کازمی باسی گۆڕینی سیستمی ئیداریی عێراق دەکات

ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ئه‌نجامداو تێیدا پرسی چاکسازیی دارایی و ئابووری تاوتوێ‌کران.
بە پێی راپۆرتی پووک مێدیا ، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی کازمی له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ، وێرای پیرۆزبایی کردن له وه‌زیره نوێیه‌کان و پێدانی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که له‌ئه‌مڕۆوه و له‌دوای ته‌واوکردنی کابینه وهزارییهکهوه، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی وڵات بوونه‌ته‌وه، به‌یه‌ک تیم هه‌نگاو به‌ره‌و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌که ده‌نێن.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه که له ئێستادا عیراق به‌قه‌یران و ئاڵنگاریی گه‌وره‌ی دارایی و په‌تای کۆرۆنا و داڕمانی نرخی نه‌وت و چه‌ندین به‌ربه‌ستی دیکه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هاوکات حکومه‌ت هه‌موو پلانێکی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بارودۆخه داناوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت که هه‌مووان هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ حکومه‌ت بۆئه‌وه‌ی وڵات بخرێته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی.
له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، که خراپی سیستمی ئیداریی بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کاندا، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌ده‌ن بۆ چاککردنی سیستمه‌که.