ناڕەزایەتی دژی نەژادپەرستیی لە ئەمریکا
ئەمریکا بۆ جارێکی دیکە لە کاردانەوە بە کوژرانی شارومەندێکی رەشپێست بە دەستی پۆلیس ئاڵۆزیی تێکەوتووە .
لە چوار رۆژی رابردوودا شارە جیاجیاکانی ئەمریکا لە مینیاپۆلیسەوە تا نیۆیۆرک ، لە ئاتلانتاوە تا هیۆستۆن و لە میلواکی تا لۆس ئانجلێس ، خۆپێشاندانانی گەورەیان بەخۆوە بینیوە .ئەوەی کە ئەم رۆژانە لە ئەمریکا رادەبوورێ ، تەنیا توڕەیی شارومەندان لە خنکێندرانی جۆرج فلۆید شاروومەندی رەش پێست لە ژێر ئەژنۆی پۆلیسێکی سپی پێستی مینە سووتا نیە ، بەڵکوو تەقینی تووڕەیی چەند سەد ساڵە لە نایەکسانیی و هەڵاواردنی بە سیستمکراو لە دژی رەنگین پێستان و کەمینەکان لەم وڵاتەدایە .
هاوکاتیش ڕژێمی ئێران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه گه‌وره‌ترین نه‌ژادپه‌رستی جیهانن، ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌کاردێنن بۆ سود وه‌رگرتن و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا. به‌لام هه‌موو جینا ده‌زانی ڕژێم پیسترین جۆر له فاشتی و نه‌ژادپه‌رستی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن له ئیران.