|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
پێنچ شه‌ممه 9/9/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ و خۆئاماده‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازانه بۆ ئه‌م رۆژه 31ساڵ له‌مه‌وپێش گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان دژی سیستمی پاشایه‌تی راپه‌ڕین و به خۆپێشاندانی درێژخایه‌ن كۆتاییان به ته‌مه‌نی رێژیمی شاهه‌نشاهی له ئێران هێنا، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه به‌رهه‌می خه‌باتی دێموكراتیكی گه‌لانی ئێران كه‌وته ژێر ڕكێفی رێژیمێكی سه‌ره‌ڕۆی مه‌زهه‌بی و بۆ جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا زاڵ بوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا كۆماری ئیسلامی ناشیاوترین نه‌وعی دیكتاتۆری به سه‌ر گه‌لانی چه‌وساوه‌ی ئێران‌دا سه‌پاندوه كه به وته‌ی چالاكانی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ، ئێران بۆته جه‌هه‌نمی پێشێل كردنی مافی هاووڵاتیانی خۆی. له ماوه‌ی ئه‌م 6- 7 مانگی رابردوودا و له ئاكامی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین ده‌وری سه‌ركۆماری له ئێران باڵی ئوسولگه‌را له كودتایه‌كی راشكاوانه‌دا ئاكامی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به ناوی خۆی تاپۆ كرد‌و كه ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له نێوخۆی ئێران و هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌دا قۆڵی كودتاچی جینایه‌تێكی نامرۆڤایه‌تیان دژی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران پیشاندا كه بووه هۆی كوشت و كوشتارێك كه بۆ هه‌میشه له مێژووی ئێران‌دا تۆمار ده‌كرێ و له یاد ناچێ. له به‌ره‌به‌ری 22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا، واته ساڵڕۆژی دامه‌زرانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی بناژۆخواز و یه‌ك له‌وان سه‌رداری پاسدار "سپاهی"، رایگه‌یاندووه كه ده‌بێ رۆژی 22ی رێبه‌ندان بكه‌ینه رۆژێك كه سه‌رانی "فتنه" نه‌توانن له ماڵ بێنه ده‌رو به دوژمنانی نیزامیش نیشان بده‌ین كه خه‌ڵكی ئێران چۆن دیفاع له كۆماری ئیسلامی ده‌كا. ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و جینایه‌تانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی ئێران ئه‌نجامی‌دا هیچ كات ناتوانێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانخوازانه به چۆك دابێنێ و خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به فیڕۆ بچێ. لێره‌دا ساڵه‌كانی 57 و 58ی هه‌تاویمان وه‌بیر دێته‌وه كه خه‌ڵكی ئازادیخوازانی ئێران چۆن توانیان ده‌رسێكی گه‌وره به رێژیمی شا بده‌ن، كه بێ گومان كۆماری ئیسلامیش له‌مه تێده‌گاو ئه‌زموونه تاڵه‌كانی رابردوو ناتوانێ له بیر نه‌كا. چین و توێژه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕرانخوازانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له رێگای ئێنتێرنێت و ئامرازی جۆراوجۆره‌وه رایانگه‌یاندووه له هه‌موو بۆنه جۆراوجۆره‌كاندا تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان درێژه به تێكۆشانی خۆیان ده‌ده‌ن و 22ی رێبه‌ندان كه ساڵرۆژی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامییه بكه‌نه رۆژی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و سیستمه سه‌ره‌ڕۆیه. جێگای ئاماژه‌یه كه "كه‌ڕڕوبی" و "هاوسه‌ری" میر‌حوسێن "مووسه‌وی"ش له دوا وتووێژێ خۆیاندا رایانگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به فه‌رمی ناناسن و هاوكات و هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی به‌ربه‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران درێژه به هه‌ڵویستی خۆیان ده‌ده‌ن و بۆ ئامانجه‌كانیان خه‌بات ده‌كه‌ن. نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
2010-01-31 00:40:44
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 156
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:21
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||