکه‌وه پێش ره‌قیبانی خۆی‌و هێزه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بکه‌وێ. ماوه‌ته‌وه بنوسم که به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که حیزبه‌که‌ی کاک عبدوللا موهته‌دی ئه‌ندامی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئیرانی فیدراڵه‌و ئه‌و کونگره‌یه‌ش له سه‌ر بناخه‌ی ملله‌ت بوونی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دامه‌زراوه‌و هه‌رهێزێکیش که بڕوای به چه‌ند نه‌ته‌وه بوونی ئێران نه‌بێت ناتوانی ئه‌ندامی ئه‌و کونگره‌یه بێت، له سه‌رئه‌و کونگره‌یه فه‌رزو واجیبه که داوای روونکردنه‌وه له به‌ڕێز عه‌بدووللا موهته‌دی له‌م باره و بکات.
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
2010-01-31 00:45:09
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:26
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||