سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە وڵاتەکەی پێی داگرت.
موقته‌دا سه‌در و پارته‌که‌ی که نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕژێمی ئێران ده‌که‌ن له ئێڕاق. دوای کوژرانی تێرۆریست قاسمی سلێمانی زیاتر هه‌ڕه‌شه له هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌کات له ئێڕاق.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «بەغدادئەلیەوم»، «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق شەوی سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە ھەمووان بە شێوازی تیرۆریستی لەوانە شەڕو قەڵاچۆ لە ھەمبەر خۆی دا بە چۆکدا بێنێ و تەنیا بەدووی پەرە پێ دانی زاڵ بوونی بە سەر جیھاندایە.
سەدروتیشی:ئەمریکا لەگەڵ ھەموواندا بەبوغراییەوە ھەڵس و کەوت دەکات و دەبێ شێوازی خۆبەزل زانینی وەلا بنێت.

دوابەدوای کوژرانی تێرۆریست «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی جینایه‌تکار، و «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی ، رێکخراوی تێرۆریستی ئێرانی، عێراق بەھۆی دەوڵەتی تیرۆریستی ئێرانه‌وه لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە پێنجەمی ژانویە گەڵاڵەی وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان تێپەڕاند.
بەغداو واشێنگتۆن بڕیارە دەھەمی ژانویە سەبارەت بە ڕوونکردنەوەی شێوازی پەیوەندییەکانیان و وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراق پێکەوە وتووێژ بکەن. به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ده‌زانی چۆڵکردنی ئێراق، سه‌روه‌ری ئێراق دهخاتهه مه‌ترسیه‌وه، چوونکه ڕژێمی تێرۆریستی ئیران له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ئاماده‌یه هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریست ی ئه‌نجام بدات.