کۆڕۆنا لە پارێزگەی سلێمانی: تووشبوونی 66 کەسی دیکە
وەزاڕەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند” ٦٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، له به‌رده‌وامی پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دوای گومان‌لێکراوان و توشبوان، شه‌ست و شه‌ش توشبوی دیکه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ له پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانکران.تەندروستی هەرێم ئه‌وه‌شی رونکردوه‌ته‌وه، توشبوه‌کان ٣٨ پیاو و ٢٤ ئافره‌ت، دو کوڕی گه‌نج و دو منداڵ، هه‌روه‌ها ١٣ توشبو بهرکهتوی توشبوانی پێشون، توشبوانی تر نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه.
ڕاشیگەیاندووە” سێ توشبو دانیشتوی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دو توشبو دانیشتوی قه‌زای پێنجوێنن، یه‌ک توشبوش دانیشتوی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه، ٦٠ توشبویهکهی دیکه سه‌رجه‌میان توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی”.