|
::: ماڵــپه‌ڕی ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ :::
:::Serbexo News Agency :::
| ||||||
|
::: ئه‌مڕۆ ڕۆژی :
هه‌ینی 9/10/2010 ::: |
||||||
| :: سه‌ردێری هه‌واڵ و وتاره‌كان | | ||||||
|
|
به‌شی دووه‌م: له به‌شی دووه‌می وتوێژه‌کانی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ به بۆنه‌ی 8 ی مارش، خانمی شنۆ میهرپه‌روه‌ر وڵامی پرسیاره‌کان ده‌داته‌وه. ![]() ماڵپه‌ری سه‌ربه‌خۆ< له ڕوانگه‌ی به‌ریزتانه‌وه 8 مارس تا چه‌نده له نێۆ کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا وه‌ک پیویست پێشوازی لیکراوه؟ وڵام: - سه‌ره‌تا رازاوه‌ترین پیرۆزبایم پێشكه‌شی هه‌موو ژنانی جیهان به گشتی و ژنانی كوردستان ده‌كه‌م .پێموایه هێشتا به‌و شێوه‌یه كه پێویسته، ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا پێشوازیی لێنه‌كراوه. هۆكاره‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر باسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا ، پاشان نزمبوونی ئاستی وشیاری ژنان . ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ئایا به بۆچوونی به‌ڕیزتان بێ‌وڵاتی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری هۆکاری سه‌ره‌کی نین، له دوا که‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له ئاست مافه‌کانی ژناندا؟. وڵام: من له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه ئه‌گه‌ر وڵاتێك سه‌ربه‌خۆ بوو ئه‌وا ئیتر هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به مافه‌كانی خۆیان گه‌یشتوون، بۆ نموونه زۆریك له وڵاتان مێژووی دامه‌زران و سه‌ربه‌خۆییان زۆر له مێژه، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه له‌و وڵاته به ناو سه‌ربه‌خۆییانه‌دا، هێشتا مافی مرۆڤ و مافه‌كانی ژنانیش به زه‌قی پێشێل ده‌كرێ. ده‌توانین باسی وڵاتانی ئێران، عه‌ره‌بستانی سعوودیه، وڵاتانی ئه‌فریقایی و كوه‌یت و كۆمه‌ڵێك له وڵاته شێخ نشینه‌كانی لێواری كه‌نداو بكه‌ین كه هێشتا ژنان به به‌شێكی كه‌م له مافه سروشتی و ره‌واكانی خۆیان نه‌گه‌یشتوون. له وڵاتی عه‌ره‌بستان ژنان تازه به تازه ئه‌و ئیزنه‌یان پێدراوه كه ئۆتۆمۆبیل لێ‌بخوڕن، له كوه‌یه‌ت ژنان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا مافی ده‌نگدانیان پێدرا، له زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامییه‌كانی ئه‌فریقادا هێشتا كچان خه‌ته‌نه ده‌كرێن، كه‌وابوو سه‌ربه‌خۆیی ناتوانێ به ته‌نیا كاریگه‌ر بێ له چاره‌سه‌ریی پرسی ژنان. ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: به بۆچوونی ئێوه ژنان ده‌توانن چ شۆڕشێک ده‌ست پیبکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش گۆڕانکاری تێبکه‌وێت ویه‌کسانی ببێته بابه‌تێکی ئاسایی. وڵام: بێ گومان ئه‌ركی ژنانی كورد له ژنانی دیكه‌ی جیهان گه‌لێك قورستتره ، چونكه له‌گه‌ڵ تێكۆشان بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی ژنان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كسان له كومه‌ڵگه، پرسێكی گرنگترله ئارادایه، ئه‌ویش دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورده كه ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رشانی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگاكه‌مانه. گۆڕانكاریی له‌هه‌ر كۆمه‌ڵًگه‌یه‌كیشدا پێویستی به كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته و ئامرازی خۆی هه‌یه، ده‌بێ شۆڕشێكی فیكری بێته ئاراوه. بۆ نموونه راگه‌یاندنی ئازاد، راسته‌وخۆ گرینگ‌ترین رۆڵ ده‌بینێت كه ئه‌ویش به داخه‌وه به هۆی ژێرده‌سته‌یی به‌شێك له كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌ره‌تانی ئه‌و ئامرازه گرینگه نیه ئه‌وه له لایه‌ك، له لایه‌كی دیكه‌وه به هێزترین هۆ پێموایه روانگه‌ی پیاوسالارانه‌یه له كۆمه‌ڵگاكه‌مان، كه ده‌بێ ئێمه‌ی ژن هه‌وڵ بۆ تێكشاندنی ئه‌و روانگه‌یه بده‌ین ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ: ژنان تا چه‌نده له جوڵانه‌وه و خه‌بات بۆ ڕزگاری کوردستان به‌شداریان هه‌بووه؟ وڵام : ئه‌گه‌ر بێنین راده‌ی به‌شداری ژنان له گه‌ڵ پیاوان به‌راورد بكه‌ین، رێژه‌كه له چاو پیاوان زۆر كه‌متره، رێژه‌ی شه‌هیده ژنه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. ئه‌وه‌ش هۆی خۆی هه‌یه له‌وانه: دواكه‌وتوویی و نه‌خوێنده‌واری، هه‌ر ئه‌وه‌یكه كه ژن خاوه‌نی خۆی نیه و موته‌عه‌لقی به برا و باوك و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌یه و دیسان ناچارم هۆیه‌كه‌ی بگه‌ڕێنمه‌وه بۆ پیاوسالاربوونی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری. به له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بزووتنه‌وه و جوولانه‌وه‌كان كه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك دروشمی رۆژ بوون، به‌ڵام هه‌مان عه‌قڵیه‌تی پیاوسالارانه له نێویاندا زاڵبووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌توانین باس له دابونه‌ریتی كۆن و سواو بكه‌ین كه بوونه‌ته له‌مپه‌رێكی هه‌ره به‌هێز له به‌رده‌م ژناندا. هه‌ر بۆیه پێشنینی ده‌كرێت كه به پێی ئه‌و هۆكارانه‌ی ئاماژه‌م پێكرد به‌شداریی ژنان كه‌متر بێ. جا بۆیه نه‌قش و رۆڵی ژنان كه‌متر بووه، نه‌ك ئه‌وه‌یكه به‌شدار نه‌بن و نه‌بووبن به پێچه‌وانه‌وه به‌شدار بوون و به‌شدارییان كردووه به‌ڵام لێره‌دا باس له كه‌می به‌شداریكردنه‌كه و هۆكاره‌كانی ده‌كه‌ین.
ڕێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره:
2009-03-12 21:15:12
| :::: ئاژانسی سه‌ربه‌خۆ » :::: وتـــار » :::: وتــووێژ » :::: كۆمه‌ڵایه‌تی » :::: هونه‌ری » :::: ڕه‌نگاوڕه‌نگ » :::: ئاگادارییه‌كان » :::: په‌یوه‌ندی » ژماره‌ی ده‌نگه‌كان 157
» گۆڤاری به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌ست به وه‌شان ده‌کات
» بانگه‌وازی ژماره ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن » دوکتۆر حسین خه‌لیقی، عارف باوه‌جانی و هێرش عه‌لیزاده، له پێوه‌ندی به داخستنی ده‌ته‌په له لایه‌ن دادگای تورکیاوه بۆ مالپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ ده‌دوێن. » کاک عارف باوه‌جانی، که میوانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت بوو، وڵامی ده‌یان پرسیای میوانانی ماڵپه‌ڕی بێستان نێت ده‌داته‌وه. » شڵه‌ژانی مه‌ریوان – کــوشتنی فریشته‌ی نه‌جاتــــــــــــــــی! » ده توانی لێراوه سه رجه م ژماره كانی ڕۆژنامه ی سه ربه ستی بخۆێنیته وه » خۆپێشاندنی کورده‌کانی نۆرێژ دژی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی باشور. » له ڕاپرسینێکی ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆدا 77 % له به‌شدار بووان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان www.serbexo.com داوه، » قۆناخی ناسیۆنالیزمی کوردی » Perspektîfa Mafên Jinan ji/bi Têkoshîna Kurdan » وتوێژی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی :به بۆچوونی ئێمه له باتی ئه‌وه‌ی بس له یه‌ک کوردستان بکرێت باشتر وایه باس له 4 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکرێت، » له پێوه‌ندی به کێشه‌ی کوردستان و تورکیا: وتوێژی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نۆی له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی بخۆێنه‌وه » له‌دژی ئه‌رێنی كردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنانی حه‌سه‌نپور راوه‌ستین » پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کورده‌کانیان دامه‌زراند . » توركيا له‌نێوان چه‌ند به‌رداشێكدا » چ جۆره ستراتیژیێک ده‌یتوانی به‌ربه هێرشی فاشیزمی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان بگرێت؟ » هه‌ڵه‌یه‌کی زمانه‌وانی ' کێشه‌یPKK و تورکیا' » له ناو بردنی پ .ک .ک . به چ مه‌به‌ستێک؟ » هه و‌ڵدان بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی بایكۆت .... » دامه‌زراندنی رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد- ژنان و منداڵان له بلژیک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هێڵن:12
|
||||
|
Serbexo.com © 2007-2009. All rights reserved
|
||||||