ناڕەزایەتی جەماوەریی کورد له ڕژێمی ئیسلامی ئێران.
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشی گرتەوە ، کاریگەریی قوڵی لەسەر ئابوریی کوردانی رۆژهه‌لات دانا و داخرانی ناوەندەکان و وەستانی چالاکیە ئابووریەکان و راژەکاریی گەشتیاریی ، بووە ھۆی سەرھەڵدانی بێکاریی و دەسکورتیی بەشێکی زۆری دانیشتوان.
سەرباری ئەوەش ماوەی چەندین مانگە ڕژێمی ئێران نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەران و مووچەوەرگران بە تەواویی دابین بکات و خەڵکانێکی زور لەبەر ئەو ھۆکارانە کەوتوونە گوشار و گوزەرانیان سەخت و ئەستەم بووە. خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات له بوارێکی زۆر سه‌ختی ژیاندا ده‌ژین.
کێشەی مووچە ، بێکاریی وبێ توانایی لە دابینکردنی بژیوی ژیان وایکرد ، خەڵک لە چەند شار و شارۆچکەی ڕۆژهه‌لاتی کوردستانی رژانە سەر شەقام یان دەستاین لە دەوام ھەڵگرت .
لە چەند رۆژی رابردوودا لە بانه و سه‌قز و بۆکان و کفری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کراوه.